|
ئه‌و فیتره‌ته دروست بێخه‌وشه‌ی قورئان بۆی باسكردووین، زانایان له نوێترین دۆزینه‌وه‌ی زانستییدا ده‌ریانخستووه.... |
له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، منداڵ كه له‌دایكده‌بن، چه‌ند زانیارییه‌ك له ناویاندا هه‌یه، كه ئه‌م زانیاریيانه په‌یوه‌ندییان به بۆماوه‌وه نییه‌و به سێ سیفه‌تی سه‌ره‌كیی دیاریده‌كرێن، كه ئه‌مانه‌ن:
1- باوه‌ڕ به خوای تاك وته‌نها: زانایان ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه، كه منداڵ له‌دایكده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی مێشكێكی ئاماده به‌چه‌ند بیرێكی دیاریكراو، ئه‌و بیرانه پێی ده‌ڵێن: الله به‌دیهێنه‌ری گه‌ردوونه، هه‌موو شتێك هۆی هه‌یه، الله یه‌كه‌و چه‌ند دانه‌یه‌ك نییه.
2- ڕاستگۆیی: زانایان پاش لێكۆڵینه‌وه له مێشك، ئه‌وه‌یان بۆده‌ركه‌وت، كه خانه‌كانی مێشك ئاماده‌كراوه بۆ ڕاستيي، مێشكی منداڵ به‌رنامه‌ڕێژكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستگۆبێت نه‌ك درۆزن، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی خێر له شه‌ڕ.
3- فێربوون: منداڵ له‌دایكده‌بێت‌و ئاماده‌یه بۆ فێربوونی زمان، به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه‌وه، كه ناتوانن قسه‌بكه‌ن يان ڕاڤه‌بكه‌ن ، مێشكی مرۆڤ ئاماكراوه به زانیاریی ورد، بۆ ئه‌وه‌ی فێرببێت و قسه‌بكات و داهێنان بكات!
ئایا ئه‌مه كتومت ئه‌وه نییه، كه قورئان له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا گوزارشتی لێكردووه: ا: (فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) [الروم: 30] سبحان الله
--------------
نووسینی : عبدالدائم الكحیل
سه‌رچاوه‌كان:
- Doug Dusik, Maureen Morley, Brain Imaging with MRI Could Replace Lie Detector, www.rsnalink.com, Nov. 29, 2004.
- Fib detector Study shows brain scan detects patterns of neural activity when someone lies, www.sfgate.com, November 26, 2001.
- Children are born believers in God, academic claims, www.telegraph.co.uk
- Cambridge University.