نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

الله يُبدئ ويعيد

إرسال إلى صديق طباعة PDF

 

دەربارەی دیاردەیەکی سەیر دەدوێین، کە زۆربەمان لێی بێئاگاین، ئەویش (دەستپێکردن‌و دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌‌یه‌)....

دیاردەیەکی زۆر گرنگه‌ لە دەوروبەرماندا، بەڵام ئاگاداری نین، ئەویش دیاردەی دەستپێکردن‌و دووبارەگه‌ڕاندنه‌وه‌. ئەم دیاردەیە چییە؟ چۆن توانای پەروەردگاری بەدیهێنەری تێدا دەردەکەوێت؟

خودای بەتوانا زەوی درووستکردووە تا بە وردی‌و ئەمانەت‌و گوێڕایەڵییەوە هه‌موو ئه‌وه‌ی پێی سپێردراوە ئه‌نجامیانبدات.  ئاو لە دەریا‌و ئۆقیانووسەکان دەبێتە هەڵم‌و لە ئاسماندا لەسەر شێوەی هەور چڕدەبێتەوە‌و پاشان بەشێوەی باران دادەبارێتە سەر زەوی‌و بەناخیدا ڕۆدەچێت‌و کۆدەبێتەوە،  پاشان بەشێوەی ڕووبار‌و کانیاوەکان دەردەچێتەوە،دواتر دەڕوات تا ده‌ڕژێته‌ ده‌ریاكانه‌وه‌‌ودووبارە دەبێتەوە به‌هەڵم ....... ئەمەش بەشێوەی خولێکی ڕێکخراو دەبێت.

هەروەها کاری ڕووەكیش بەهەمان شێوەیه‌، گەشە دەکات و بەردەگرێت و پاشان زەرد هەڵدەگەرێت‌و وشکدەبێت، تۆوەکەی دەچێتەوە ناو زەوی ......... پاشان سەرلەنوێ تۆوەکە گەشەدەکاتەوە بەهەمان شێوە، ئەمەش بەگوێرەی خولێکی زۆر ڕێک و وورد دەبێت.

به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا ده‌چه‌سپێت، گیاندارە زیندووەکان خولێکی ڕێکیان هەیە واتە لە دایکبوون‌و مردن‌و  پاشان شیبوونەوە لەناو خۆڵدا، پاشان دووبارە لە دایکبوونێکی نوێ‌و گەورەبوون‌و پاشان مردن‌و شیبوونەوەی تەرمەکە لەناو خۆڵدا .......... هەروه‌ها بەمشێوەیە.

ئەم یاسایە ملیۆنان ساڵە بەردەوامە بەبێ هیچ ناته‌واوییه‌ك، هه‌تا مرۆڤ لە سەدەی نوێدا ده‌ستیكرد به‌  پیسکردنی ژینگە بەبێ ئەوەی بتوانێت دووبارە نوێیان بکاتەوە، پاشەڕۆکان فڕێدەدات بەبێ ئەوەی بتوانێت بیانگۆڕێت‌و دووبارە بیانگەڕێنێتەوە سەر شێوەکەی خۆیان.

 

کاتێک کە سروشتی دەوروبەرمان تەواوبێت، دەبینین کە هەموو شتێک بە وردترین شێوە بەڕێوەدەچێت، هەموو شتێک ڕێکخراوە، گیانلەبەرە زیندووەکان بە ئاشتی دەژین، رووەک بەکارەکەی خۆی هەڵدەستێت و زەویش بە شێوەیەکی زۆر بەرز کاردەکات.

خودای باڵادەست سروشتی لە دەوری ئێمە بنیاتناوە، تا بە توانایه‌كی به‌رزه‌وه‌ کارەکانی

ئەنجامبدات، ڕووەکەکان گازی کاربۆن بەکاردەبەن‌و دووبارە درووستیدەکەنەوە لەسەر شێوەی گەڵا و بەر، بەم شێوەیە ڕووه‌ك هەڵدەستێت بە پاککردنەوەی هەوا بە بەردەوامی، بەڵام ئەم ڕووەکانە درووستنەکراون بۆ چاککردنەوەی ئەو تێکدان و زیادەڕۆیییانه‌ی کە مرۆڤەکان ده‌یكه‌ن‌و بە ملیۆنان تەن لە پیسی فڕێده‌ده‌نه‌ وشکایی‌و ئاوه‌كانه‌وه‌ .... وایلێهاتووە کە ڕووەکەکانیش نەتوانن ئەو هەوایە پاکبکەنەوە.

 

مرۆڤ گۆی زەویەکەمانی بە داهێنان و تاقیکردنەوەکانی پیسكرد ، بەڵام نەیزانی کە چۆن ئەم پیسییە دووبارە خاوێنکاتەوە‌و خۆی لێڕزگاربکات، ئەمەش هۆیەک بوو بۆ زیادبوونی پلەی گەرمی گۆی زەوی‌و کەمبوونی ئاو‌و زۆربوونی برسیەتی.... مرۆڤ ئەم یاسا ژینگەییه‌ توند‌و تۆڵەی خراپکردو نەیتوانی بیگەڕێنێتەوە سروشتە بنچینەییەکەی خۆی.

هه‌رچه‌نده‌ زاناکان  هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن،  بۆئەوەی بتوانن پاشماوەکان بگەڕێننەوە‌و سه‌رله‌نوێ درووستیانبکەنەوە، بەڵام نەیانتوانیوە ... چونکە ئەو ڕێژە زۆرەی گازی کاربۆن و پاشماوەکانی تری وەکو تەقەمەنی‌و ماددە ژەهرەکان، بوونه‌ته‌ هۆی دروستكردنی ناته‌واوییه‌ك له‌ زه‌ویدا‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گەرمی ... ئەم هەموو کارەساتە سروشتییانە‌و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە ئەنجامی ئەو پیسبوونەدا هاتوونەتە کایەوە.

 

مرۆڤ گەیشتە لوتکەی تەکنەلۆژیا‌و سەرمایە سروشتییەکان‌و بەکارهێنانی وزەی ناوەکی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە پاراستی ژینگەدا، چونکە ده‌سته‌وه‌سان بوو به‌رامبه‌ر دووبارە درووستکردنەوەی ئەو پاشماوانەی کە فڕێیداون.

ئێستا لەوانەیە ئەو واتایەی فەرموودەی خودا بزانین کە دەفەرموێت(اللَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ) [الروم: 11]. هەروەها ده‌فه‌رموێت: (إِنَّهُ هُوَ يُبْدِئُ وَيُعِيدُ) [البروج: 13].... ئەم بەڵگانە بەخششێکی گەورە لە بەخششەکانی خوای به‌دیهێنه‌رمان بەیاد دێنێتەوە، ئەویش بەخششی دەستپێکردن و دووبارە گەڕانەوەیەتی، گرنگیی ئه‌م به‌خششه‌شمان نه‌ده‌زانی، تەنها دوای ئەوەی ڕێسای زەوی تێکچوو و مرۆڤ هەڵسا بە داهێنانی نوێ، بەڵام نەیتوانی دووبارە بیانگەرێنێتەوە، ئیتر وایلێهات هەموو داهێنانەکان تەنها بوونە کێشە بۆ مرۆڤایەتی، بۆ نموونە داهێنانی هۆکاری گواستنەوە بووە هۆی پیسبوونی ژینگە، داهێنانی هۆکارەکانی پەیوەندیکردن وەکو مۆبایل بووە هۆی گرفتی تەندروستی مرۆڤ بەهۆی لەرەکارۆموگناتیسیییه‌كانه‌وه‌، داهێنانی هۆکاری نوێ بۆ کشتوکاڵ‌و پەروەردە کردنی گیانلەبەران بووە هۆی ترسناکی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و چەندان نەخۆشی کە پێشتر گوێمان لێ نەبوبوو وەکو شێتیی مانگا و ئەنفلەوەنزای بەراز.

دەڵێم پاکو بێگەردیی بۆ خودا! ملیاران بەخششی لە دەوروبەرمان پێبەخشیوین، کە هەموویان خزمەتمان دەکەن بەبێ هیچ زیان‌و گرفتێک، بەڵام مرۆڤ تەنها بە خۆ هەڵقورتاندن لە درووستکراوەکانی خودا‌و هەوڵدان بۆ گۆڕان‌و بەرەو پێشبردنی، هەموو شتێکی تێکدا، تا گەیشتە ئەوەی کە زاناکان ئێستا بیر لە گەڕانەوە بۆ سروشتی دایک‌و ژیانی ئاسایی دەکەنەوە وەک چارەسەرێک بۆ گرفتەکانی ژیان ..... تەنها خودای باڵادەست دەستی بە درووستکردن کردووە‌و هەر ئەویش دووبارە دەیگەرێنێتەوە باری ئاسایی خۆی، بەڵام مرۆڤ ناتوانێت هیچ شتێک درووستبکات‌و هیچ شتێکیش بگەرێنێتەوە.....

ئایا ئێستا هەست به‌م ته‌حه‌دایه‌ی خودا دەکەین: (أَمَّنْ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَمَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَءِلَهٌ مَعَ اللَّهِ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ) [النمل: 64]، ئه‌مه‌ش بانگمانده‌كات بۆ بیرکردنەوە‌و تێڕامان لە توانای به‌دیهێنه‌ر‌و بەخششەکانی (دەستپێکردن و دووبارە گەڕانەوە) تا باوه‌ڕ‌و یه‌قینمان به‌ ڕۆژیی دوایی زیادبكات‌و بچه‌سپێت.  تەنها خودایە کە هەموو شتێکی درووستکردووە‌و دەشیگەرێنێتەوە باری ئاسایی خۆی، به‌پێی سوڕی ڕێكخراو، توانادارە لەسەر دووبارە درووستکردنەوەت ئەی مرۆڤ، خودا دەفەرموێت (أَوَلَمْ يَرَوْا كَيْفَ يُبْدِئُ اللَّهُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ) [العنكبوت: 19]... (ئایا ئه‌وه‌ سه‌رنجتاننه‌داوه‌، كه‌ چۆن خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دروستكراوه‌كان به‌دیده‌هێنێت‌و پاشان دووباره‌یده‌كاته‌وه‌، بێگومان ئه‌و شتانه‌ بۆ خوا زۆر ساده‌و ئاسانن).

---------------------

بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل

www.kaheel7.com/ur

 

نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن