نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

چینی ڕۆژ

إرسال إلى صديق طباعة PDF

ئه‌و وێنانه‌ی زه‌وی، كه‌  له‌ ئاسمانه‌وه‌ گیراون ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕٍوو....


ئه‌و وێنانه‌ی زه‌وی، كه‌  له‌ ئاسمانه‌وه‌ گیراون ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕٍوو، كه‌ چینی یان توێژی ڕۆژ توێژێكی زۆر ناسك و ته‌نكه‌ و ئه‌ستووریی له‌ له‌سه‌دا یه‌كی ناوچه‌ی زه‌وی كه‌متره‌ ! ئه‌م تویًژه‌ وه‌ك چۆن پێست داده‌ماڵرێت به‌و شێوه‌یه‌ به‌ به‌رده‌وامیی داده‌ماڵرێت و تاریكیی به‌شێوه‌یه‌ی یاسایه‌كی تۆكمه‌ جیگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌، قورئانی پیرۆز باسی ئه‌مه‌ی بۆكردوین، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَآَيَةٌ لَهُمُ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ فَإِذَا هُمْ مُظْلِمُونَ) [یس: 37]. (هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌كی تر بۆیان شه‌وه‌، كه‌ ڕووناكی ڕۆژی له‌به‌رداده‌ماڵێت‌و به‌و هۆیه‌وه‌ دنیایان لێ تاریك ده‌بێت). ئه‌م توێژه‌ی ڕۆژ مرۆڤ نه‌یتوانیوه‌ به‌ ڕوونیی بیبینێت ته‌نها له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نه‌بێت، به‌ڵام قورئان پێش 14 سه‌ده‌ بۆی باسكردووین، ئایا ئه‌م ئایه‌ته‌ گه‌واهی له‌سه‌ر ڕاستگۆیی قورئان نادات؟

 

 

---------------------

بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل

www.kaheel7.com/ur


 

نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن