نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

ئایه‌تی ئه‌حه‌دا و ژماره‌ 19

إرسال إلى صديق طباعة PDF

خوای گه‌وره‌ ته‌حه‌دای مرۆڤ و جنی كردووه‌، كه‌ بتوانن نموونه‌ی....


خوای گه‌وره‌ ته‌حه‌دای مرۆڤ و جنی كردووه‌، كه‌ بتوانن نموونه‌ی وه‌ك ئه‌م قورئانه‌ بهێنن و ده‌فه‌رموێت: (قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْأِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَنْ يَأْتُوا بِمِثْلِ هَذَا الْقُرْآنِ لا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيراً) [الإسرا‌ء: 88]، ژماره‌ی وشه‌كانی ئه‌م ئایه‌ته‌19 یه‌، ژماره‌ی پیته‌كانی 76 پیته‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌چه‌ند جاره‌كانی ژماره‌ 19 ، واته‌ 19×4، هه‌روه‌ها ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌م ئایه‌ته‌یان لێپێكهاتووه‌ 19 پیته‌، كۆی هه‌مووی 19+76= 114 یه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌، ژماره‌ی سوره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌ و ئه‌میش هه‌ر چه‌ندجاره‌كانی ژماره‌ 19 یه‌، سبحان الله 

 

-  ژماره‌ 19 و پیتی قاف

له‌ قورئانی پیرۆزدا دوو سوره‌ت هه‌یه‌، له‌ سه‌ره‌تای هه‌ر یه‌كێكیاندا پیتی تاك هه‌یه‌و له‌م پیتانه‌دا پیتی قاف هه‌یه‌، كه‌ ئه‌وانیش سوره‌تی (ق)، كه‌ به‌ پیتی قاف ده‌ستپێده‌كات: (ق، والقرآن المجيد) [ق: 1]و سوره‌تی (الشوری)ن، كه‌ به‌ پیتی دابڕاو ده‌ستپێده‌كات: (حم. عسق). سه‌یر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ژماره‌ی پیتی (قاف) له‌ سوره‌تی (ق)دا ( 57) ه‌، كه‌ له‌ چه‌ندجاره‌كانی 19 یه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌ی پیتی (قاف) له‌ سوره‌تی (الشوری)دا (57) ه‌ !!!!، كۆی پیتی قاف له‌ هه‌ردوو سوره‌ته‌كه‌دا بریتییه‌ له‌ 57+57= 114و یه‌كسانه‌ به‌ ژماره‌ی سوره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز، هه‌روه‌ها وشه‌ی (قرآن) به‌ پیتی قاف ده‌ستپێده‌كات, سبحان الله.

 

---------------------

بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل

www.kaheel7.com/ur


 

نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن