نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

قوربانیدان لە جیهانى ڕووەکدا

 

زاناکان سەلماندوویانە کە پێشبرکێ و یارمەتیدان و تەنانەت قوربانیدانیش لە جیهانی ڕووەکدا هه‌یه‌، کەواتە ئەی ئێمەی مرۆڤ دەبێت چۆن بین؟....

زاناکان ڕایان وابوو کە ڕووەکەکان درووستکراوێکی "گێل" و بێ عەقڵن و هیچ هەست و جیاکارییەک و ناسینەوەیەکیان بەرامبەر یەکتر نییە. بەڵام لێکۆلینەوەیەکی نوێ دەڵێت: ڕووەکەکان دەتوانن جیاوازیی لەنێوان ناسیاو و نەناسیاوەکانی خۆیاندا بکەن! کاتێک دووجۆری جیاوازی ڕووەک لە شوێنێکدا دەچێنیت، سەیردەکەیت هەریەکێک لەوان دەیەوێت دەست بەسەر ناوچەکەدا بگرێت، جیاوازییەکی تەواو دیار لە نێوانیاندا بەدی دەکەیت.

 

زاناکان تێبینیان کردووە کە دوو ڕووەکی جیاواز لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە هەوڵدەدەن ڕەگەکانیان درێژبکەنەوە بۆ وەرگرتنی زیاترین ڕێژەی خۆراک کە لە خاکدا هەیە. بەڵام کاتێک دوو ڕووەکی هاوشێوە دەچێنیت، ئەوا هەریەکەیان به‌ته‌نگ  هەستی ئەویتریانه‌وه‌یه‌و هەستی بریندار ناکات!! جا دەبینین کە هەریەک لەو ڕووەکانه‌ ڕێگا خۆشدەکات بۆ "براکەی" تا ئەویش بتوانێت خۆراک بخوات.

لێرەوە دەتوانین دەربارەی دادپەروەری و ستەمکردن قسە بکەین! ڕووەکەکان لە هەندێک کاتدا دادپەروەرن و لە هەندێك کاتیشدا ستەمکارن، لەو کاتەدا کە دەست بەسەر خۆراکی یەکێکی تردا دەگرێت.

لێرەوە دەمەوێت باسی بەڵگەیەکی گەورەی قورئانی بکەم کە خودای گەورە دەربارەی ڕووه‌ك و كشتوكاڵ قسەمان لەگەڵ دەکات و دەفەرموێت:

 (وَاضْرِبْ لَهُمْ مَثَلًا رَجُلَيْنِ جَعَلْنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَابٍ وَحَفَفْنَاهُمَا بِنَخْلٍ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمَا زَرْعًا * كِلْتَا الْجَنَّتَيْنِ آَتَتْ أُكُلَهَا وَلَمْ تَظْلِمْ مِنْهُ شَيْئًا وَفَجَّرْنَا خِلَالَهُمَا نَهَرًا) [الكهف: 32-33.  

پاکی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەی کە دادپەروەری و ستەمکردنی جیهانی رووەکی پێ ڕاگەیاندووین پێش زاناکان، لێرەدا پرسیارێک دەمێنێت: ئەگەر ڕووەک دادپەروەر بێت،  ئەی ئێمەی مرۆڤ چی؟

---------------------

بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل

www.kaheel7.com/ur

 

نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن