نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

هەنگ به‌سه‌ر مرۆڤدا سه‌رده‌كه‌وێت

چه‌ندین شت هه‌یه‌، کە زانایان لە بەرامبەریدا سەریانسوڕماوە ....... بەڵام قورئان ئاماژەی پێداوە‌و شیکردنەوەی ڕاستی بۆ کردوون....

جیهانی هەنگ لە لە جیهانە سەرسوڕهێنەرەکان بە هەموو شێوەکانیەوە، هەنگ درووستکراوێکی ئاسایی نییە، لەبەر ئەوە شایستەی ئەوەیە کە خودا لە پەرتووکەکەی باسی بکات، نەک هەر ئەوە بەڵکو سورەتێکی تەواویشی بەناوه‌وه‌بکات بە ناوەی سورەتی (النحل)ه‌وه‌. لە دۆزینەوە نوێیەکاندا زاناکان شتێکی سەیریان لە جیهانی هەنگدا دۆزیوەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە هەنگ مێشکێکی بچووکی هەیە، بەڵام فێری شتانێک دەبێت کە لە سەرووی تواناکانی مێشکیەوه‌یه‌تی، بێگومان دەبێت زانستی بەڕێگەیەکی نەناسراو بۆ هاتبێت!
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ژماره‌(2) زانایان ده‌ڵێن:

Bees can distinguish between individual plants، showing they can learn new tasks despite their tiny brains.

واتە : هەنگ جیاوازیدەکات لە نێوان ئەو ڕووەکانەی کە تایبەتن بەو، هەروەها دەتوانێت کاری نوێ فێربێت سەرەڕای بوونی ئەو مێشکە بچووکەی.


ئەمە جیهانی سەیری هەنگە، ئەم جیهانە تا ئێستاش زاناکانی تووشی سەرسوڕمان کردووە بەهۆی توانا لە بننەهاتووەکانیه‌وه‌، وەکو فێربوونی شتی نوێ بە بەردەوامی، بەبێ پێویستی بە پشتبەستن بە کەسانی تر جگە لە خۆی.
توانای جیاكردنه‌وه‌له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وه‌ پێویستە بۆ ئه‌نجامدانی بە کارەکانی، زاناکان دەڵێن کە هەنگ ڕوخساری مرۆڤیش جیادەکاتەوە‌و دەیناسێتەوە، هەنگ هێزێکی زۆر گرنگ پیشاندەدات لە جیاکردنەوەی ڕوخساری مرۆڤەکاندا، لەکاتێکدا مرۆڤ زۆرجار شێوەی کەسەکانی لەیاد نامێنێت، بەڵام هەنگ هەگیز لە یادیناکات،
زاناکان دەلێن کە مێشکی هەنگ به‌بیست هه‌زار جار لە مێشکی مرۆڤ بچووکترە ، لەگەڵ ئەمەشدا بەکاری وا هەڵدەستێت، کە زۆرکات لە سەرووی توانای مرۆڤەوەیە، کەواتە لێرەدا شاراوەیەک هەیە کە ئێمە ناتوانین شیکاری بکەین، بەڵکو کاتێک هەنگ هەڵدەستێت بەکاری زۆر ئاڵۆز بە بەکارهێنانی مێشكە بچووکەکەی، ئەوا ئێمە لە بەرامبەر شتێكداین، کە تائێستا لێی تێناگەین.

هه‌نگ له‌كاتی فڕیندا چاوەکانی بەرێگەیەکی ناوازه ‌کاردەكه‌ن‌و زانیارییەکان بە شێوەیەکی زۆر بەرز چارەسەرده‌كه‌ن، کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ مێشکە بچووکەکەی ناگونجێت، لەکاتێکدا بەخێراییەکی زۆر دەفڕێت دەتوانێت گوڵەکان جیابکاتەوە‌و بەربەستەکانیش دەناسێتەوە‌و ده‌توانێت باشترین رێگا دەگرێتە بەر، بەهۆی هەموو ئەم کارانەوه‌یە کە زاناکان تا ئێستا داماون لە شیکردنەوەی ئەم نهێنیانە لە جیهانی هەنگدا.
پاکی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەی،کە لە قورئاندا ئاماژەی بە دیاردەیەکی نامۆ کردووە لە جیهانی هەنگدا، كه‌ئەویش(وحی – نیگا)یه‌،كه‌زانایان لێی بێئاگان، ده‌فه‌رموێت:

((وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ * ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ)) [النحل: 68-69].

(په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی مرۆڤ، نیگا‌و ئیلهامی كردووه‌بۆ هه‌نگ كه‌جێگه‌بۆ خۆی له‌كون‌و كه‌لێنی جیاكاندا سازبكات، هه‌روه‌ها له‌كه‌له‌به‌ری دره‌خته‌كاندا‌و له‌و شوێنانه‌ش كه‌ئاده‌میزاد بۆی سازده‌كات... پاشان فێرمان كردووه‌كه‌به‌روبووم
(شیله‌ی گوڵان)‌و شتی به‌سوود بخوات‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه‌: ئه‌و ڕێگایانه‌بگره‌به‌ر كه‌په‌روه‌ردگارت بۆی دیاریكردویت" له‌دروستكردنی شانه‌‌و مژینی شیله‌‌و دروستكردنی هه‌نگوین‌و پووره‌دان به‌ده‌وری شاژندا‌و به‌خێوكردنی گه‌راكاندا....)
ئەم گوزارشته‌
(وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ) جەختدەکاتەوە لەوەی، کە هەنگ دەتوانێت شتی نوێ فێرببێت بەبێ پشتبەستن بە مێشک‌و تواناکانی، بەڵکو نیگای تایبەتە لە لایەن خوای بەرز‌و بە تواناوه‌، ئەمەیە کە زاناکانی سەرسامکردووە، بەڵام قورئانی پیرۆز زانیاریی تەواوی لەسەر نهێنی ئەم فێركردنه‌ پێڕاگه‌یاندوین.
ئایا باوەڕ دەکەن کە هەنگ دەتوانێت ڕوخسارەکان ( شێوەی مرۆڤەکان ) لەیەک جیابکاتەوە‌و ئەم ڕوخسارانە لە مێشکیدا خەزنبکات‌و لەیادیان نەکات؟؟.. ئەمە دۆزینەوەی زانستیی نوێیە کە جەخت لەسەر توانا لە بننەهاتووەکانی ئەم درووستکراوە سەیرە دەکاتەوە، جا ئەگەر ئەم دیاردەیه‌نەبووایە، ئەوا مرۆڤ نەیدەتوانی هەنگەوانی ( بەخێوکردنی هەنگ) بکات‌و بۆ به‌رهه‌مهێنانی هەنگوین سوودی لێ ببینێت ، کەواتە هەنگ خێراییەکی یەکجار گەورەتر‌و زیاتری لە مرۆڤ هه‌یه‌، بۆ هەڵبژاردنی ئەوەی کە گونجاوە بۆی ........ پاکی و بێ گەردی بۆ خودا...

هه‌روه‌ها كاتێك له‌فه‌رمانی خودایی بۆ هه‌نگ ڕاده‌مێنین: (فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا)  واتە خوای گەورە ڕێی بەهەنگ نیشانداوە‌و کار‌و ژیانیشی بۆ فەراهەمکردووە، لەلایەکی ترەوە، خودای گەورە توانای زۆر سەیری بە هەنگ بەخشیوە وەکو جیاکردنەوەی گوڵ‌و ڕووەکەکان بە خێراییەک کە لە سەرووی مرۆڤەوەیە، هه‌روەها هەڵبژاردنی جۆری گونجاوی گوڵ .... هیچمان لەدەست نایە تەنها شاهێدی بدەین کە ئەم قورئانە ڕاستە‌و لە لایەن خوداوەیە.

---------------------

بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل

www.kaheel7.com/ur


سەرچاوەکان:


http://www.abc.net.au/science/articles/2005/12/20/1532832.htm
http://www.abc.net.au/science/articles/2008/04/04/2206895.htm?site=science&topic=latest


 

 

نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن