|
چه‌ند وێنه‌یه‌كی جوان گه‌واهیی له‌سه‌ر وردیی وشه‌كانی قورئان ده‌ده‌ن چۆن ده‌كرێت،.... |
چه‌ند وێنه‌یه‌كی جوان گه‌واهیی له‌سه‌ر وردیی وشه‌كانی قورئان ده‌ده‌ن چۆن ده‌كرێت، ئه‌وه به‌خه‌یاڵماندابێت، كه ڕۆژه خۆر ده‌دره‌وشێنێته‌وه؟ له ڕێی زنجیره‌یك وێنه‌وه ئه‌وه ده‌بینین، كه چۆن خۆر ده‌دره‌وشێته‌وه‌و ڕۆشنده‌بێته‌وه بۆمان، ئه‌ویش به‌هۆی چینی ڕۆژه‌وه(طبقة النهار)، كه به‌شێكه له به‌رگه هه‌وا.....
له ڕۆژگاری هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزدا، هیچ كه‌س زانیاریی له‌باره‌ی چینه ته‌نكه‌كه‌ی ڕۆژه‌وه نه‌بوو، كه ده‌وری زه‌وی داوه‌و به‌هۆیه‌وه شینایی ئاسمان و خۆر به‌به‌رزیی ده‌بینین، ڕووناكیی ڕۆژ ده‌بنین، (ئه‌و چینه به‌شێكه له به‌رگه هه‌وای زه‌وی). كاتێك خۆر هه‌ڵدێت، چینی ڕۆژه، كه خۆرمان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه‌و ده‌یدره‌وشێنێته‌وه، ئه‌م خۆره‌یه، له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، كه تاریكیی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه دایپۆشیوه:
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕووی مانگ وه‌ستاین، چی ده‌بینین؟ خۆر وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووك ده‌بینین، هه‌تا ئه‌گه‌ر كاته‌كه‌ش نیوه‌ڕۆ بێت! كاتێك خۆر هه‌ڵدێت، وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووك ده‌یبینن، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی مانگ به‌رگه هه‌وای نییه، به‌واتایه‌كی تر چینی ڕۆژی نییه، كه ده‌وری گرتبێت. بۆیه خۆر له‌سه‌ر ڕووی مانگ یان هیچ یه‌ك له هه‌ساره‌كانی دیكه نادره‌وشێته‌وه:
به‌ڵام كاتێك له زه‌وی نزیكده‌بینه‌وه، به‌رگه‌هه‌وایه‌كی ته‌نك ده‌بینین، كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆردا ده‌رده‌كه‌وێت:
ئه‌م به‌رگه، خۆرده‌رده‌خات و ڕوونیده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌رزبوونه‌وه‌و هه‌ڵهاتنێكی خۆردا:
لێره‌وه خۆر ده‌س به ڕوونبوونه‌وه ده‌كات، هۆكه‌شی گه‌رده‌كانی به‌رگه هه‌واكه‌یه، كه تیشكی خۆر ده‌داته‌وه و ئێمه‌ش خۆر به‌م جوانییه‌ی ئێستای ده‌بینین:
له كۆتاییدا، له‌گه‌ڵ مندا له خۆر ڕابمێنن، كه چۆن دره‌وشاوه‌ته‌وه به ڕوونیی، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌هۆی چینه زۆر ته‌نك و ناسكه‌كه‌ی ڕۆژه‌وه‌یه.
پیرۆزیی بۆ ئه‌و خوایه‌ی سوێندی به‌م دیارده جوان و دڵڕفێنه خواردووه‌و ده‌فه‌رمووێت : (وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَا * وَالْقَمَرِ إِذَا تَلَاهَا * وَالنَّهَارِ إِذَا جَلَّاهَا * وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا) [الشمس: 1-4] {سوێند به خۆر‌و تیشكی خۆر (كه‌له‌سه‌رتای ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌دات) * سوێند به مانگ، كاتێك به شوێنی‌دا دێت*سوێند به ڕۆژ كاتێك، كه خۆر ده‌رده‌خات * سوێند به شه‌و كه خۆر داده‌پۆشێت}
پاكی و بێگه‌ردیی بۆ ئه‌و خوایه‌ی، كه وه‌صفی ئه‌م دیارده‌یه‌ی بۆ كردووین، ده سه‌ده پێش ئه‌وه‌ی ئامێری زانایان وێنه‌ی بگرێت .
---------------------
نووسينى: عبد الدائم الكحيل
سه‌رچاوه‌ی وێنه‌كان : NASA