|
زۆر فه‌رمووده‌مان هه‌یه، كه باس له‌نزیكیی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به‌باری كه‌شوهه‌وا.... |
زۆر فه‌رمووده‌مان هه‌یه، كه باس له‌نزیكیی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به‌باری كه‌شوهه‌وا و ڕووبار وئاوه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت: (لا تقوم الساعة حتى تُمطِر السما‌ء ولا تنبت الأرض).
بابزانین له‌م باره‌یه‌وه زانست چی ده‌ڵێت و چی دۆزیوه‌ته‌وه؟ ..
له سایه‌ی ئه‌و پیسبوونه ترسناكه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌ویی به خۆیه‌وه ده‌بینێت، زانایان هۆشیارییاندا له ترسناكیی ئه‌و پیسبوونه و كاریگه‌ریی بۆسه‌ر جۆری باران، له وته‌كانیاندا ده‌ڵێن: ئاوی بارانی سه‌ده‌كانی ڕابردوو پاكبووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زۆرجار باران به ترشی كبریت پیسبووه،ئه‌م بارانه‌ش به بارانی ترش ناوده‌برێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له سنوورێكی دیاریكراو له هه‌وادا زیاد بكات كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پیسكردنی ئاوی باران، دوای بارینی زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌و خاكه‌ی كه له‌سه‌ری ده‌بارێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خراپكردنی زه‌وییه‌كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته خۆراكی ڕووه‌ك و دره‌خته‌كان
به‌سه‌رنجدانمان له‌م فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌ست به‌بوونی ئیعجازێكی گه‌وره ده‌كه‌ین(ليس السنَة ألا تُمطروا ولكن السنّة أن تمطروا ولا تُنبت الأرض). ، كه‌واته چۆن له‌وه بگه‌ین؟ چۆن ده‌بێت باران ببارێت و ئاو بێته‌خوار بۆ سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام زه‌وی هیچی لێ سه‌وز نه‌بێت و هیچ سوود له‌و ئاوه وه‌رنه‌گرێت، كه له ئاسمان دێته خواره‌وه.
ئێستا زانایانی ژینگه خه‌می ئه‌مه ده‌خۆن‌و ده‌ڵێن: به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پیسبوون بۆ ئه‌م ئاسته زۆره پێشتر نه‌بینراوه و وێنه‌ی نه‌بووه، زه‌ویش هاوسه‌نگیی خۆی له‌ده‌ستداوه، لێره‌دا ئه‌و ئایه‌ته‌مان دێته‌وه یاد كه خوای گه‌وره ده‌فه‌موێت (ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ) [الروم: 41]
خوای گه‌وره لێره‌دا باس له خراپ بوونی ژینگه ده‌كات، كه تازه نیشانه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ركه‌توون. پێغه‌مبه‌ریش علیه الصلاه والسلام ده‌فه‌موێت: (لا تقوم الساعة حتى تُمطِر السما‌ء ولا تنبت الأرض).
زانایان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پیسبوونی ژینگه، كه مرۆڤ خۆی به‌هۆی جه‌نگه‌كانه‌وه ، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساتانه‌وه، كه مرۆڤ دروستیان ده‌كات، وه به‌هۆی هه‌زاران ته‌ن ژه‌هره‌وه، كه فڕیده‌درێته هه‌واوه،له‌هه‌موو ڕۆژێكدا، یان دروستبوونی پاشماوه‌ی ناوكی، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی پیسكردنی باران و تێكدانی سوڕی ئاو له‌سه‌ر زه‌ویدا، ئاوی ئه‌م ڕوبار وده‌ریایانه ده‌بنه هه‌ڵم و پاشان به‌رز ده‌بنه‌وه و ده‌بنه هه‌ور.
خوای گه‌وره با ده‌نێرێـت بۆ پیتاندن: (وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ) [الحجر: 22]، با كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گوێزانه‌وه‌ی گه‌ردیله‌ی هه‌ڵمی ئاو، كه له‌سه‌ر ڕووی ڕوباره‌كانه‌وه بوون به هه‌ڵم، پاشان به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆ چینه به‌رزه‌كانی سه‌ره‌وه، ئه‌وانیش له ده‌وری گه‌ردیله‌كانی خوێ و تۆز و دوكه‌ڵ له هه‌وادا كۆده‌بنه‌وه، كه به‌به‌رده‌وامیی به‌هه‌وادا هه‌ڵواسراون.
دوای چڕبوونه‌وه‌یان و بوونیان به هه‌ور، كاریگه‌ریی ته‌نه پیسه‌كانی له‌سه‌ر ده‌بێت كه له هه‌وادا هه‌یه و با له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵیانده‌گرێت، چی ڕووده‌دات كاتێك له هه‌وادا ڕێژه‌ی ئۆكسیدی كاربۆن زیاد ده‌كات، ڕێژه‌ی ئاوێته‌ی قوڕقوشمی ژه‌هراوی، كه زۆر مه‌ترسیداره زیاد ده‌كات و پاشان ڕێژه‌ی ئاوێته‌كانی كبریتی ژه‌هراویش زیاد ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه ڕووده‌دات كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمی ئاوه له ده‌وری ئه‌م پیسییانه، به‌هۆیه‌وه بارانی ترش دروست ده‌بێت، كه پڕیه‌تی له ڕه‌گه‌زی كبریت و پڕه له ئاوێته‌ی قوڕقوشم و پره له پیسی جۆراو جۆر، كاتێك ئه‌م پیسیانه له رێژه‌یه‌كی دیاریكراو زیاد ده‌كه‌ن چی ڕوده‌دات؟
كاتێك زه‌وی ئه‌م بارانه ده‌خواته‌وه ڕووه‌كه‌كان توانای ئه‌وه‌یان نابێت، كه ئاوه‌كه له‌م پیسییانه پاك بكه‌نه‌وه، واته ڕووه‌كه‌كان ئاوه‌كه ده‌مژن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیسییانه‌ی كه تێیدایه، بێگومان هه‌موو ده‌زانین ئه‌و بارانه‌ی ئه‌مرۆ ده‌بارێت ئه‌ندازه‌یه‌ك پیسيی پێوه‌یه، به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌كه كه‌مه و زۆر نییه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك وه‌ك له نیشانه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی قیامه‌تدا هاتووه له فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)دا ئه‌و ژه‌هراوی بوونه گه‌وره‌یه ڕووده‌دات، كه ئه‌مڕۆ زانایان به‌رده‌وام كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
به‌جۆرێك ڕێژه‌ی ترشی بارانه‌كه زیاد ده‌كات ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ڕووه‌ك و به‌ڵێنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دێته‌دی، كه بۆی باسكردوین و فه‌رموویه‌تی: (لا تقوم الساعة حتى تمطر السما‌ء ولا تنبت الأرض).
بۆباسمان له‌م ڕاستییه‌كرد؟
ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی مادی ئاشكرایه و نیشانه‌یه‌كی ڕوونه له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وی ڕۆژی قیامه‌ت و ده‌ركه‌وتنی ڕاستیی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ڕووی ئه‌وانه بدوێت كه ئینكاری پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و پێیان بڵێت:
ئێوه ده‌تانه‌وێت به‌پێی حساباتی خۆتان له‌م دیارده‌یه خۆتان بپارێزن، خۆپاراستن له دیارده‌ی بارانی ترش، كه ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی گیا و ئاژه‌ڵ و مرۆڤ، وه دڵنیان كه باران به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره پیس ده‌بێت وه‌ده‌شێت كه ئیتر زه‌وی هیچی لێ سه‌وز نه‌بێت ، وه بۆچونتان وایه كه ئه‌مه له داهاتودا ڕوده‌دات.
كاتێك گوێ له‌م فه‌رموده‌یه ده‌گرن: (لا تقوم الساعة حتى تمطر السما‌ء ولا تنبت الأرض) ، كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان ئه‌ویش له خۆیه‌وه قسه ناكات.
---------------------
بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل
سه‌رچاوه‌كان:
1- Carbonic acid, Wikipedia.
2- Jolly, W. L.. Modern Inorganic Chemistry (2nd Edn.),
3- Louis G., Kumar A.S. The red rain phenomenon of Kerala and its possible extraterrestrial origin, accepted for publication in Astrophysics & Space Science, 2006.
4- Berresheim, H.; Wine, P.H. and Davies D.D., Sulfur in the Atmosphere. In Composition, Chemistry and Climate of the Atmosphere, ed. H.B. Singh. Van Nostran Rheingold. 1995.
5- Brimblecombe, P. Air Composition and Chemistry.