|
ئایا ئاكامی ئه‌و خراپه‌كارییانه چییه، كه مرۆڤ ئه‌نجامیان ده‌دات؟ بێگومان ئه‌مه به‌سزا له دونیادا كۆتایی دێت، به‌لام سزای ئه‌و دونیا گه‌وره‌تره، بائه‌م وتاره بخوێنینه‌وه.... |
ڕووداوێكی كۆن زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام! له‌ئیتالیادا شارێكی كۆن هه‌بووه شانازییان به ئه‌نجامدانی سێكس و ڕۆچوونی سێكسییه‌وه كردووه. زۆر چه‌قاوه‌سوو بوون و له‌به‌رچاوی مناڵ و ئافره‌ت و به‌ته‌مه‌نه‌كاندا، ا وێنه‌ی دیمه‌نی ڕووتیان له‌سه‌ر دیواری ماڵه‌كانیان ده‌كێشا.
ته‌نانه‌ت شاره‌زایانی ئه‌مڕۆ پێیان وایه هونه‌ری ڕووتی و خیلاعی له‌م شاره بێئابڕووه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه(1). به‌ڵام ئه‌نجامیان به‌چی گه‌یشت؟ به‌رهه‌می ئه‌و خراپه‌كارییانه‌ی شانازییان پێوه‌ده‌كرد، چی بوو؟ چۆن ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه كۆتاییان پێهات؟ به‌ڵام پێش هه‌موو ئه‌مانه‌ش، به‌سه‌رهاتیان چۆن بووه؟
شاری بۆمپه‌ی شارێكی كۆنی ڕۆمانییه‌كانه‌و ده‌كه‌وێته ئیتاڵیاوه، ژیانێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندانه و پڕله ڕابواردنیان به‌سه‌ربردووه، خوای گه‌وره نیعمه‌تی جۆراوجۆری پێدابوون، خاكیان به‌پیت و به‌ره‌كه‌ت بووه‌و باشترین به‌رووبوومی كشتوكاڵییان هه‌بووه، ئاسمانیان هه‌میشه به‌باران بووه و سه‌روه‌ت و سامانێكی بێشوماریان هه‌بووه.
خه‌ڵكی ئه‌م شاره ڕۆژێكیان هه‌بووه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی(خوای ئاگر)ه‌وه تیایدا ئاهه‌نگیان گێڕاوه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا گڕكنێك له‌پاڵ شاره‌كه‌یاندا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ورووژاوه و به‌ردی تواوه و خۆڵه‌مێشی گڕكانیی كڵپه‌گرتوو ده‌ستیان به‌ورووژم هێنان كردووه و له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا شاری پۆمپه‌ی بووه به‌ژێر خۆڵه‌مێشه‌وه.
هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی شاره‌كه ویستبوویان ڕابكه‌ن وخۆیان ده‌ربا بكه‌ن، به‌ڵام خۆڵه‌مێشی كڵپه‌گرتووه یه‌كسه‌ر هه‌موویانی كوشتووه و لاشه‌یانی داپۆشیووه و ئه‌و لاشانه‌ش له ماوه‌ی سه‌دان ساڵدا بوونه‌ته به‌ردو ته‌نی به‌ردین(2)
ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ستكێشراوی ئه‌و گڕكانه‌یه له‌سه‌ر شاخی ڤیزۆف، كه شاری پۆمپه‌ی كتوپڕ وێران‌كرد ودانیشتوانی شاره‌كه‌ش هه‌مووی كوشت. ژماره‌شیان 20000 كه‌س بووه. بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ش هیچ ناتوانین بڵێین ته‌نها ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره نه‌بێت، كه ده‌فه‌رموێت (فَأَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ) [الأعراف: 95].
ئه‌م شاره هه‌روا تا سه‌ده‌ی 18 به‌داپۆشراويي مابووه‌وه. كاتێكیش شاره‌كه دۆزرایه‌وه، لاشه‌ی ڕاستيی هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی به‌به‌ردبووی تێدا بینرا، هه‌ریه‌كه‌یان له‌وكاته‌دا خه‌ریكی هه‌رچییه‌ك بووبێت، به‌و شێوه‌یه بووه‌ته به‌رد. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه بێئاگابوون و مردنه‌كه كتوپڕ بووه‌و نه‌یانتوانیوه هیچ شتێك بكه‌ن!
ئه‌مه دادپه‌روه‌ريي په‌روه‌ردگاره . له‌قورئانی پیرۆزیشدا زۆر ئایه‌ت هه‌ن ئاماژه بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌كه‌ن، كه به‌هۆی تاوانه‌كانیانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆیان بكه‌ن خوای گه‌وره سزایداون، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَفَأَمِنَ الَّذِينَ مَكَرُوا السَّيِّئَاتِ أَنْ يَخْسِفَ اللَّهُ بِهِمُ الْأَرْضَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ * أَوْ يَأْخُذَهُمْ فِي تَقَلُّبِهِمْ فَمَا هُمْ بِمُعْجِزِينَ) [النحل: 45-46]. له‌ڕاستیشدا ئه‌م ئایه‌ته به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ڕووداوی شاری پۆمپه‌دا ده‌گونجێت(بێگومان له‌گه‌ڵ غه‌یری ئه‌وانیشدا، كه وه‌ك ئه‌وان بكه‌ن) . زانایانی شوێنه‌وارزانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌م شاره سزایان بۆ چووه له‌كاتێكدا خه‌ریكی به‌سه‌ر بردنی ژیانی ڕۆژانه‌یان بوون و به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر ئاگاداری ئه‌و گڕكانه بووبن.
بۆیه نیگای خوای گه‌وره هۆشیاریمان ده‌داتێ كه ئه‌وجۆره كارانه نه‌كه‌ین و پشتی لێ نه‌كه‌ینه‌وه و وابزانین خوای گه‌وره سزای كتوپڕمان بۆ نانێرێت. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:
(أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتًا وَهُمْ نَائِمُونَ * أَوَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ * أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ) [الأعراف: 97-99].
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌م شاره‌دا زۆرێك له نه‌خش و تابلۆی بێئابڕووانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م شاره‌دا سێكس و ڕۆچوونی سێكسى زۆر به‌ربڵاوبووه، هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه خه‌ڵكی شاری پۆمپه‌ی كاری سێكسيیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كردووه و شه‌رمیان نه‌كردووه له وێنه‌كێشانی ئه‌و دیمه‌نانه و له‌ماڵه‌كانیاندا هه‌ڵیانواسیون، به‌ڵكو شانازیان پێوه كردووه! هه‌روه‌ها ئه‌ڵێن بلاوبوونه‌وه‌ی خراپه‌كاری له‌و شاره‌دا زۆر له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا زیاتر بووه.
هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی خوایه‌كیان بۆ سێكس كردووه و به‌به‌ڕێزو پیرۆزیان زانیوه و زیاد ڕه‌وییان له‌وێنه و په‌یكه‌ر كردنی بێئابڕووانه و سێكسی‌دا كردووه، ئه‌و وێنانه‌ش كه‌له‌سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌م شاره دۆزراونه‌ته‌وه له پیشانگایه‌كی تایبه‌تیدا دانراون، ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و پێشانگایه‌ش بكات بۆی نییه مناڵ یان كه‌سی هه‌رزه‌كار له‌گه‌ڵ خۆی بباته ژووره‌وه، مه‌گه‌ر دوای مۆڵه‌ت وه‌رگرتنێكی تایبه‌تی.
ئه‌م وێنه‌یه‌ش دیواری ژووره‌كانی شاری (پۆمپه‌ی)ن ئه‌و وێنانه‌ی له‌سه‌ری دروستكراون، نموونه‌ی ئه‌و خراپه‌كارییانه‌ن كه شانازییان پێوه‌كردوون، وێنه‌كانیش هه‌روا ماونه‌ته‌وه تا بۆ خه‌ڵكی ببنة به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر حیكمه‌تی تیاچوونی ئه‌م شاره و دانیشتوانه‌كه‌ی به‌و شێوه ناوه‌زه و ترسناكه.
ئه‌م شاره ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێته دی، كه ده‌فه‌رموێت:
(فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ * فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) [الأنعام: 44-45].
هه‌رواش بووه، خوای گه‌وره ده‌رگاكانی نیعمه‌ت، ڕابواردن، پاره و ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ كردبوونه‌وه، هه‌تا كه‌وتنه به‌ر توڕه‌یی خوای گه‌وره و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش كتوپڕ بردنییه‌وه و له‌ناوی بردن.
ئه‌مه وێنه‌ی ڕاستی لاشه‌ی مرۆڤه‌كانه، خۆڵه‌مێشی بوركانی گۆڕیونی بۆ به‌رد و لاشه‌ی به‌ردین، ئه‌مه‌ش ته‌نها سزای دونیایان بوو (وَكَذَلِكَ نَجْزِي مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِآَيَاتِ رَبِّهِ وَلَعَذَابُ الْآَخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَى) [طه: 127].
له كۆتاییدا هیچی تر له‌وه باشتر شك نابه‌ین، كه له خوای گه‌وره بپاڕێینه‌وه هه‌روه‌ك خۆی فێری كردووین (رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ * وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ) [يونس: 85-86][4].
-------------------
نوسينى ئەندازیار: عبدالدائم كحیل
پەراوێز:
(1) www.spiegel.de
(2) Pompeii, www.wikipedia.org
سەرچاوە:
1- Salvatore Ciro Nappo, Pompeii : Its Discovery and Preservation, www.bbc.co.uk
2- Pompeii, www.wikipedia.org
3- www2.pompeiisites.org
بۆ بینینی فیلمى شاری پۆمپه‌ی سه‌یری ئه‌م لینكانه بكه:
http://www.youtube.com/watch?v=mqp_qNNeal8&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=9WcGhjgr_Kg