خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان دڵ به‌هێزده‌كات

السبت, 07 أغسطس 2010 21:53 المدير
طباعة

 

لەسەمەرەکانی زانست ئەوەیە، ده‌ستی كردووه‌ به‌ به‌ستنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ددانه‌كان به‌ده‌مه‌وه....

لەسەمەرەکانی زانست ئەوەیە، ده‌ستی كردووه‌ به‌ به‌ستنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ددانه‌كان به‌ده‌مه‌وه‌ له‌لایه‌ك‌و به‌ ته‌ندروستی جه‌سته‌وه‌ له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ، ئایا هیچ ئاماژەیەکی پێغەمبەر بۆ ئەم دۆزینەوەیە هەیە ؟.......

خۆشەویستان، حەزمکرد ئەم هەواڵە زانستییەتان بۆ بگوازمەوە بۆ ئەوەی تێی ڕابمێنین و خۆمان سوودمەند بکەین لەم جۆرە لێکۆلینەوانە. بزانین چۆن پێغەمبەری پایە بەرز

( صلی الله علیه‌وسلم) ئاماژەی بەم کارەکردووە، کە لێکۆلینەوەیەکی بەریتانی دەڵێت پشتگوێخستنی شووشتنی ددان دووجار لە ڕۆژێکدا، تەنها کار لە تەندروستی ددان، یان پووك ناکات، بەڵکو کاریگەرییەکی یەکجار زۆری لەسەر تەندروستی دڵيش هەیە.

لەو لێکۆلینەوە زانستییەی کە لە گۆڤارێكی تەندروستی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە هاتووە، کە بەرزبوونەوەی رێژەی 70 لەسەد بە مەترسیەکانی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ لە نێوان تاکەکاندا بریتیيە لەو کەسانەی کە گرنگی بە پاکوخاوێنی دەمو ددان نادەن. بە جیاوازی له‌ ئەو کەسانەی کە رۆژانە دووجار ددانەکانیان دەشۆن.

چەند لێکۆلینەوەیەکی تر دەریانخستووە، کە پشتگوێخستنی خاوێنکردنەوەی ئەم بەشەی لاشە (دەمو ددان ) بەرەو كێشه‌ی تەندروستیت دەبات.

ئەم لێکۆلینەوە جه‌ختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە پشتگوێخستنی خاوێنکردنەوەی ددانەکان هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی زۆر ترسناک و ئەنجامی خراپ. هەروەها شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن ڕۆژانە خاوێنکردنەوەی ددان بە ڕێکی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی یادگه‌ (ذاكرة) و پارێزگاریکردنی مێشک لە جەڵتە.

پزیشکی ئەمریکی ( بیل دورفمان ) دەڵێت: ئەوەی کە لە دەمتدا ڕوودەدات کاریگەریەکی ڕاستەوخۆی بە تەواوی له‌سه‌ر جه‌سته‌ت هەیە. لەبەر ئەوە تەندروستی دەم و خاوێنکردنەوەی زۆر گرنگە بۆ تەندروستی ته‌واوی لاشەت. هه‌روه‌ها چەندان لێکۆلینەوەی تری زانستی نوێ جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، کە خاوێنکردنەوەی دەمو ددان کاریگەریەکی تەواوی لەسەر زۆربەری ئەندامەکانی لاشەت هەیە، لەسەرووی هەمووشیانەوە دڵ و مێشک.

ئێستاش خۆشەویستانم: ئایا دەبێت پێغەمبەری سەروەر (صلی الله علیه وسلم)  ئەم جۆرە لایه‌نه‌ ترسناکەی پشتگوێخستبێت؟ ئایا بێئاگابووە له‌ فه‌رمانپێكردنمان به‌ گرنیپێدانی ده‌م به‌ڕێكوپێكی؟

پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) دەفەرموێت : ( لولا أن أشقّ على أمتي لأمرتهم بالسواك عند كل صلاة) ‌!! واتە:( گەر ناخۆشی و بارگرانی نەبوایە بۆ ئوممەتەکەم، ئەوا فرمانم پێدەکردن بە سیواککردن لە دوای هەموو نوێژێکه‌وه‌ )

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر چەندیەتی گرنگیدانی پێغەمبەرمان بە خاوێن راگرتنی دەمو ددانمان. هه‌روه‌ها ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکراشی تێدایە بۆ خاوێنکردنەوەی ددانەکانمان ڕۆژانە پێنج جار. واتە زیاتر لەوەی کە پزیشکەکان ئامۆژگاریمان دەکەن. چونکە ئەم پێغەمبەرە بەبەزەییە چاکە و سوود و تەندروستيیەکی باشی بۆ ئوممەتەکەی دەوێت.

ئێمەش دەڵێین براکانمان: ئایا ئەم فەرموودە جوانە معجزەیەک نییە بۆ ئەم سەردەمەی ئێستا؟ چونکە لە کاتی نەزانیدا ( جاهلی ) کەس گرنگی بەم بابەتە نەداوە. هیچ کەسێک لەسەر زەوی درکی بە سوودەکانی سیواک نەکردووە..... لێرەدا دەمانەوێت ئاماژە بدەین بەوەی کە لێکۆلینەوەکان چەندان سوودی پزیشکی بەکارهێنانی سیواکیان ڕوونکردووه‌تەوە. کاتێک سیواک نابێت ئەوکات دەبێت پشت بە فڵچەی ددان ببەستیت... چونکە مەبەست لە فەرموودەکە خاوێنکردنەوەی دەمو ددانە، نەک ئەو ماددەی کە پێی خاوێن دەکەیتەوە.

خودای گەورە ئەم دارەی بۆ فەراهەمهێناوین کە داری ( الاراك )ە. کە لێیەوە سێواکی لێ درووست دەکەین، باشترین فڵچەیە بەهۆی ئەو ماددانەی کە زاناکان دۆزیویانه‌ته‌وه‌ لەناو ئەم دارە، ئەم ماددانەش بکوژی بەکتریا و خاوێنکه‌ره‌وه‌ن بۆ دەم. لەگەڵ ئەمەش شێوەی ئەم دارە دوای لێکردنەوەی کەمێک لە دیواری دەرەوەی ، وەکو فلچەی لێدێت. هەروەها فلچەی ئاسایی لە پلاستیک درووست دەکرێت بەڵام سیواک لە ماددەی سروشتیە و زیان بە ددان ناگەیەنێت.

لە کۆتاییدا پرسیارێک بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە تا ئێستا بڕوایان بە پەیامی ئیسلام نەهێناوە: ئایا زانیاریەکانی ئەم پێغه‌مبه‌ره‌ بەرێزە چی فێرکردوون، جگە لە چاکە و سوودگەیاندن؟ کاتێک مەی حەرامکردووە ئەی بۆ ئەوە نییە، کە لاشە و تەندروستیتان بپارێزێت؟ کاتێک جوتبوونی ناشەرعی (زینا)ی حەرام کردووە..... ئەی بۆ ئەوە نییە کە خراپەی نەخۆشیە جنسی و کوژەرەکانتان لێ دووربخاتەوە؟ کاتێک فرمانی کردووە بە سیواک، ئەی بۆ ئەوە نییە کە پارێزگاری لە تەندروستی لاشەتان بکات و نەخۆشییە نۆرە دڵێکان و مێشکییەکانتان لێ دووربخاتەوە؟ ئەی ئەم نێردراوە بە بەزەییە شایستەی رێز شوێنكه‌وتن نییه‌؟ ئێستاش لەگەڵم گوێ لەم بانگکردنە خوداییە بگرن :( قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ فَآَمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ) [الأعراف: 158].

--------------------------

بە پێنووسی : عبد الدائم الکحیل

سەرچاوە

CNN , http://arabic.cnn.com