|
چه‌ند زۆرن ئه‌و ئایه‌تانه‌ی، ئێمه‌ی بێ‌ئاگا له گه‌وره‌ییان و له ئاماژه و موعجیزه و واتاكانیان به سه‌ریاندا گوزهردهكهین.... |
چه‌ند زۆرن ئه‌و ئایه‌تانه‌ی، ئێمه‌ی بێ‌ئاگا له گه‌وره‌ییان و له ئاماژه و موعجیزه و واتاكانیان به سه‌ریاندا گوزهردهكهین، زۆریشن ئه‌و ڕاستییه زانستییانه‌ی زاناكان ده‌یدۆزنه‌وه، به‌ڵام پێشتر زۆر به ووردی و دروستی له قورئاندا باسیان لێوه‌كراوه. قورئانی پیرۆز چه‌ندین پرسیار ئاڕاسته‌ی گومانبهران ده‌كات، پرسیاریان له بوونی خودایه‌كی تر جگه له الله لێده‌كات و بیری پێدراوه‌كانی خوایان ده‌خاته‌وه تا پێیان بڵێت، كه هه‌ر خۆیه‌تی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی بۆ ڕامكردوون.
هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (أَمَّنْ جَعَلَ الْأَرْضَ قَرَارًا وَجَعَلَ خِلَالَهَا أَنْهَارًا وَجَعَلَ لَهَا رَوَاسِيَ وَجَعَلَ بَيْنَ الْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا أَءلَهٌ مَعَ اللَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ) [النمل: 61]. (ئایا ته‌نها ئه‌و زاته نییه، كه زه‌وی كردووه به ئارامگهولهناویدا جۆگهوڕووباری ڕه‌خساندووه، هه‌روه‌ها زنجیره چیای تیادا چه‌سپاندوه، له‌نێوان دوو دهریاكهشدا به‌ربه‌ستی چه‌سپاندووه، ئایا ڕه‌وایه خوایه‌كی تر له‌گه‌ڵ الله هه‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م به‌ڵگانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌م ڕاستییه نازانن‌و تێناگه‌ن)
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه پرسیار له سپڵه‌و پێنه‌زانان به‌رامبه‌ر نیعمه‌ته‌كانی خوا ده‌كات: كێ زه‌وی بۆ كردوونه‌ته ئارامگه، ڕووباره‌كان كێ درووستیكردوون، شاخه‌كان كێ به‌دیهێناون و كێ جیاكه‌ره‌وه (به‌رزه‌خ)ی له‌نێوان زه‌ریاكاندا به‌دیهێناوه؟ ئاشكرایه، كه هه‌موو ئه‌م ڕاستییه زانستییانه،كاتی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆز نه‌دۆزرابوونه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره فه‌رمانیان پێده‌كات كه بیریان لێبكه‌نه‌وه، تا هۆ شاراوه‌كانی پشتیان بزانن.
بێ هه‌ستكردن به هیچ ناڕێكیی و نائارامییه‌ك، هه‌زاران ساڵه مرۆڤ له سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ده‌ژی، بێ زانینی نرخی ئه‌وه‌ی كه زه‌وی شوێنی ئارامگرتنیهتی و بێ هیچ گرفتێك ژیانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ری، به‌ڵام ئه‌مه مانای چییه؟؟
زانایان ده‌ڵێن زه‌وی تاكه هه‌ساره‌یه، كه زۆر باش بۆ ژیانێكی هێمن و ئارام هه‌ڵكه‌وتووه. قه‌باره، بارستایی، دووریی له خۆره‌وه، خێرایی سوڕانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆی و خولانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆردا و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تری ئه‌م هه‌ساره‌یه ته‌واو بۆ ژیان گونجاون، ئه‌گه‌ر بهاتایا قه‌باره‌ی زه‌وی یا بارستاییه‌كه‌ی، دووریی له خۆره‌وه یا خێرایی خولانه‌وه‌كه‌ی كه‌مێك زیاتر یا كه‌متر بوونایه، ئه‌وا ژیان له سه‌ری لاسه‌نگ و دژوار ده‌بوو.
زاناكان ده‌ڵێن: نه‌خشه‌سازی زه‌وی نه‌خشه‌سازییه‌كی باڵای نموونه‌ییه، گۆی زه‌وی له خولگه‌یه‌كی دروستی ده‌وری خۆردا دانراوه، هه‌روا قه‌باره‌و بزوتن و چڕی و باراستاییهكهی و... هتد، زۆر باش، بۆ هه‌ڵكه‌وتنی ژیان له‌سه‌ری گونجاون.
ئه‌وكه‌سه‌ی له شوێنی هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا ڕابمێنێت، ده‌بینێت كه خوای په‌روه‌ردگار به پێچه‌وانه‌ی هه‌ساره‌كانی تره‌وه ئه‌م زه‌وییه‌ی ڕامكردووه تا بۆ ژیان گونجاو بێت. ئه‌مه‌ش به‌خششێكی په‌روه‌ردگاره، كه پێویسته له‌به‌رانبه‌ریدا سوپاس گوزاربین.
به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌مانه، خاڵێكی زۆر گرنگ هه‌یه، كه بێ ئه‌و توانای ئارامگرتنمان له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م هه‌ساره‌یه نییه، ئه‌ویش هێزی كێشكردنی زه‌وییه. هه‌ساره‌ی زه‌وی خاوه‌نی هێزێكی كێشكردنی دیاریكراوه، كه بۆ ژیان و ئارامگرتن له سه‌ری، زۆر گونجاوه. ئه‌گه‌ر هێزی كێشكردنی زه‌وی كه‌متر بووایه وه‌ك له‌وه‌ی كه هه‌یه (وه‌ك مانگ بۆ نموونه)، ئه‌وا مرۆڤ زۆر به گران خۆی بۆ به زه‌ویه‌وه ده‌گیرا و به كه‌مترین جووڵه له زه‌وی ده‌بڕا و به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌بوه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هێزی كێشكردنهكه له‌مه‌ی ئێستا زیاتر بووایه (وه‌ك موشته‌ری بۆ نموونه) ئه‌وا ئه‌و كات مرۆڤ به زه‌وییه‌وه دهنوساو توانای جووڵه‌ی له‌سه‌ری نه‌ده‌بوو.
چی ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی كێش:
كێشكردن هێزێكه په‌روه‌ردگار له گه‌ردووندا بۆ ڕاكێشرانی ته‌نه‌كان بهرهویهكتر ڕامیكردووه، زه‌وی به‌ره‌و چهقهكهی له‌ژێر كاریگه‌ری هێزی كێشكردنهكهیدا ڕاده‌كێشرێت، بۆیه ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ست به ئاراميی ده‌كه‌ین و بۆمان بووه‌ته ئارامگه. خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕووی مانگ بووینایه، ئه‌وا كێشی هه‌ر یه‌كێكمان شه‌ش جار له‌و كێشه‌ی، كه له سه‌رزه‌وی هه‌مانه كه‌متر ده‌بوو، به نموونه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له سه‌رزه‌وی كێشی 90 كیلۆگرام بێت، ئه‌وا له‌سه‌ر مانگ كێشه‌كه‌ی ده‌بێته 15كیلۆگرام.
بۆیه هه‌ست به نیعمه‌تی هێزی كێشكردن ناكه‌ین، ته‌نها كاتێك نه‌بێت، كه زه‌وی به‌جێده‌هێڵین، ئه‌وه‌ش كهشتیهوانه ئاسمانیه‌كان هه‌ستی پێده‌كه‌ن و به دهستیيهوه ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه هه‌ندێك له‌و باره ناههموارانهیه، كه كهشتیهوانهكان له ئاسماندا و له‌كاتی دووركه‌وتنه‌وه له زه‌وی تووشی ده‌بن:
1- له ئاسماندا به‌ده‌ست زۆرێك له نه‌خۆشیيه‌وه ده‌ناڵێنن وه‌ك: گێژبوون، هه‌ڵاوسانی ده‌موچاو، چونكه له ئاسمانداخوێن له جیاتی ڕۆیشتنی بۆ خواره‌وه‌ی له‌ش بۆ سه‌ره‌وه ده‌چێت. ئێسكیش به‌شێك له كالسیۆمهكهی ونده‌كات، به‌و جۆره ئه‌وه‌ی له ئاسماندا ده‌ژی، تووشی داخورانی ئێسك ده‌بێت و هه‌موو ساڵێك 20%ی بارستایی ئێسقانه‌كانی ونده‌كات.
2- هۆی جێگیر نهبوونو نه‌بوونی هێزی كێشكردنه‌وه، سووڕی خوێن تێكده‌چێت و له گورچیلهكاندابهرددروستدهبێت، ماسوولكه‌كان ده‌پوكێنه‌وه، گهدهكرژدهبێت و ڕیخۆڵه خاو ده‌بێته‌وه و به‌دهه‌رسی ڕوو ده‌دات، په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه، دڵ خێرا لێده‌دات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستكردنی گرفت له كاركردنی دڵدا، كه چه‌ند مانگێكی ده‌وێت تا ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی.
3- به‌هۆی دیارنه‌مانی خۆرهه‌ڵاتن و ئاوابوونه‌وه ڕیتمی سرووشتی لاشه تێك ده‌چێت، له ئاسماندا تاریكی هه‌موو شتێك داده‌پۆشێت، تیشكی گه‌ردوونیی بكوژ كار له مرۆڤ ده‌كات و زیان به كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌گه‌یه‌نێت.
4- ئه‌وه‌ی له هێزی كێشكردنی زه‌وییه‌وه دووره و له ئاسماندا ده‌ژی، به ده‌ست كه‌مخه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنێت، چونكه پێش هه‌موو شتێك ئه‌و هێزی كێشكردنه له‌ده‌ستده‌دات، كه سه‌ری له‌سه‌ر جێگه ئارامى پێده‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه وا هه‌ستده‌كات، كه له ئاودا مه‌له‌ده‌كات، بۆیه زۆر به زه‌حمه‌ت نه‌بێت توانای نوستنی نییه. هه‌روا سیستمی به‌رگری تێكده‌چێت، به‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ری تووشبوونی به هه‌ر ڤایرۆس وهه‌ر نه‌خۆشییه‌ك، له وانه شێر په‌نجه، هه‌یه.
گه‌ر زه‌وی(بۆ نموونه) هێنده‌ی مانگ بووایه، ئه‌وا هێزی كێشكردن له‌سه‌ری كهمدهبوهوهو، مرۆڤـــ(ئارامی له‌سه‌ر) نه‌ده‌گرت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، زانایان ده‌ڵێن: قه‌باره‌و بارستایی زه‌وی تهواوگونجاون بۆ هێزێكی كێشكردنی نموونه‌یی، تا مرۆڤ له ئارامییدا بژی.
5- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرتر كارده‌كات، ڕه‌نگه چه‌ندین تێكچوون له كاری دڵدا ڕوو بدات، كێشكردنی زه‌وی بۆ پاڵنانی خوێن یارمه‌تیده‌ری دڵه، بۆیه له نه‌بوونی كێشكردندا، دڵ كارێكی زۆر زیاتر ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لاواز بوونی.
دكتۆر (William Evans) له ئاژانسی ناسا (NASA) ده‌ڵێت: ده‌رچوون له زه‌وی دێوه‌زمه‌یه‌كی پزیشكییه، به‌جۆرێك، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی له نه‌بوونی هێزی كێشكردندا درووست ده‌بن زۆر ئه‌سته‌مه.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانه‌ی له ئاسمان و دوور له هێزی كێشكردن ده‌ژین به‌ده‌ست به‌گران میزكردنه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه شله‌مه‌نی به له‌شیانه‌وه ده‌نووسێت و پێانه‌وه ده‌مێنێته‌وه و به‌ره‌و خواره‌وه ناڕوات. به‌م شێوه‌یه ساده‌ترین كار ئه‌سته‌م ده‌بێت، به جۆرێك توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن: ژیان له ئاسماندا جۆرێكه له مردنی له‌سه‌رخۆ.
هه‌ستی كهشتیهوانه ئاسمانیيه‌كان :
له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رنشینی كه‌شتییه ئاسمانیيه‌كان كاتێك بۆ سه‌ر زه‌وی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، وا هه‌ست ده‌كه‌ن گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ده‌بینیت خوای گه‌وره كاتێك ئه‌و هه‌سته‌مان بۆ باسدهكات، زه‌وی وه‌ك ئارامگه و لانكه‌ی مرۆڤ ده‌ناسێنێت، ئاشكرایه لانكه (مَهد) یش ئه‌و جێگه‌یه‌یه كه منداڵ تێیدا ده‌نوێت و ئارامده‌گرێت:
(الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْ نَبَاتٍ شَتَّى)
[طه: 53]. (ئه‌و زاته‌ی، زه‌وی بۆ ئێوه بارهێناوه، وه‌كو لانكه‌و بێشكه(له‌سه‌ری ده‌حه‌وێنه‌وه) هه‌وره‌ها جۆره‌ها ڕێگای(زه‌مینی و ئاسمانی) تیادا بۆ فهراههمهێناون له‌ئاسمانیشه‌وه باران ده‌بارێنێت، كه به‌هۆیه‌وه چه‌نده‌ها جۆر جووت ڕووهكی پێ ڕوواندووه)، هه‌روا ده‌فه‌رمووێت: (الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا وَجَعَلَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ) [الزخرف: 10]. (ئه‌و خوایه‌ی، كه زه‌وی كردووه به لانكه‌ی ژیانتان، ڕێگه‌وبانی تێدا ئاسانكردون، .....) و هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَادًا) [النبأ: 6].
لێره‌دا سه‌رنجبده‌ن خوای گه‌وره چۆن وه‌سفی زه‌وی ده‌كات به‌وه‌ی، كه كردوویه‌تی به لانكه‌ی مرۆڤ، ئنجا نیعمه‌تێكی گه‌وره‌ی خۆیمان یاد ده‌خاته‌وه كه دووباره مرۆڤ له ئاسماندا ونی ده‌كات، ئه‌ویش ڕێگه‌و هۆكاری ڕێنماییكردنه هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (وَجَعَلَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ)، ئه‌و هۆكارانه‌ش له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ن و مرۆڤ له بۆشاییدا ونیاندهكات، هه‌ربۆیه توانای ناسینه‌وه‌ی ئاڕاسته‌كانی نییه، چونكه له هه‌موو لایه‌كه‌وه به تاریكیه‌كی ته‌واو ده‌وره دراوه، ئه‌وه‌ش كه ئاراسته‌ی ده‌كات ته‌نها هێزی كێشكردنی زه‌وییه، ده بیربكه‌نه‌وه له‌و نیعمه‌ته، كه ڕۆژانه به‌كاری دێنین و هه‌ست به نرخ و گرنگیهكهی ناكه‌ین، ته‌نها كاتێك نه‌بێت كه له‌ده‌ستمان ده‌چێت.
كهشتیهوانه ئاسمانیه‌كان زۆرێك له پێدراوه‌كانی سه‌رزه‌وی ونده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌وان تووشی نه‌خۆشیيه‌ك ده‌بن، كه به نه‌خۆشيی ئاسمان(Space Sickness) ناسراوه، ئه‌وه‌ش نهخۆشيیهكه له ئاكامی ونكردنی نیعمه‌تی كێشكردنی زهويیهوه دروستده‌بێت. بیر بكه‌ره‌وه ئێستا مرۆڤێك بێنه به‌رچاوت، كه نازانێت چۆن و به چ ئاڕاسته‌یه‌ك بخه‌وێت!
هه‌روا با پێكه‌وه بیر له‌م دیمه‌نه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره یه‌كێك له كهشتیهوانهكان نووستوهو قاچه‌كانی بۆ سه‌ره‌وه‌ن! ئێستا هه‌ست به نيعمه‌تی كێشكردن ده‌كه‌یت!
زانایان له وته‌كانیاندا دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه مرۆڤ ناتوانێت له ئاسمان دوور بكه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ترسه‌ی، سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و تیشكه گه‌ردوونیه ترسناكه‌یه، كه هه‌موو ته‌نێك ده‌سوتێنێت‌و ده‌گاته قوڵایی خانه‌كانی مرۆڤ، به‌مشێوه‌یه‌ش مردن چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سه ده‌بێت، كه هه‌وڵی زۆر دوور كه‌وتنه‌وه له زه‌وی ده‌دات، ڕه‌نگه له‌م باره‌دا ئه‌و وته‌یه‌ی خوای گه‌وره‌مان بیربكه‌وێته‌وه،كه ده‌فه‌رموێت: (يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنْفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانْفُذُوا لَا تَنْفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ * فَبِأَيِّ آَلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) [الرحمن: 33-34]
مرۆڤ بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی (1961)وه هه‌ستی به نیعمه‌تی هێزی كێشكردن كرد، كاتێك كه‌شتیه‌وانی ڕوسی(Gherman Titov) ، دوای له زه‌وی ده‌رچوونی بۆ ماوه‌ی 25 كاتژمێر، یه‌كه‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشيی ئاسمانی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ش كاتێك تووشی له‌هۆشخۆچوون و تێكچوونی بینین و بیستن و ئاگایی و تێكچوون له كۆئه‌ندامی ده‌ماردا بوو.
زاناكان ده‌ڵێن: ته‌نیا به چوونه ده‌ره‌وه‌ی له بواری كێشكردنی زه‌وی، مرۆڤ یه‌كسه‌ر تووشی نه‌خۆشیی ئاسمانی ده‌بێت، یه‌كه‌م هه‌ستیش،كه تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت، هه‌ستی بینینه، كه‌سه‌كه شتانی چوارده‌وی وا ده‌بینێت كه ده‌خولێنه‌وه‌و وا هه‌ست ده‌كات، سڕكراوه یان سه‌رخۆشه.
تێكچوونی بینین:
یه‌كه‌م تێكچونێك، كه كهشتیهوانه ئاسمانیيه‌كان تووشی دێن تێكچوونی بینینه، له كاتێكدا ئه‌و نیشانانه‌ی له چاوه‌وه ده‌رده‌چن بۆ مێشك تێكدهچنو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی گوێدا تێكهڵدهبن، به‌و شێوه‌یه كهشتیهوانهكان به‌هۆی ونكردنی هاوسه‌نگيی له هه‌ستی بینین‌دا، وا هه‌ستده‌كه‌ن كه بینینیان لێڵبووه و هه‌ماهه‌نگی نێوان گوێ و چاویان نامێنێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش وه‌ك حاڵه‌تی مرۆڤێك وایه مه‌ی خواردبێته‌وه و هاوسه‌نگی له‌ده‌ستدابێت و هه‌ستی بینینی تێكچوو بێت.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن لاشه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ست بارێكی ونكردنی هه‌ست و هاوسه‌نگییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ناڵێنێت، به‌جۆرێك نازانێت چی ئه‌نجام ده‌دات. هه‌تا زۆربه‌ی كهشتیهوانهكان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ست و تێكچوونانهدا، ده‌رمانی هۆشبه‌ر به‌كاردێنن. به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ویدا ده‌ژی، هه‌ست به له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی و خۆ كۆنترۆڵكردن ده‌كات و ده‌بێته مرۆڤێكی جادوو لێكراو و، به‌تایبه‌ت له سێ ڕۆژی یه‌كه‌می گه‌شته‌كه‌یدا نازانێت چی ده‌كات، هه‌ر بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت هیچ چالاكیه‌كی ته‌كنۆلۆژی ئه‌نجامبدات، هه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌و باره تازه‌یه‌دا ڕادێت.
له‌به‌ر ئه‌وه خوای خاوه‌ن توانا وه‌سفی ئه‌وانه‌مان بۆ ده‌كات، كه له زه‌وییه‌وه به‌ره‌و ئاسمان ده‌چنه ده‌ره‌وه، كه هه‌ست به بارێك ده‌كه‌ن له سه‌رخۆشی یا جادوولێكردن ده‌چێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه نامۆیانه‌ی، كه به‌سه‌ریاندا دێت، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَابًا مِنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ يَعْرُجُونَ * لَقَالُوا إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَسْحُورُونَ) [الحجر: 14-15]. لێره‌دا ڕاڤه‌یه‌كی ناسكی (ابن الكثير)هه‌یه، كه ده‌ڵێت : (سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا)، و (ابن زید) ده‌ڵێت سه‌رخۆش ئه‌و كه‌سه‌یه،كه عه‌قڵی له‌ده‌ست داوه!
كاتێك به‌رگه زه‌وی جێده‌هێڵین، تاریكاییه‌كی ته‌واو ده‌بینین و، وا هه‌ست ده‌كه‌ین كه چاوه‌كانمان به ته‌واوی داخراون ! ئه‌مه‌ش په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا به وردییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه فه‌رمویه‌تی: (لَقَالُوا إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا)، ئه‌وه‌ی كهشتیهوانه ئاسمانییه‌كان ده‌یبیین، قورئانی پیرۆز پێش 14 سه‌ده بو وردییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌وه وه‌سفیكردووه.
سه‌رنشینی كهشتیيه ئاسمانیيه‌كان وا هه‌ستده‌كه‌ن، كه چاویان ده‌سووڕێت و جیهان به ههڵهوگهڕاوی ده‌بینین، هه‌تا یه‌كێك له كهشتیهوانهكان پرسیاری لێكرا، شته‌كانی له بۆشاییدا چۆن بینیوه، وتی: وام هه‌ستده‌كرد، كه جیهانی چوارده‌ورم هه‌مووی ده‌خولێته‌وه. هه‌روا یه‌كێك له كهشتیهوانهكان له ئاژانسی ناسا (NASA) له‌ناو كهشتیهكهیدا شه‌و له‌خه‌و هه‌ستا بینی كه كاتژمێرێك له به‌رانبه‌ریدا ده‌سوڕێته‌وه كه‌وته بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌و كاتژمێره له‌كوێوه هاتبێت، دوای ماوه‌یه‌ك، ئه‌وه‌ی بیرهاته‌وه كه كاتژمێره‌كه لهدهستیایهتی!!
چه‌ند ئه‌نجامێكی زانستیی نوێ:
دكتۆره (Kathleen Cullen) له په‌یمانگای پزیشكیی بۆ لێكۆڵینه‌وه ئاسمانیيه‌كان، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی، كه كهشتیهوانه ئاسمانیيه‌كان، له كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌یان بۆ بۆشایی تووشی ده‌بن، ده‌ڵێت: ئێمه له ڕێی تێكه‌ڵكردنی زانیارییه بینراوو بیسراوهكانهوه هه‌ست به جیهان له ده‌ورمان ده‌كه‌ین، هه‌ر كاتێك ناكۆكی له نێوان بیستن و بینین‌دا ڕووبدات، كه پێی ده‌وترێت "التضارب الحسي"، مرۆڤ توشی گرفت ده‌بێت و ده‌بێته هۆی گێژ بوون و ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشيی ئاسمان یا بۆشایی.
كهشتیهوانه گه‌ڕاوه‌كان بۆ سه‌ر زه‌وی ئاوا هه‌ستی خۆیان باسده‌كه‌ن: هه‌ر له یه‌كه‌م ساتی ده‌رچوونمان له بواری كێشكردنی زه‌وی، چاوه‌كانمان ده‌ستی به تراویلكه كردن كرد و شتانی خه‌یاڵی و ناڕاست ده‌هاتنه به‌رچاومان، وه‌ك مرۆڤی جادوو لێكراو نه‌مانده‌توانی جیاوازی نێوان سه‌ره‌وه و خواره‌وه بكه‌ین، هه‌تا یه‌كێك له كهشتیهوانهكانی ناو كه‌شتیه‌كه كاتێك له خه‌و ڕابوو، زه‌وی به سه‌ر سه‌ریه‌وه بینی له جیاتی ئه‌وه‌ی له ژ ێریهوه بیبینێت، بۆیه ده‌ستی به ڕشانه‌وه كرد و له‌هۆش خۆی چوو.
هه‌روا دكتۆره (Kathleen) به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: ئه‌و نیشانانه‌ی، كه كهشتیهوانێك ئالووده‌یان ده‌بێت هه‌مان ئه‌و نیشانانه‌ن، كه كه‌سێكی زۆر سه‌رخۆش تووشیان دێت!!! چونكه مه‌یخواردنه‌وه ده‌بێته هۆی نه‌مانی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ستی بینین و بیستن، به‌و جۆره كهشتیهوانه ئاسمانیيه‌كان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه سه‌رخۆشن!!
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: زۆر كه‌س له‌سه‌ر زه‌وی تووشی هه‌مان حاڵه‌تی كهشتیهوانه ئاسمانیيهكانیان هاتوون، ئه‌مه‌ش كاتێك بیره‌یه‌كی زۆر ده‌خۆنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كی بچو‌وكدا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مه‌ی زیاتر كار له هه‌ستی بیستن ده‌كات، به‌ڵام نه‌مانی كێش كار له هه‌ستی بینین ده‌كات، هه‌روا جیاوازییه‌كی تریش ئه‌وه‌یه، ئه‌وكه‌سه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی سه‌رخۆش ده‌بێت دوای ماوه‌یه‌ك (بۆ نموونه ڕۆژێك) دێته‌وه هۆش خۆی، به‌ڵام له ئاسماندا له بارێكی هه‌میشه سه‌رخۆشدا ده‌مێنێته‌وه.
چه‌ند ئیعجازێكی جۆراو جۆری وشه‌ی (سُكِّرَتْ)
پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌مه هه‌موو ئه‌وه نییه، كه خوای په‌روه‌ردگار چوارده سه‌ده پێش ئێستا فه‌رموویه‌تی؟:( لَقَالُوا إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا)، وشه‌ی (سُكِّرَتْ ) له كرداری (سَكَرَ)وه وه‌رگیراوه، واته نه‌هێڵرا ببینێت، ئه‌بڵه‌ق بوو یا داپۆشرا، ئه‌م واتایانه‌ش هه‌موو ڕاستن و، دروست وه‌ك ئه‌و حاڵه‌تانه‌ن كه به‌سه‌ر كهشتیهوانه ئاسمانيیهكاندا دێن.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له واتاكانی (سُكِّرَتْ) بریتییه له (أُغلقت) واته داخرا، له ڕاستیدا ئه‌و ساته‌ی كه كه‌شتیه‌وانی كه‌شتیه ئاسمانیه‌كان له زه‌وی ده‌رده‌چن، هه‌ست به تاریكیيهكی ته‌واو ده‌كه‌ن و هیچ شتێك نابینن، ئه‌و كهشتیهوانانهی له گه‌شته‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ستی خۆیان وا ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن چاویان داخرا! لێره‌دا ده‌بینین كه وشه‌ی (سُكِّرَتْ) له‌گه‌ڵ هه‌موو حاڵه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گونجێت كه له زه‌وی ده‌رده‌چن و له بۆشاییدا هه‌ستی پێده‌كه‌ن.
با پێكه‌وه بیر بكه‌ینه‌وه مرۆڤ چه‌ند ئامێر‌و ته‌كنۆلۆجیاو ملیۆنان دۆلار و توێژینه‌وه‌و هه‌وڵی زانایان و ئاژانسی بۆ شایی ...هتد. ده‌وێت تاوه‌كو بۆ چه‌ند ڕۆژێك له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی بمێنێته‌وه ؟ هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا توشی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌بێت، زۆربه‌شیان له نه‌بونی كێشكردنی زه‌ویدا ده‌رده‌كه‌ون، ئایا ئێستا ئه‌و نیعمه‌ته ده‌نرخێنین، ئایا وته‌ی په‌روه‌ردگاری كاربه‌جێ ده‌نرخێنین كه به ڕونی وتاری له هه‌ر یهكێكمانهو ده‌فه‌رموێت: (اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ قَرَارًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَتَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ) [غافر: 64]
زۆه سه‌یره هه‌ندێك كه‌س ده‌بینین، كه له به‌رامبه‌ر خالقو ڕۆزیدهریاندا خۆ به گه‌وره ده‌زانن. له‌كاتێكدا گه‌ر ئه‌و خالقه زه‌وی نه‌كردایه‌ته ئارامگه، ژیان چۆن به‌رده‌وام ده‌بوو و چۆن ده‌توانرا مرۆڤ خۆی له‌سه‌ر زه‌وی بگرێت؟؟
له كۆتاییدا دوای ئه‌م ڕاستییانه، ئایا گرنگی كێشكردن و گرنگی ئارامگرتن و جێگیر بوونمان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی، زانرا؟ ئایا دوای هه‌موو ئه‌مانه، ئێستا زیاتر له وته‌ی په‌روه‌ردگار تێده‌گه‌ین؟ كه ده‌فه‌رمووێت: (اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ قَرَارًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَتَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ) [غافر: 64].، ئایا ئێستا ده‌زانین كه زه‌وی به‌ڕاستی ماڵ و لانكه‌ی مرۆڤه؟ هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت(الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا وَجَعَلَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ) [الزخرف: 10].
ئایا ئێستا هه‌ست به گرنگیی زانینی ئاڕاسته‌كانی چوار ده‌ورمان ده‌كه‌ین؟ ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی باسكران، ته‌نیا به ده‌رچوونمان له زه‌وی هه‌موویان له ده‌ست ده‌ده‌ین و به له‌ده‌ست دانیشیان ژیانمان تێكده‌چێت و نه‌خۆش ده‌كه‌وین. ئه‌م خوا میهره‌بانه‌ی ئه‌مانه‌ی هه‌موو بۆ ڕامكردووین شایسته‌ی سوپاسگوزاریی نییه، شایسته‌ی خۆشوویستن و كڕنوش بۆبردن نییه؟
ئه‌مانه ئه‌و نیعمه‌ته زۆرانه‌ن، كه خوای گه‌وره به ئێمه‌ی به‌خشیوون، هه‌رچی مرۆڤ داوای بكات خوای باڵاده‌ست بۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، هه‌ر بۆیه كاتێك مرۆڤ هه‌وڵی داهێنانی شتێك ده‌دات خوای گه‌وره بۆی ئاسان ده‌كات، هه‌وڵی به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاسمان و چوونه ناو بۆشایی و چه‌ندین شتی تریاندا بۆی جێبه‌جێ كردن، به‌ڵام مرۆڤ سته‌م له خۆی ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ته له ژماره نه‌هاتووانه سپڵه و پێنه‌زان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (وَآَتَاكُمْ مِنْ كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا إِنَّ الْإِنْسَانَ لَظَلُومٌ كَفَّارٌ) [إبراهيم: 34]
خوایه سوپاس بۆتۆ هه‌تا لێمان ڕازی ده‌بیت.كۆتا نزامان سوپاس گوزاریی خوای جیهانیانه.
---------------------
بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل
سه‌رچاوه‌كان:
1- Nauseating News About Spacesickness, www.space.com, 21 November 2005.
2- Works in Progress, Discover Magazine, 05.01.2003.
3- Space sickness, New Scientist, 08 April 2006.
4- Research Areas, The National Space Biomedical Research Institute, www.nsbri.org
5- Can We Survive on the Moon? Discover Magazine, 03.21.2007.
6- Mixed Up in Space, NASA, August 7, 2001.
7- The Balance Factor: Can You Handle Zero G?, , www.space.com, 21 September 2004.
8- Understanding space sickness,
9- William J. Cromie, Weightless Dream,