نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

دیدت بۆ ژیان به‌رگریی جه‌سته‌ت دیاریده‌كات

 

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی، جه‌ختده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی دیدێكی پۆزه‌تیڤیان بۆ ژیان هه‌یه‌، ته‌ندروستيیان باشتره‌....

لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی نوێ، ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه‌، كه‌ دیدی مرۆڤ بۆ  بارودۆخی ده‌ورربه‌ری سیسته‌می به‌رگریی  جه‌سته‌ی دیاریده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت: دیدی پۆزه‌تیڤ(ايجابي) له‌ ژیاندا كاریگه‌ریی به‌سوودی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی هه‌یه‌و سیسته‌می به‌رگری جه‌سته ‌به‌هێزده‌كات. ڕه‌نگه‌ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شێوازه‌كانی چاره‌سه‌ركردن هه‌بێت.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆی (كنتاكی)و(لویزفیل) ئه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌، كه‌ هه‌ستی گه‌شبینانه‌ ده‌رباره‌ی داهاتوو، ده‌بێته‌ هۆی هه‌ستكردنی باشتر له‌ ژیانی واقعی ئیستادا. هه‌روه‌ها گه‌شبینیی بۆ ته‌ندروستیی به‌سووده‌و له‌وانه‌ش به‌هێزكردنی توانای به‌رگری و دژایه‌تیی نه‌خۆشیی.

ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵیننه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری (علم النفس)دا به‌و جۆره‌ كورتكرایه‌وه‌، كه‌ هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رگریی جه‌سته‌ له‌ نێوان كه‌سانی گه‌شبیندا زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لای كه‌سانی ڕه‌شبین  خاوو هێواشه‌.

له‌م لیكۆڵینه‌وه‌یه‌ی پێشوودا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، كه‌ گه‌شبینی بۆ ته‌ندروستیی به‌سووده‌و ڕه‌نگه‌ به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر ببێته‌ ڕێگر له‌ تووشبوون به‌ سه‌كته‌ی دڵ یان مردن.

 

لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گه‌شبینيی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌ داهاتوو  له‌ڕێی به‌شێكی بچووكه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای ناوه‌ڕاستی مێشكدا كۆنترۆڵده‌كرێت.  هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته‌ قوڵایی پشت چاوه‌كانه‌وه‌،كارلێكده‌كات، كاتێك مرۆڤ بیری پۆزه‌تیڤی ده‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌داهاتوودا چی ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها زانایان ده‌ڵێن كه‌سانی گه‌شبین كه‌متر له‌كه‌سانی ڕه‌شبین تووشی خه‌مۆكیی و په‌نابردنه‌به‌ر جگه‌ره‌كێشان ده‌بن. هه‌روه‌ها گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌ون و به‌شی باشتر له‌ فێربوونیان ده‌سته‌كه‌وێت ‌و  ده‌رامه‌تی باشتریان ده‌ستگیرده‌بێت وئه‌م كه‌سانه‌  دیندارترن، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌ گۆڤاری ( جمعیه‌ القلب الامریكیه‌)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وكه‌سه‌ی له‌م ئایه‌تانه‌ی قورئانی پیرۆز ڕابمێنێت، ده‌بینێت ، كه‌ پڕن له‌ گه‌شبینی و فێرمانده‌كه‌ن، كه‌ چۆن به‌ گه‌شبینی و پۆزه‌تیڤانه‌ بڕوانینه‌ ژیان،نائومێدیی    له‌ژیانی باوه‌ڕداردا جێی نابێته‌وه‌، به‌ جۆرێك كه‌ قورئانی پیرۆز ئه‌و‌كه‌سه‌ی له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره نائومێدن‌، به‌ بێباوه‌ر داده‌نێت! خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تَيْأَسُوا مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِنَّهُ لَا يَيْأَسُ مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ) [يوسف: 87]، (له‌سۆزو میهره‌بایی خوای گه‌وره‌ نائومێد مه‌بن، چونكه‌ به‌ڕاستی كه‌س له‌ سۆزو میهره‌بانیی خوای گه‌وره‌ نائومێد نابێت، مه‌گه‌ر كه‌سانی بێباوه‌ڕو خوانه‌ناس)

 ته‌نانه‌ت له‌ قورسترین هه‌ڵوێستدا كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تووشی بووه‌، ده‌بیین به‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ دڵخۆشبووه‌و دڵته‌نگ نه‌بووه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا) [التوبة: 40]...( كاتێك ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕبوون، له‌شای مه‌ككه‌ ده‌یانكرد، یه‌كێك بوو له‌و دووكه‌سه‌، كاتێك هه‌ردووكیان له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دابوون، (كاتێك بێباوه‌ڕه‌كان گه‌شتنه‌ ده‌ورو‌به‌ری ئه‌شكه‌وته‌كه‌، ئه‌بوبه‌كری هاوه‌ڵی خه‌می لێهات) پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) دڵیدایه‌وه‌و فه‌رمووی خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیا به‌ خوامان له‌گه‌ڵه‌)

بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ موسڵمانانی فه‌رمووه‌، كه‌ بارودۆخ هه‌رچۆنێك بێت، دڵته‌نگ نه‌بن، ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ) [آل عمران: 139]..  (ئه‌ی ئیمانداران كۆ‌ڵمه‌ده‌ن‌و ساردمه‌بنه‌وه‌‌و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونكه‌ هه‌ر ئێوه‌ سه‌ربه‌رز‌و سه‌رفراز‌و سه‌ركه‌تووده‌بن، ئه‌گه‌ر ئیمانداری ڕاست‌ودروستبن.)

قورئان ئه‌و ‌كه‌سانه‌ی له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ بێئومێدده‌بن، به‌ گومڕا ناوناوه‌! خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ يَقْنَطُ مِنْ رَحْمَةِ رَبِّهِ إِلَّا الضَّالُّونَ) [الحجر: 56].( ئایا كێ نائومێد ده‌بێت له‌ ره‌حمه‌ت‌و به‌خششه‌كانی خوای په‌روه‌ردگاری، مه‌گه‌ر كه‌سانێك، كه‌ گومڕاو سه‌رگه‌ردانن.)

له‌گه‌ڵ مندا بانگكردنی خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ ببینن، كه‌ گوناهبارن و هه‌ڵه‌یان زۆره‌،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت   (قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) [الزمر: 53] (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌كانم ...ئه‌وانه‌ی، كه‌ خۆتان گوناهباركردووه‌‌و هه‌ڵه‌تان زۆره‌، نائومێد مه‌بن له‌ ڕه‌حمه‌تی خوا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێوه‌ ته‌وبه‌ی ڕاست و دروست بكه‌ن، خوا له‌هه‌موو گوناح و هه‌ڵه‌كانتان خۆشده‌بێت، چونكه‌ بیگومان ئه‌و خوایه‌ زۆر لێخۆشبوو و لێبورده‌یه‌‌و زۆر به‌ سۆز‌و میهره‌بانه‌.)

ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌م وشانه‌ بكه‌ن،  (لَا تَقْنَطُوا)... (لَا تَحْزَنُوا)... (لَا تَيْأَسُوا)...     هه‌موویان فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆن له‌ خوای گه‌وره‌وه ‌بۆ به‌نده‌كانی تا دیدیان بۆ ژیان ڕاستبكه‌نه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی دیدێكی پۆزه‌تیڤانه‌ بێت.

له‌كاتێكدا ده‌بینین، كه‌سانی بێباوه‌ڕ  نائومێدن   له‌ ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآَيَاتِ اللَّهِ وَلِقَائِهِ أُولَئِكَ يَئِسُوا مِنْ رَحْمَتِي وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ) [العنكبوت: 23].( ئه‌وانه‌ی، كه‌ بڕوایان نییه‌ به‌ ئایه‌ت‌و فه‌رمانه‌كانی خواو به‌دیدار ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی، ئا ئه‌وانه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: له‌ میهره‌بانی من نائومێدن و ئه‌وانه‌ سزای زۆر به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه‌.)

هه‌ر بۆیه‌ كاریگه‌ریی ئایین له‌سه‌ر دروستیی ده‌روون و جه‌سته‌ی مرۆڤی موسڵمان ده‌بینین، هه‌روه‌ها چه‌نده‌  بڕوای موسڵمان به‌ خوای گه‌وره‌ی  زیاتر بێت، ئه‌وا خاوه‌ن ته‌ندروستیی و به‌رگریی باشترو به‌هێزتر ده‌بێت.

---------------------------

نووسینی : عبدالدائم الكحیل

 

سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كیه‌: CNN

 

نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن