|
با ساتێك بوه‌ستین و له‌و گه‌ردوونه ڕابمێنین كه تیایدا ده‌ژین، به‌راوردی ته‌مه‌ن وقه‌باره‌كه‌ی به ته‌مه‌ن وقه‌واره‌ی خۆمان بكه‌ین.... |
با ساتێك بوه‌ستین و له‌و گه‌ردوونه ڕابمێنین كه تیایدا ده‌ژین، به‌راوردی ته‌مه‌ن وقه‌باره‌كه‌ی به ته‌مه‌ن وقه‌واره‌ی خۆمان بكه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مرۆڤه له‌خۆباییه خۆی بدۆزێته‌وه، كه له‌ڕاستیدا ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خوادا هیچ كێش و قه‌باره‌یه‌كی نییه...
ئه‌م بونه‌وه‌ره مه‌زنه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر فراوانی هه‌یه، كه هیچ ژیریيه‌ك په‌ی پێنابات، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌و گه‌ردوونه‌دا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر جوانی و ورديی دروستكراوانی خوای گه‌وره، له‌كاتێكدا خوای گه‌وره ژماره‌یه‌كی بێ شوماری له گه‌له‌ئه‌ستێره وئه‌ستێره دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیامان بكاته‌وه، كه هه‌ر خۆی گه‌وره‌ترین و شكۆدارترینه، به‌ڵام بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن زه‌وی ته‌نها گه‌ردیله‌یه‌كی بچوكه له بونه‌وه‌ردا و هیچی تر نیيه، ئیتر بۆچی قورئان ئه‌و هه‌موو گرنگیه‌ی پێ ده‌دات، ئێمه‌ش ده‌لێَین: قورئان بۆ ئه‌وه دابه‌زیوه كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژیریماندا بكات، خۆ ئه‌گه‌ر زه‌وی نه‌بووایه ئه‌وا مرۆڤ هه‌رگیز بوونی نه‌ده‌بوو!
"ئێستا باسه‌رنجی ئه‌م وێنه‌یه بده‌ین، كه به‌شێكی بچوكی گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌مانه (رێگای كاكێشان) ئه‌م ناوچه‌یه پێ‌ی ده‌ڵێن M13 كه بریتیيه له كۆمه‌ڵه‌بوونی زیاتر له 100,000سه‌د هه‌زار ئه‌ستێره، دوریيه‌كه‌ی له ئێمه‌وه 25000 ساڵی ڕوناكییه، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش یه‌كێكه له 150 كۆمه‌ڵه‌ی تری گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌مان.
هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌وانه خۆرێكه به هاوشێوه‌ی خۆره‌كه‌ی خۆمان یان له‌ویش گه‌وره‌تره، ئه‌م ئه‌ستێرانه به‌ره‌و ناوجه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه له‌یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه‌و له‌وێدا به‌ر یه‌كده‌كه‌ون ، به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین ئه‌ستێره ده‌مرن و چه‌ندینی تر دروستده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌پێی سستمێكی شكۆدار به‌ڕێوه ده‌چێت,كه ته‌نها په‌روه‌ردگار ڕاستیيه‌كه‌ی ده‌زانێت.
كاتێك ئه‌م دیمه‌نه شكۆداره ده‌بینین پێویسته یادی گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگارمان بكه‌ینه‌وه و هه‌ست به بچووكی قه‌باره‌مان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بونه‌وه‌ره‌د بكه‌ین! چونكه باڵای مرۆڤـ به به‌راوورد له‌گه‌ڵ بونه‌وه‌ردا كه‌متره له :
1 / 100000000000000000000000000
واته به‌شێك له‌سه‌د تریلیۆن تریلیۆن ( یه‌ك تریلیۆن 12سفری له ته‌نیشته‌وه‌یه)
به‌ڵام ته‌مه‌نی مرۆڤ به به‌راوورد به ته‌مه‌نی گه‌ردوون كه‌متره له
1 / 100000000 واته به‌شێك له سه‌د ملیۆن.
ئه‌م ژمارانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی له دروستكردنی مرۆڤـ گه‌وره‌تره، قورئان ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێداوین وه‌ك ده‌فه‌رموێت (لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) [غافر: 57].
تێبینی:
زاناكان ته‌مه‌نی گه‌ردوون به نزیكه‌ی 13بلیۆن ساڵ ، وقه‌باره‌كه‌ی به‌زیاتر له بیست بلیۆن ساڵی ڕوناكی مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن، ساڵی تیشكی بریتيیه له‌و ماوه‌یه‌ی كه تیشك له‌ساڵێكدا ده‌یبڕێت ,خێرایی تیشك به نزیكه‌یی (300000 كم)ه له چركه‌یه‌كدا.
---------------------
بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل
سه‌رچاوه‌كان:
1. http://news.nationalgeographic.com/news/2008/12/photogalleries/space-photos-week23/index.html
2. Matts Roos, Introduction to Cosmology, John Wiley and Sons, 2003.