|
ئه‌وه‌ی ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، به‌هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌وه په‌یوه‌سته، ڕه‌نگه ئه‌م وتاره هۆیه‌ك بێت بۆ دروستكرنی گۆڕانی گرنگ لای.... |
ئه‌وه‌ی ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، به‌هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌وه په‌یوه‌سته، ڕه‌نگه ئه‌م وتاره هۆیه‌ك بێت بۆ دروستكرنی گۆڕانی گرنگ لای هه‌ندێك له‌و خوێنه‌رانه‌ی زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی ئه‌م زانسته نییه.
كێ له ئێمه ڕۆژێك له ڕۆژان له وشه‌یه‌ك كه وتویه‌تی ، یان ڕه‌فتارێك كه كردوویه‌تی پهشیماننهبووهتهوه؟ ئه‌ی كێ له‌ئێمه بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه،كه هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتارو هه‌سته‌كانی ڕێكبخات، كێ له‌ئێمه به‌و هیوایه نییه، كه كۆنترۆڵی سۆز‌و ڕه‌فتاره‌كانی له‌به‌رامبه‌ر كه‌سانی تردا بكات؟
حه‌زمكرد به‌م پرسیارانه ده‌ستبكه‌م به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌یانه‌وه بیرۆكه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شته بده‌م، كه ئه‌مڕۆ پێی ئاشناده‌بین، به‌ڵام پێش ئه‌وه پێمخۆشه سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ شتێك ڕابكێشم ، كه سه‌رنجی خۆمی ڕاكێشاوه، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه ئه‌و كتێبانه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م جۆره پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان پڕۆفرۆشترین كتێبن!
بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو بۆ هه‌مووان گرنگه‌و پشكمان تێیداهه‌یه، به‌ڵكو ڕه‌نگه ئه‌م وتاره ببێته هۆی دروستبوونی گۆڕانی گرنگ لای هه‌ندێك له‌و خوێنه‌رانه‌ی، كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌م زانسته نییه، كه زانایان ناویان ناوه (پرۆگرامی زمانیی ده‌ماریی)، به‌ڵام چیرۆكی ئه‌م پرۆگرامه چییه‌و له كوێوه هاتووه؟
پرۆگرامی زمانیی ده‌ماری(NLP)چییه؟
زۆر به‌ساده‌یی ڕه‌نگه زۆر له‌ئێمه ئه‌م زاراوه نوێیه‌ی گوێ لێبووبێت
(Neuro-Linguistic Programming) به‌ڵام زۆرێك له خوێنه‌ران نازانن ئه‌م زانسته چییه‌و ئایا ئاماژه‌ی قورئانیی له‌باره‌یه‌وه هه‌یه؟
ڕه‌نگه خوێنه‌ر سه‌رسوڕهێنن بێت بۆی، ئه‌گه‌ر بزانێت، ئه‌م زانسته‌ی، كه زیاتر له سی ساڵ به‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی و دانانی بنچینه زانستییه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ڕیوه، به ته‌واویی له كتێبی خوای گه‌وره دا، كه پێش چوارده سه‌ده هاتووه‌ته‌خواره‌وه، هه‌یه! ئه‌م ڕاستییه له‌ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك وتاری ئیمانیی و زانستییه‌وه ده‌سه‌لمێنین، كه ئه‌م وتاره يه‌كه‌م وتاریانه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌خوێنینه‌وه، كه قورئانی پیرۆز پێی فه‌رمووین و به‌راوردی ده‌كه‌ین و لێی وردده‌بینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌و ڕاستییه بگه‌ین، كه قورئانی پیرۆز یه‌كه‌م كتێبه باسی پرۆگرامی زمانیی ده‌ماریی كردووه، نه‌ك زانایانی ئه‌مریكا!
ئه‌م زانسته له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی پێكرد، هۆی دۆزینه‌وه‌شی پێویستيی گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌ودای زانیارییه‌كانی مرۆڤ بوو، هه‌ندێك كه‌س سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له ژیاندا به‌ده‌ستده‌هێنا، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی هه‌ندێك له زانایانی ڕاكێشاو بڕیاریاندا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه بكه‌ن.
گه‌شتنه ئه‌م دوو ئه‌نجامه گرنگه:
1- هه‌ر مرۆڤێك، كه سه‌ركه‌وتنێك بهدهستدههێنێتن ئه‌وه ڕێگایه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی ژیانی به‌كارده‌هێنێت، ئه‌م ڕێگا، یان ستراتیژیه‌ته له كاركردندا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی بۆ به‌دیهێناوه.
2- هه‌ر مرۆڤێك، كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت، ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه،كه ئێمه‌ش توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه، هه‌مان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌گه‌ر هه‌مان ڕێگه‌مان گرته‌به‌ر.
به ساده‌یی ده‌ڵێین: پرۆگرامی زمانیی ده‌ماریی، بريتییه له‌وه‌ی ((چۆن كۆنترۆڵی مێشكت ده‌كه‌یت))! (1)
ئه‌م پرۆگرامه پشت به پێدانی كۆمه‌ڵێك بیر‌و چالاكیی به خوێنه‌ر ده‌به‌ستێت، كه وای لێده‌كه‌ن مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتوو و به‌هێزبێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مسۆگهدهكات، كۆنترۆڵكردنی خۆت و مێشكهتهو ده‌ست بهسراگرتنی كاردانهوهكانته، واته به‌ساده‌یی ئه‌وه‌یه،كه - فێرببیت چۆن مێشكت كارده‌كات.
زانایان ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كه كاردانه‌وه‌كان و سۆز و هه‌سته‌كانی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیی به‌ڕێوه‌ناچن، وه‌ك چۆن له ڕابردوودا وا گومان ده‌برا، به‌ڵكو پرۆگرامێكی ورد هه‌یه، كه كۆنترۆڵیان ده‌كات، ئه‌مه‌شه نهێنیی پێدانی زاراوه‌ی (پرۆگرام) ه به‌م زانسته.
- وشه‌ی (پرۆگرام) ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، كه پرۆگرامێكی تایبه‌ت به كاردانه‌وه‌و سۆز هه‌یه‌و ده‌كرێت به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی بكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن كۆنترۆڵی پرۆگرامی كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ین.
- وشه‌ی (زمانیی) ئاماژه‌یه بۆ به‌كارهێنانی وشه‌كان له په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكهداو په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ خودی خۆماندا، واته به‌كارهێنانی زمان بۆ ئاراسته‌كردنی كاردانه‌وه‌كان.
-- به‌ڵام وشه‌ی (ده‌ماریی) واته پێویسته ئه‌وه بزانین، كه چۆن كۆئه‌ندامی ده‌مارو ده‌روونمان كارده‌كات، بۆئه‌وه‌ی بتوانین كۆنترۆڵی بكه‌ین و ئاراسته‌ی بكه‌ین به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی، كه ده‌مانه‌وێت. به‌ته‌واویی وه‌ك زانیارییت ده‌رباره‌ی ئه‌و ئامێری كۆمپیوته‌ره‌ی كه كاری لهسهردهكهیت. هه‌تا زانیاریت له‌باره‌ی ئه‌و ئامێره‌وه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌یت زیاتر بێت، ئه‌وا توانای زیاترت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئامێره ده‌بێت و سوودی زیاتر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌رده‌گریت. (2)
ئه‌م پرۆگرامه بۆ مرۆڤی ته‌ندروست گرنگه، هه‌روه‌ك چۆن بۆ مرۆڤی نه‌خۆش گرنگه، مه‌رج نییه تۆ كێشه‌یه‌كت هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی فێری ڕێساكانی ئه‌م پرۆگرامه ببیت. به پێچه‌وانه‌وه پێویسته سوود له‌م ڕێسایانه وه‌ربگریت و ڕاهێنان له‌سه‌ر پراكتیزهكردنیان بكه‌یت، له كاتێكدا كه ته‌ندروستییه‌كی باشت هه‌یه. ئه‌مه‌ش واتلێده‌كات له حاڵه‌تی تهنگژهوههڵوێستی قورس‌دا به‌هێزتربیت.
شێوه‌ی (1) پێویسته وا مێشكت بێنیته به‌رچاوت، كه كۆمه‌ڵێك ئامێری ئه‌ندازه‌یی ورده‌و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو كارده‌كات.
تۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌رێوه‌ده‌به‌یت و ئه‌مه‌ش كلیلی سه‌ركه‌وتنته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دركت به‌م ڕاستییه نه‌كرد، ئه‌وا مێشكت له‌لایه‌ن هاوڕێ و كه‌سوكارو كۆمه‌ڵی دهروروبهرت و كاریگه‌رییه‌كانی چوارده‌ورته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ده‌بیته كه‌سێكی هه‌ڵچوو و نا‌توانیت كۆنترۆڵی خۆت یان سۆزهكاتن بكه‌یت.
چۆن كۆنترۆڵی سۆزه‌كانت ده‌كه‌یت؟
كارێكی زۆر ئاسانه و ته‌نها پێویستی به زانینی یاسایه‌كی ئاسان و جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه هه‌یه. زانایانی ئه‌مڕۆ پێمان ده‌ڵێن،(هه‌ستی نادیار- نه‌ست ئه‌قڵی شاراوه- العقل الباطن ) ه، كۆنترۆڵی سۆزه‌كانی مرۆڤ و كاردانه‌وه‌و هه‌سته‌كانی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ده‌كات! به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ د‌رك به‌م ئه‌قڵه ناكه‌ین، چونكه ئه‌قڵێكی ناوه‌وه یان شاراوه‌یه.
به‌ڵام ئه‌زموونه‌كان، ڕاستییه‌كی زانستيیان سه‌لماند، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه (هه‌ستیاری- ئه‌قلی دیار – العقل الواعي) كه بیری پێده‌كه‌ینه‌وه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌قڵی شاراوه‌دا له ڕێی چه‌ند كه‌نالێكی ته‌سكه‌وه په‌یوه‌ندیی ده‌كات. بۆ نموونه تۆ ده‌توانیت ئيحا بده‌یت به ئه‌قڵت كه پێویسته شتێك بكه‌یت، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئیحایهدا. ئه‌وا ئه‌قڵی شاراوه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دهبێتو به كرده‌یی ده‌ستده‌كات به گۆڕان.
زانایان ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه، كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌قڵی ديارو ئه‌قڵی شاراوه‌ی تێدا چالاكده‌بێت، ماوه‌ی نێوان پێش خه‌وتنه به‌چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها ماوه‌ی دوای له‌خه‌و هه‌ڵسان به چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك. دكتۆر (جوزۆیف میرفی) پاش هه‌زاران تاقیكردنه‌وه، گه‌شته ئه‌نجامێك، له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی (هێزی ئه‌قڵی شاراوه‌ت)(3)،كه زیار له یه‌ك ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه! ئه‌و ئه‌نجامه‌ش باشترین ڕێگه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی كاردانه‌وه‌كان و تووڕه‌یی، ئه‌و ئه‌نجامه‌ش ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو ڕۆژێك پێش خه‌وتن و دوای له‌خه‌وهه‌ڵسان، چه‌ند گوزارشتێك دووباره‌بكاته‌وه، وه‌ك :" له‌م ساته‌وه ده‌بمه كه‌سێكی ئارام و هاوسه‌نگ و دوورده‌بم له كاردانه‌وه‌و هه‌ڵچوون و هه‌روه‌ها سبه‌ینێ ئه‌م ئه‌نجامه‌ش له ههڵسوكهوتمدا ده‌رده‌كه‌وێت...."
دكتۆر میرفی چه‌ندین حاله‌تی به‌م ڕێگه‌یه چاره‌سه‌ركردووه‌و ئه‌نجامی زۆر باشی به‌ده‌ست هێناوه. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵسوكه‌وتیان باش بووه، به‌ڵكو هه‌ندێكیان له كه‌سانی ئاسایی ئارامترو له‌سه‌رخۆتر بوون!!!!
ئێستا ئاواته‌خوازین، كه هه‌موو ئه‌وه بزانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ڕێنماییه‌كانی ئیسلام قه‌ناعه‌تی پێنه‌كردوون، كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) زۆر به ئاشكرایی باسی له‌م دیاردهیهكردووه، واته باسكردنی گرنگیی په‌یوه‌ندیی كردن به ئه‌قڵی شاراوه‌وه، له ماوه‌ی پێش خه‌وتن و دوای له‌خه‌وهه‌ڵسان، فه‌رمانی پێكردووین، كه ئه‌م دووماوهیه بقۆزینه‌وه بۆ دوعاكردن، به‌ڵام ئه‌م دوعایه چییه؟
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فێریكردوون، كه پێش خه‌وتن ئه‌م وشانه دووباره‌بكه‌ینه‌وه: (اللهم إني أسلمتُ وجهي إليك وفوضّتّ أمري إليك وألجأتُ ظهري إليك رغبة ورهبة إليك لا ملجأ ولا منجى من‌ك إلا إليك آمنتُ بكتابك الذي أنزلت وبنبيك الذي أرسلت) صدق رسول الله صلى الله عليه وسلم.
له‌گه‌ڵ مندا له‌وه ڕابمێنه،كه ئه‌م وشانه چه‌ندى له خاڵیكردنه‌وه‌ی خه‌مه‌كان و ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به‌درێژایی ڕۆژ كه‌ڵه‌كه‌بوون تێدایه‌و! چه‌ند له دڵنیایی ده‌روونیی بۆ ئه‌وكه‌سه له خۆیدا هه‌ڵگرتووه، كه پێش خه‌وتن ده‌یانڵێته‌وه.
زانایانی ئه‌مریكا نه‌خۆشه‌كان چاره‌سه‌رده‌كه‌ن و فێریان ده‌كه‌ن، كه له‌گه‌ڵ خۆیاندا بدوێن‌و بڵێن: له‌م ساته‌وه ده‌بمه كه‌سێكی ئارام و هاوسه‌نگ و دوورده‌بم له كاردانه‌وه‌و هه‌ڵچوون و هه‌روه‌ها سبه‌ینێ ئه‌م ئه‌نجامه‌ش له ههڵسوكهوتمدا ده‌رده‌كه‌وێت....
به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) فێرمانده‌كات، له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا گفتوگۆبكه‌ین، خه‌م و كاردانه‌وه‌كانمان بخه‌ینه ده‌ستی خوای گه‌وره‌و كاروباری خۆمان ته‌سلیمی زاتی ئه‌و بكه‌ین، ئه‌و هه‌رچی ویستی بوو ده‌یكات، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا له‌وه جوانتر هه‌یه، كه چارهسهركهرت خوای گه‌وره‌و میهره‌بان بێت؟!!
ئه‌و وته‌یه‌ی سه‌روه‌رمان ئیبراهیم سه‌لامی خوای لێبێت، دێنینه‌وه یاد :
(الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ * وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ * وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ * وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ * وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ) [الشعرا‌ء: 78-82].
كه‌واته ئه‌م پرۆگرامه قورئانییه، گرنگترین ڕێسای چاره‌سه‌رت فێرده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه خوای گه‌وره‌یه، كه چاره‌ت ده‌كات، نه‌ك ئه‌قڵی شاراوه‌ت یان پزیشكه‌كه‌ت، ئه‌مانه ته‌نها هۆكارن خوای گه‌وره ده‌سته‌به‌ری كردوون، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر به‌كاریان بهێنیت. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، كه هێزی چاره‌سه‌ر به قورئان زۆر له چاره‌سه‌ر به له‌گه‌ڵ خۆدووان به‌هێزتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ قورئان و زانستی ده‌روونیی له‌هه‌مان كاتدا بران ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه زۆر گه‌وره ده‌بێت.
ئێستا باس له پلانێكی پراكتیكی بۆ چاره‌سه‌ری كاردانه‌وه‌كان له زانستی فه‌رمووده‌و له قورئانی پیرۆزدا، ده‌كه‌ین.
هه‌نگاوی پراكتیكی بۆ چاره‌سه‌ری كاردانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن
1- زانایانی ده‌روونناس، به‌درێژایی زیاتر له نیو سه‌ده ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه ، كه هه‌نگاوێكی بنچینه‌یی هه‌یه پێویسته جێبه‌جێبكرێت بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كاردانه‌وه‌كان، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش داننانه به بوونی ناته‌واویی یان نه‌خۆشی، كاردانه‌وه‌ی ده‌روونیی كاتێك گه‌شه‌ده‌كات ده‌بێته نه‌خوشیی و به‌درێژایی ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ست به چاره‌بوون ناكات، هه‌تا نه‌خۆشه‌كه دان به‌وه‌دا نه‌نێت، كه ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه‌و پێویسته په‌له‌بكات له چاره‌سه‌ركردنی.
ئه‌مه ڕاستییه‌كی زانستییه‌و بۆچوونی زانایه‌كی ده‌روونناس یان تیۆرییه‌ك نییه، كه جارێك هه‌ڵه‌بكات و جارێك بیپێكێت،ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو زانایان ئه‌م ڕاستییه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، واته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیدا بدوێت ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌و كاردانهوهیهو هه‌وڵبدات له‌به‌رده‌م خۆیدا دان به‌وه‌دا بنێت، كه په‌له‌ی كردووه‌و هه‌ڵه‌بووه له‌م كاردانه‌وه‌یه‌دا. ئه‌مه‌ش گرنگترین هه‌نگاوه له چاره‌سه‌ری كاردانه‌وه‌كاندا.
2- هه‌نگاوی دووه‌م گرنگه‌و ته‌واوكه‌ری هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، ئه‌م هه‌نگاوه بریتییه له‌وه‌ی كه‌سه‌كه هه‌وڵبدات په‌یامێك بدات به ئه‌قڵی شاراوه‌ی و بڵێت: پێویسته له‌م كاردانه‌وانه بووه‌ستم، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌نجامی نه‌خواستراوی لێده‌كه‌وێته‌وه وشهرمهزاریی زۆررم بۆ دروستده‌كات.
پێویسته ئه‌م په‌یامه دووبارهبكاتهوهو قه‌ناعه‌تی پێبكات، واته نیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت، كه جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جۆره كاردانه‌وانه‌ی به‌هۆیانه‌وه زوڵم له‌خۆی ده‌كات.
3- هه‌ندێك رێوشوێنی پراكتیكی هه‌یه، كه پێویسته كه‌سی (خاوهنكاردانهوه- الانفعالی) ده‌سبه‌جێ جێبه‌جێیان بكات، ئه‌ویش لێبووردنه له كه‌سانی تر. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی درێژترین ته‌مه‌نن، ئه‌وانه‌ن كه زیاتر لێبوورده‌ن!!! كه‌واته پێویسته ئه‌و توانایه‌ت هه‌بێت كه لێبورده‌بیت به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆت خراپ بوون یان بێزاریان كردوویت. چونكه به‌بێ ئه‌م هه‌نگاوه باش نابیت و كاردانه‌وه‌كانت هه‌ر به‌سه‌رتدا زاڵده‌بن. هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌وان جهختدهكهنهوه، كه به‌خشینی كه‌مێك پاره به هه‌ژاران و یارمه‌تیدانیان، جۆرێك له ئارامیی و دڵنیایی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت. له‌هه‌مان كاتدا كاردانه‌وه‌كانی چاره‌سه‌رده‌بێت.(4)
لێبوورده‌یی كارێكی زۆر پێویست و گرنگه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له ڕه‌گه‌وه ده‌كات، هۆی شاراوه له پشتی هه‌ر كاردانهوهیهكهوه، هه‌ستی ئه‌و كه‌سه‌یه به‌وه‌ی كه كه‌سانی دیكه خراپه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه‌و هه‌وڵده‌دات كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت وه‌ك وه‌ڵامێكی تۆڵهسهندنهوهیی لێییان . ئه‌گه‌ر بڕیاریدا به‌هه‌مان شێوه په‌یام بۆخۆی بنێرێت و له‌ڕێیانه‌وه جه‌خت له‌وه بكاته‌وه، كه له كه‌سانی تر ده‌بوورێت و ئه‌م په‌یامه دووباره‌بكاته‌وه ئه‌و كاته خۆی ده‌بینێت به‌ڕاستی بووته كه‌سێكی لێبوورده.
4-ڕێوشوێنێكی ناوه‌وه هه‌یه، كه پێویسته جێبه‌جێبكرێت، ئه‌ویش به‌رهه‌ڵستیی ئه‌و كاردانه‌وانه و هه‌وڵدانی دامركانهوهیانه، ئه‌ویش به دووباره‌كردنه‌وه‌ی په‌یامێكی تر: پێویسته به‌رهه‌ڵستیی له‌هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك بكه‌م و دژی بوه‌ستم هه‌رچه‌ند بچو‌وكیش بێت. (5)
ئه‌م په‌یامه ڕێگای خۆی به‌ره‌و ئه‌قڵی شاراوه ده‌دۆزێته‌وه، كه دهستبهسهرداگری سه‌ره‌كیی كاردانه‌وه‌كانه.
5- ڕێوشوێنێكی تر ئه‌وه‌یه، كه ڕێگه‌یه‌ك بگرێته‌به‌رو له‌و باوه‌ڕه‌دا بیت كه ئه‌م ڕێگه‌یه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی پێویست ده‌تبات، به‌ڵام له‌كاتی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م ڕێگه‌یه‌دا پێویسته بگۆڕدرێت و ڕێگه‌یه‌كی تر بگیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌تنی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت. باوه‌ڕبوون به سه‌ركه‌وتن نیوه‌ی سه‌ركه‌وتنه، واته ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دا بوویت، كه له كارێكدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت، ئه‌وه ئه‌م باوه‌ڕه ده‌بێته هۆیه‌كی كاریگه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنت له‌و كاره‌دا.
بۆیه پێویسته زۆر به‌هێز ئه‌و باوه‌ڕه‌ت هه‌بێت، كه توانای چاره‌كردنی كاردانه‌وه‌كانت هه‌یه‌و ئه‌و كاردانه‌وانه به ئاسانی ده‌ڕۆن، به‌ڵام پێویسته خۆت بدوێنیت و به‌به‌رده‌وامیی ئاراسته‌ی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كه پێویتسه واز له‌و كاردانه‌وانه بێنیت و له‌سه‌ریان به‌رده‌وام نه‌بیت.
شێوه‌ی(2) خوێنه‌ری به‌ڕێز مێشكت ئه‌و ئامێره‌یه، كه فه‌رمان و ئاراستهكردنهكان وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌وامیی ئه‌و پهیامانهت ئاراسته‌ی ئه‌و ئامێرهكرد، كه ناوه‌ڕ ۆكیان ئه‌وه‌بێت، تۆ كاردانه‌وه‌كان چارهسهردهكهیت و تۆ له‌وه دڵنیایت، ئه‌وا ئه‌م ئامێره ورده ورده وه‌ڵام ده‌داته‌وه، هه‌روه‌ها توانات ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و كاردانه‌وانه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نهيهیت، په‌یامه نێگه‌تیڤ و تاریكه‌كان بچنه ناو مێشكت، به‌ڵكو ته‌نها ڕێگه به په‌یامه ڕۆشن و پۆزه‌تیڤه‌كانی بده بچنه ژووره‌وه.
ئێستا پاش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه زانستییه‌كانی پرۆگرامی مرۆڤانه‌مان بینی، ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی قورئانیی؟!!
هه‌نگاوه چارهسهركارهكانی قورئان
په‌رتووكی خوای گه‌وره باسی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌هه‌شتى بۆكردووین، كه خوای گه‌وره مژده‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی به كه‌سانی باوهڕدامهزراو(موته‌قی) داوه: (وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ) [آل عمران: 133].
به‌ڵام بابزانین، سیفاتی ئه‌م موتهقیانه چییه؟
خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت: (الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ) [آل عمران: 134].
ئه‌م ئایه‌ته سێ ڕێوشوێنی پراكتیكی له‌خۆده‌گرێت:
1- پێدانی شتێك له پاره به هه‌ژاران: ئه‌مه‌ش زانایان خه‌جتیان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه،كه جۆرێك له ئارامیی ده‌روونیی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت: (الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ).
2- مرۆڤ هه‌وڵبدات، كه به‌هه‌ر جۆرێك بێت كاردانه‌وه‌كانی دابمركێنێتهوهو نه‌هێڵێت ڕوووهو كه‌سانی دیكه بچێت، ئه‌م ڕێسایه‌ش جۆرێك له خۆگرتن فێری مرۆڤ ده‌كات (6): (وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ).
3-ئایه‌ته‌كه ڕێوشوێنێكی پراكتیكی له‌خۆده‌گرێت، كه له لێبووردنی كه‌سانی تردا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌موو زانایانی ئه‌مڕۆ ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه لێبووردن باشترین هۆكاره بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كاردانه‌وه‌كاندا: (وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ).
ئێستا دێینه سه‌ر باسی ئه‌م ئایه‌ته، كه دهفهرمۆت: (وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ) [آل عمران: 135].
ئه‌م سێ ئایه‌ته‌ش به‌هه‌مان شێوه سێ ڕێوشوێنی پراكتیكی بۆ چاره‌سه‌ری زوڵم له‌خۆكردن هه‌یه، هه‌موو ده‌زانین، كه هه‌ڵچوون و په‌له‌كردن و هه‌ڵه‌شه‌یی جۆرێكن له زوڵمكردنی مرۆڤ له خۆی، ئه‌م ڕێوشوێنانهنهش ئه‌مانه‌ن:
1- داننان به گوناهه‌و تاواندا: كاتێك باوه‌ردار گوناهێك ده‌كات، یان زوڵم له خۆی ده‌كات،یان هه‌ڵده‌چێت، یاخود په‌له‌ده‌كات له‌و ڕه‌فتارێكدا، پێویسته ڕاسته‌وخۆ د‌رك به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆی بكات‌و دانی پێدابنێت: (ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ)، ئه‌م ئایه‌ته جه‌خت له‌سه‌ر داننان به گوناهه‌دا ده‌كات، چونكه داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوای گه‌وره ، ته‌نها دوای ئه‌وه ده‌بێت كه باوه‌ردار هه‌ست به هه‌ڵه‌و تاوانی خۆی ده‌كات و ئه‌نجا داوای لێخۆشبووندهكات . هه‌موو توێژه‌ران ئه‌وه‌یان دووپاتكردووه‌ته‌وه،كه داننان به گوناهه‌دا له‌به‌رده‌م خۆدا، ڕێگایه‌كه بۆ چاره‌سه‌ر. به‌ڵام قورئان فه‌رمان پێده‌كات كه له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا دان به هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانماندا بنێیین!! ئه‌و خودایه به‌تواناتره له چاره‌كردن و شیفادانماندا.
2- یه‌قینت هه‌بێت، كه ئه‌و كاردانه‌وه‌یه و ئه‌و هه‌ڵه‌یه توانای چاره‌كردنی هه‌یه: زانایان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه بروای نه‌خۆش به چاره‌سه‌رو یه‌قینی به‌وه، نیوه‌ی چاره‌سه‌رو شیفایه، ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بێت، لێره‌دا ئه‌م وته‌یه‌ی خوای گه‌وره ده‌دروشێته‌وه، كه ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ)، ئه‌م وشانه بڕوایه‌كی گه‌وره ده‌دات به موسڵمان،به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره له گوناهه‌كانی خۆشده‌بێت و ده‌كرێت ئه‌م كاردانه‌وه‌یه دووباره‌نه‌بێته‌وه.
3- هه‌موو زانایانی پرۆگرامی زمانیی ده‌ماریی، ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه ڕێگه‌ی نموونه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی ئاڵۆزییه ده‌روونییه‌كان و كاردانه‌وه‌كان، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه توانای ته‌واوی هه‌بێت و به‌هێز بێت بۆ دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاردانهوانهو به‌رده‌وام نه‌بوون له‌سه‌ریان، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه باسی كردووه:(وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ)؟؟
بالهم ده‌قه قورئانییه ڕابمێنین: (وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ * الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ * وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ * أُولَئِكَ جَزَاؤُهُمْ مَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَجَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ) [آل عمران: 133-136].
پرسیار لهخاوهنئهزموون بكه!!
شتێكی گرنگت پێده‌ڵێم، كه پێش بیست ساڵ له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕوویداوه، له كاتێكدا قورئانی پیرۆزم له‌به‌رده‌كرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو، كه هه‌ڵوێسته‌م له‌به‌رده‌م هه‌ندێك له‌و ئایه‌تانه‌دا ده‌كرد، كه كاریان تێده‌كردم، ده‌یان جار دووباره‌م ده‌كردنه‌وه، پاشان له‌سه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك ده‌منووسینه‌وه و له‌به‌رده‌م خۆمدا دامده‌نان، له‌گه‌ڵ تێڕامان له وشه‌كانی و واتاكانیان، له‌و كاته‌دا هه‌ستم ده‌كرد، كه ئه‌و ئایه‌تانه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕو عه‌قیده‌و ... دروستده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌م بیرناچێته‌وه، كه یه‌كێك له‌و ئایه‌ته دره‌وشاوه‌و جوانانه‌ی، كه نووسیمهوهو له‌سه‌ردیواری ژووره‌كه‌م ههڵمواسیبوو، ئه‌م ئایه‌ته‌بوو: (وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ وَإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) [يونس: 107]. ( ئه‌گه‌ر خوا تووشی ناخۆشیی و زیانێكت بكات، ئه‌وه هیچ كه‌س ناتوانێت فریات بكهوێتولهسهرتی لابه‌رێت جگه له‌و زاته. ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێروخۆشییهكت بكات، ئه‌وه هیچ كه‌س ناتوانێت به‌ری فه‌زڵ و به‌خششی خوا بگرێت، هه‌ركام كه بیه‌وێت له به‌نده‌كانی به‌هره‌وه‌ر ده‌كات(له‌نازو نیعمه‌ت)ئه‌و زاته هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه).
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م ئایه‌ته زیاتر له سه‌دا نه‌وه‌دی ئه‌و دڵته‌نگیی و خه‌مۆكی و دوودڵی و ترسه‌ی هه‌مبوو چاره‌سه‌ری كرد!!! به‌ڵام ئه‌مه چۆن ؟
شتانێكی زۆر ده‌بنه هۆی خه‌م و دڵته‌نگیی، به‌هۆی ئه‌و تێكشكانانهی، كه مرۆڤ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، هه‌ندێك جار به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتن له‌كارێكدا، یان ههڵهیك له ڕه‌فتاردا، یان خێراكردن له وتنی وشه‌یه‌كدا،كه‌دوایی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڵه‌بوویت، یان له ئه‌نجامی ده‌رنه‌چوون له تاقیكردنه‌وه يان سه‌رنه‌كه‌وتن له په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیدا.
كاتێك ئه‌وه‌م زانی، كه هه‌ر زه‌ره‌رێك یان ناخۆشییه‌ك تووشمدێت ئه‌وه له‌خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و فه‌رمانێكی موقه‌ده‌ره پێش خهلقكردنم ، هه‌روه‌ها ئه‌م زيان وناخۆشییه كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نییه له‌سه‌رم لاببات جگه له‌خوای گه‌وره ، ئه‌وكاته ده‌موت: كه‌واته بۆ من دلته‌نگ و ڕووخاوم؟ كه خوای گه‌وره له‌هه‌موو كه‌س بهخشندهترهو ئه‌و ئه‌م زیانه‌ی تووشكردوم،هه‌ر ئه‌ویش له‌سه‌رم لاده‌بات، ئایا له‌مه خۆشترو جوانتر چی هه‌یه؟
ئه‌م قه‌ناعه‌ته تازه‌یه شتی زۆری له ژیانمدا گۆڕی، ئه‌و كاته‌ی له بیركردنه‌وه به‌وه‌ی كه ڕۆشتووه له هه‌ڵه‌و كێشه بهسهرمدهبرد، گۆڕا بۆ كاتێكی كاریگه‌ر، كه قورئانم تێدا ده‌خوێند یان شتی نوێ له زانست قێردهبووم.
كه‌واته له‌گه‌ڵ مندا سه‌یری ئه‌م وشانه بكه : (وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ) چۆن ژیانی مرۆڤی گۆڕی؟ چۆن كاتی له كاتێكی بهفیڕۆدراوهوه گۆڕی بۆ كاتێكی پڕبه‌رهه‌م و كاریگه‌ر.
ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی بڕگه‌ی دووهه‌می ئایه‌ته‌كه؟ (وَإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ) ئه‌م وشانه پڕن له به‌خشنده‌یی و گه‌شبینی و ژیانه‌وه‌و به‌هه‌مان شێوه هۆی گۆڕانی زۆربوون.
له‌زۆركاتدا به‌ده‌ست جۆرێك له دوودڵی و ترس ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه ڕووده‌ده‌ن، یان من وا ده‌هات به خه‌یاڵمدا، كه ڕووده‌ده‌ن، ده‌مناڵاند. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینی سه‌رنه‌كه‌وتن له‌كارێكدا یان پێشبینی هه‌ڵه‌یه‌ك له ڕه‌فتارێكدا، زیاتر له‌وه‌ش زۆر دوودڵ بووم له ئه‌نجامدان یان ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ر كارێكدا. ئایا بیكه‌م یان نا؟
كاتێك ئه‌م وشه قورئانیانهم خوێنده‌وه، دركم به‌وه‌كرد، كه هه‌ر خێرێك كه دێتهڕێگهم ناكرێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی خوای گه‌وره‌وه بێت، هه‌روه‌ها دركم به‌وه‌كرد، كه هه‌ر خیرێك بێته ڕێگه‌م كه‌س ناتوانێت ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌میدا یان لێم دووربخاته‌وه جگه له‌خوای گه‌وره!
ده‌موت ئه‌گه‌ر هه‌موو خێرێك له‌خوای گهورهوهبێت ئیتر بۆمن بترسم؟ ئهشتهی ده‌یكه‌م و له ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ترسم، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌بن و ئه‌و زاته خێرم بداتێ، ئیتر هیچ كه‌س ناتوانێت ئه‌و خێره‌م لێ بگرێت، ئه‌مه واتای چییه؟ واتای ئه‌وه‌یه، كه كاتیشت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، وام لێهاتبوو كاتی زۆرم هه‌بوو كه ده‌متوانی سوودی لێوه‌رگرم بۆ گه‌شه‌دان به‌زانست و زانیارییم.
(يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) ئه‌مه بڕگه‌ی سێهه‌مه له ئایه‌ته‌كه، كه ئه‌میش واتای ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و زاته مرۆڤه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ئه‌وی توشی خێریان بكات، كه‌واته چۆن ئه‌وه مسۆگهربكهم، كه خوای گه‌وره تووشی ئه‌و خێره‌م بكات؟ پێش هه‌موو شت پێویسته په‌یوه‌ندییم به خوای گه‌وره‌وه چاكبكهم.
یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاككردنى په‌یوه‌ندییت به‌خوای گه‌وره‌وه، ئه‌وه‌یه كه به دڵسۆزییه‌كی ته‌واوه ڕوو لهخوابكهیت، كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك نه‌بێت جگه له ڕه‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره، كاتێك گه‌شتمه ئه‌م ئه‌نجامه‌ی، كه ئه‌م ئایه‌ته هه‌رچه‌نده وشه‌كانی كورتن، به‌ڵام پرن له‌و ڕێنماییانه‌ی، كه سه‌راپای هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ ده‌گۆڕن، ئه‌م ئایه‌ته به‌رنامه‌ڕێژكردنه‌وه‌ی مێشكه‌و ئه‌و زانیارییانه‌ی له مێشكدان، له زانیاریی ده‌ستبه‌سه‌راگیراو به ترس و دوودڵیی ده‌گۆڕێن بۆ زانیاریی پڕ له هێزو گه‌شبینی و دڵنیایی.
له كۆتایدا:
پێویسته فێری ئهوهببیت، كه كورتترین و باشترین ڕێگا بۆ به‌رنامه‌ڕێژكردنه‌وه‌ی مێشك، ئه‌وه‌یه ده‌ستبكه‌یت به خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته قورئانییه‌كان، زیاتر له‌وه‌ش سووریت له‌سه‌ر له‌به‌ركردنی قورئان بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌وه‌بكه‌یت ئایا سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت یان نا، تۆ ته‌نها سووربه و گوێ به ئه‌و ڕێنماییه نێگه‌تیڤانه مه‌ده، كه شه‌یتات پێتده‌دات. ته‌نها بڵێ: من نیه‌تمه قورئان له‌به‌ربكه‌م و كار بۆئه‌مه‌ش ده‌كه‌م. داواكارم له‌خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م كاره دامه‌زراوم بكات، ئه‌م په‌یامه پێش خه‌وتن و پاش له‌خه‌وهه‌ڵسان دووباره‌بكه‌ره‌وه.
من بڕوای ته‌واوم به‌وه‌هه‌یه، كه ده‌توانیت قورئانی پیرۆز له‌به‌ربكه‌یت(ئه‌مه له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕوویدا)، گۆڕانی زۆر له ژیانتدا ده‌بینیت له ئه‌نجامی ئه‌م قورئان لهبهركردنهدا، ده‌بینیت، كه چۆن هه‌ستی ترس و دڵه‌راوكێ و دوودڵیی و دڵته‌نگیی، ده‌گۆڕێن بۆ هه‌ستی گه‌شبینی و دڵنیایی و خۆشیی و سه‌ركه‌وتن.
هه‌ر كه ده‌ستت به‌له‌به‌ركردن كرد، ده‌بینیت چۆن توانا ئاوهزییهكانت (القدرات الذهنية) به‌هێز ده‌بن، چۆن بیر‌و یادت سه‌دان جار باشتر ده‌بێت، چۆن توانای مامه‌ڵه‌كردنت له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا باش ده‌بێت و زیاتر جێی بڕوایان ده‌بیت، خۆت ده‌بینیت، كه زیاتر توانای دوواندنی كه‌سانی ترت هه‌یه‌و به‌ئاسانیی ده‌توانیت گوزارشت له‌و شتانه بكه‌یت، كه ده‌ته‌وێت.... خوێنه‌ری به‌ڕێز پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا قه‌ناعه‌تت به پرۆگرامیی قورئایی خودایی كرد؟
------------------------
نووسینی : عبدالدائم الكحیل
په‌راوێزه‌كان:
(1) انظر مقالة حول تعريف البرمجة اللغوية العصبية على الرابط:
http://www.selfleadership.com.au/neurolinguistic.htm
(2) انظر مجموعة من المقالات على موقع البرمجة اللغوية العصبية:
http://www.nlpu.com/index.htm
(3) كتاب "قوة عقلك الباطن: تأليف الدكتور جوزيف ميرفي ترجمة وطباعة دار جرير للنشر.
(4) انظر كتاب "لا تهتم بصغائر الأمور" للدكتور ريتشارد كارلسون، ترجمة وطباعة دار جرير للنشر.
(5) انظر كتاب "كيف تكون الشخص الذي تريد" للكاتب ستيف تشاندلر، طباعة وترجمة دار جرير للنشر.
(6) انظر كتاب: "قوة التحكم بالذات" للدكتور إبراهيم الفقي، المركز الكندي للتنمية البشرية
سه‌رچاوه‌كان:
1- مقالة بعنوان البرمجة اللغوية العصبية على موقع الموسوعة الحرة:
http://en.wikipedia.org/wiki/Neuro-linguistic_programming
2 - مجموعة مقالات على موقع الطريق إلى التعلم:
http://www.thelearningpath.co.uk/index.asp
3 - موقع الدكتور "جون غرندر" مؤسس علم البرمجة اللغوية العصبية:
http://www.quantum-leap.com
4 - موقع الدكتور ريتشارد باندلر مؤسس مشارك في علم البرمجة:
http://www.richardbandler.com/
5 - مقالة حول التوافق السريع "جيمي سمارت" على الرابط:
http://www.purenlp.com/articlecontributions/jamiesmart.htm
6 - مقالة بعنوان "هندسة التصميم البشرية" على الرابط:
http://www.purenlp.com/whatsdhe.htm