|
له هه‌زاران ساڵه‌وه مرۆڤ به‌و شێوه‌یه سه‌یری گه‌ردوونی كردووه،.... |
له هه‌زاران ساڵه‌وه مرۆڤ به‌و شێوه‌یه سه‌یری گه‌ردوونی كردووه، كه جێگیره، بڕوایان وابوو كه زه‌وی چه‌قی گه‌ردوونه‌و خۆر‌و ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌كانی دیكه به ده‌وریدا ده‌خولێنه‌وه.
له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌وه ئاشكرابوو، كه زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی ئێمه به‌چاو ده‌یانبینین، ته‌نها به‌شێكی زۆر بچووكن له مه‌جه‌ره‌كه‌مان "درب التبانه"، ئه‌م مه‌جه‌ره‌یه زیاتر له سه‌دهه‌زار ملیۆن ئه‌ستێره له‌خۆده‌گرێت، خۆره‌كه‌مان یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی ئه‌م مه‌جه‌ره‌یه‌یه، به‌ڵام مه‌جه‌ره‌كه‌ی ئێمه ته‌نها مه‌جه‌ره نییه له گه‌ردووندا، زانایان دواتر ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت، كه گه‌ردوون پڕه له مه‌جه‌ره‌و ئه‌ستێره.
زاناكان له‌م گه‌ردوونه و ئه‌ستێره‌و مه‌جه‌ره‌كان و ته‌پوتۆزی گه‌ردوونیی ڕامان و پێیان وابوو، كه ئه‌م مه‌خلوقاتانه په‌رشو بڵاون و هیچ یاسایه‌ك نییه، كه ده‌ست به سه‌ر دابه‌شبوونیایاندا بگرێت، به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌یان بۆ ڕوونبووه‌وه، كه یاسایه‌كی تۆكمه هه‌یه‌و كۆنترۆڵی دابه‌شبوونی مادده له گه‌ردووندا ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه ئاشكرابوو ، كه هیچ بۆشاییه‌ك له گه‌ردووندا نییه، به‌ڵكو بینایه‌كی تۆكمه‌یه‌و زۆرینه‌ی له مادده‌یه‌كی تاریك و وزه‌یه‌كی تاریك، كه نابینرێت، پێكهاتووه، به‌ڵام مادده بینراوه‌كه‌ی ته‌نها له 4%ی گه‌ردوون پێكده‌هێنێت
له‌به‌رئه‌وه‌و پێش چه‌ند ساڵێكی كه‌م گرنگیپێدانی زانایان بۆ لێكۆڵینه‌وه له دابه‌شبوونی مادده له گه‌ردووندا ده‌ستیپێكردو ئه‌و پرسیاره‌یان ده‌كرد " شێوه‌ی ئه‌م گه‌ردوونه چۆنه ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه ته‌ماشامانكرد؟ به گوزارشتێكی تر : چۆن مه‌جه‌ره‌و ئه‌ستێره‌كان له‌م گه‌ردوونه فراوانه‌دا دابه‌شبوون؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێویستی به دروستكردنی كۆمپیوته‌رێكی زه‌به‌لاح ده‌كرد، كه كێشه‌كه‌ی زیاتر له سه‌د هه‌زاركیلۆ غرام بوو، ئه‌و كردانه‌ی ئه‌م كۆمپیوته‌ره له چركه‌یه‌كدا ئه‌نجامی ده‌دان، ژمێریاره(حاسبه) ئاساییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی پێویستیان به ده ملیۆن ساڵ هه‌یه . ئه‌م كۆمپیوته‌ره هه‌ڵده‌ستێت به كێشانی وێنه‌یه‌كی بچووككراوه‌ی گه‌ردوون.
دواتر زیاتر له ده هه‌زار ملیۆن زانیاری داخڵكران، زانیارییه‌كان له‌باره‌ی فراوانبوونی گه‌ردوون و ڕه‌فتاری ئه‌ستێره‌و مه‌جه‌ره‌كان و مادده تاریكه‌كه‌و گاز‌و ته‌پوتۆزی گه‌ردوونییه‌وه و زانیاریی له‌باره‌ی زیاتر له بیست ملیۆن مه‌جه‌ره‌وه بوو!! ئه‌م ئامێره گه‌وره‌ترین كرده‌ی كۆمپیوته‌ریی و ژمێریاریی ئه‌نجامدا، كه ئامانجی كێشانی وێنه‌یه‌كی بچووككراوه‌ی گه‌ردوون بوو، هه‌رچه‌نده ئه‌م ئامێره خێراییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیست و هه‌شت ڕۆژ كاریكرد بۆ چاككردنی داتاكان!!!.
كاتێك زاناكان ئه‌م وێنه‌یه‌یان بینی به خێرایی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت، كه مه‌جه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بێسه‌روبه‌ر (عشوائی) دابه‌شنه‌بوون، به‌ڵكو له‌سه‌ر تاڵی ڕێك و درێژ ڕیزیانبه‌ستووه، ئه‌م تاڵانه به‌ملوانكه‌یی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه‌و چنراوێكی گه‌ردوونیی جوانیان پێكهێناوه، ئه‌وه‌شیان زانی، كه هه‌ر تاڵێك له تاڵه‌كانی ئه‌م چنراوه، به ڕێگایه‌كی تۆكمه به مه‌جه‌ره‌كانه‌وه چنراوه. واتا ئه‌م چنراوه تۆكمه‌ییه‌كی توندی هه‌یه.
بۆیه زاناكان زاراوه‌یكی نوێیان داهێنا، كه زاراوه‌ی ((چنراوی گه‌ردوونیی))یه،له‌م وێنه‌یه‌دا چنراوی گه‌ردوونیی به ڕوونیی ده‌رده‌كه‌وێت و خاڵه ڕۆشنه‌كانی شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌جه‌ره‌كان ده‌نوێنێت ، كه وه‌ك تاڵه‌كانی چنراوێك ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، كه قورئانی پیرۆز به ڕوونییه‌كی ته‌واو ئیشاره‌تی كردووه بۆ ئه‌و چنراوه تۆكمه‌یه‌و ئه‌و تاڵانه‌ی له خۆیده‌گرێت، كه زۆربه به‌شاره‌زایی و تێروته‌سه‌لیی چنراون.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْحُبُكِ) [الذاريات: 7]: وشه‌ی (الحُبُك ) گوزارشتێكی ورد له ڕاستیی ئه‌م چنراوه گه‌ردوونییه ده‌كات، زانایانی ته‌فسیرو زمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستییه ده‌كه‌نه‌وه.
ئیمامی القرطبى له ته‌فسیركردنی وشه‌ی ( الحبك)دا ده‌فه‌رمووێت : (( ئایا ئه‌و كه‌سه‌ت نه‌بینیوه، كه كاری چنینه، كاتێك به‌رگێك ده‌چنێت زۆر تێیدا شاره‌زایه، پێی ده‌وترێت چۆن چنینیك چنیویه‌تی، واتا زۆر شاره‌زایه له چنینه‌كه‌دا)).
ئیمامی الزمخشری له وشه‌ی (الحبك) ڕاماوه‌و ده‌ڵێت ((ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كاری چنینه، شاره‌زای كاره‌كه‌ی بوو، پێی ده‌ڵین چنینه‌كه‌ی چه‌ند چاكه))
زانایانی زمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م واتایه ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن ((چنین توندیی و تۆكمه‌ییه، و چاكیی كاریگه‌ریی دروستكردنه له به‌رگه‌كه‌دا)).
لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه زانایانی ته‌فسیرو زمان ، پێش چه‌ندین سه‌ده ئاماژه‌یان بۆ چنین و تۆكمه‌یی و توندوتۆڵیی كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه، كه زانایان له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا به‌ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانیان بینیان ، سبحان الله
شتێكی تر هه‌یه، كه جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه زانایانی گه‌ردوون ده‌ڵێن بۆ جاری یه‌كه‌مه، كه چنراوی گه‌ردوونی ده‌ناسن و ده‌ركی پێده‌كه‌ن، پرۆفیسۆر "كارلوس فرنك" یه‌كێك له دۆزه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م چنراوه ده‌ڵێت" ڕه‌نگه ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین شت بێت، كه پێی هه‌ڵساوین له فیزیای كۆمپیوته‌ریدا (الفيزياء الحاسوبية)، ئێمه بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌كی پڕاوپڕی گه‌ردوونمان هه‌یه، كه به‌ته‌واوی له گه‌ردوونی ڕاسته‌قینه ده‌چێت"
ئه‌م گوته‌یه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، كه بیرۆكه‌ی چنراوی گه‌ردونیی له سه‌رده‌می هاتنه خواره‌وه‌ی قورئانی پیرۆزدا زانراو نه‌بووه، واتا قورئان پێش زانایان ئیشاره‌تی بۆ پێكهاته‌ی چنراوی گه‌ردوون كردووه. با ئه‌م موعجیزه‌یه به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون بێت بۆ هه‌ر كه‌سێك، كه گومانێكی هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م كتێبه گه‌وره‌و پیرۆزه ، هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ زیادبوونی ئیمان به خوای گه‌وره و مصداقه‌یتی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره:
( سنريهم آياتنا في الآفاق حتى يتبين له‌م أنه الحق) صدق الله العظيم.
------------------------------
نووسینی : عبدالدائم الكحیل
[1] E Papantonopoulos, The Physics of the Early Universe, Springer,2005.
[2] Volker Springel, Professor Carlos Frenk, Professor Simon White, Millennium Simulation – the largest ever model of the Universe, University of Durham, 2005.
[3] Matts Roos, Introduction to Cosmology, John Wiley and Sons, 2003.
[4] Robert Sanders, "Dark matter" forms dense clumps in ghost universe, University of California, 05 November 2003.
[5] Michael Rowan-Robinson, Cosmology, Oxford University Press, 1996.
[6] Malcolm S. Longair, The Cosmic Century, Cambridge University Press, 2006.
[7] Klapdor-Kleingrothaus, Dark Matter in Astro- And Particle Physics, Springer, 2003.
[8] Neil J C Spooner, Vitaly Kudryavtsev, The Identification of Dark Matter, World Scientific, 2001.
[9] The Age of the Universe, Dark Matter, and Structure Formation, Colloquium on the Age of the Universe St, National Academies Press, 1998.
[10] N Katherine Hayles, Cosmic Web, Cornell University Press, 1984.
[11] Robert A. Simcoe, The Cosmic Web, Americanscientist, Volume: 92 Number: 1 Page: 30, 1.30. 2004.
[12] Maggie McKee, Washington DC, Mini-galaxies may reveal dark matter stream, New Scientist, 12 January 2006.
[13] David Wands, A brief history of cosmology, www-history.mcs.st-andrews.ac.uk, March 1997.
[14] Our own Galaxy - the Milky Way, University of Cambridge, www.cam.ac.uk.
[15] BBC News Onlin, Supercomputer to simulate bomb tests, news.bbc.co.uk, 30 June, 2000.
[16] Palle Møller, Johan Fynbo, Bjarne Thomsen, A Glimpse of the Very Early Universal Web, European Southern Observatory, 18 May 2001.
[17] Tim Radford, A duplicate universe, trapped in a computer, www.guardian.co.uk, June 2, 2005.
[18] Biggest ever cosmos simulation, news.bbc.co.uk, 1 June, 2005.
[19] Heather Hasan, How Mathematical Models, Computer Simulations and Exploration Can Be Used To Study The Universe, p134, The Rosen Publishing Group, 2005.
[20] Manolis Plionis, Spiros Cotsakis, Modern Theoretical and Observational Cosmology, Springer, 2002.
[21] J. Richard Bond, Lev Kofman & Dmitry Pogosyan, How filaments of galaxies are woven into the cosmic web, Nature 380, 603 - 606 ,18 April 1996.
[22] Gemini, Subaru & Keck, Discover large-scale funneling of matter onto a massive distant galaxy cluster, www.gemini.edu, 30 June 2004.