زانایان تازه‌كی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان به‌مه‌به‌ستی داهێنانی.... |
زانایان تازه‌كی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان به‌مه‌به‌ستی داهێنانی ئامێری ده‌رخستنی درۆ داهێنا، له ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت، كه ناوچه‌ی به‌رپرس له درۆ لای مرۆڤ به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشكیه‌تی (PREFRONTAL LOBE) واته ( الناصیه – پێشه‌سه‌ر)، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وت، كه ناوچه‌ی پێشه‌سه‌ر له‌كاتی هه‌ڵه‌كردندا زۆر چالاك ده‌بێت، بۆیه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان به‌مشێوه‌یه كۆتایی پێهێنا: درۆ و هه‌ڵه له ناوچه‌ی پێشهسهردا(الناصیه) ڕووده‌ده‌ن، سورسوڕهێن ئه‌وه‌یه، قورئانی پیرۆز پێش 14 سه‌ده باس له كاری ناوچه‌ی پێشه‌سه‌ری كردووه‌و خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی ئه‌بوجه‌هل ده‌فه‌رموێت: (كَلَّا لَئِنْ لَمْ يَنْتَهِ لَنَسْفَعَنْ بِالنَّاصِيَةِ * نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ) [العلق: 15-16]،
پاكیی و بێگه‌ردیی بۆ ئه‌و خوایه‌ی له كتێبه‌كه‌یدا ئه‌م ئایه‌ت ونیشانانه هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه به‌ڵگه بۆ ئیعجازی ئه‌و كتێبه پیرۆزه له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
---------------------
بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل