نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

وێنه‌یه‌كىجوان : شه‌و خۆر داده‌پۆشێت

 

باله‌رِێى چه‌ند وێنه‌یه‌كه‌وه‌، له‌وه‌ وردببینه‌وه‌، كه‌ چۆن شه‌و یان تاریكیی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌  خۆر داده‌پۆشێت....

 باله‌رِێى چه‌ند وێنه‌یه‌كه‌وه‌، له‌وه‌ وردببینه‌وه‌، كه‌ چۆن شه‌و یان تاریكیی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌  خۆر داده‌پۆشێت، ئه‌مه‌یه‌، كه‌ قورئانى پیرۆز باسیكردووه‌و سوێندى پێخواردووه‌ ((وَاللَّیْلِ إذا يغْشَاهَا)  الشمس: 4 .....

خۆر ئه‌ستێره‌یه‌كه‌ وه‌ك هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌كانى دیكه‌، كه‌ له‌ گه‌ردووندا بلاَوبوونه‌ته‌وه‌، كارگه‌یه‌كى ناوكییه‌، وزه‌ى گه‌رما ده‌نێرێت، زانایان ده‌ڵێن ئه‌و وزه‌یه‌ى خۆر له‌ چركه‌یه‌كدا ده‌ینێرێت ئه‌گه‌ر بۆمان گونجا سوودى ته‌واوى لێببینین، ئه‌وا  وزه‌ى كاره‌با بۆ ماوه‌ى حه‌وت ملیۆن ساڵى داهاتوو به‌ ئه‌مریكا ده‌دات!

ئه‌م خۆره‌ نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌كه‌ له‌ نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانى  خواى گه‌وره‌، كه‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا باسیكردووه‌و به‌ سیراج ناویبردووه‌، له‌رِاستیشدا كاره‌كه‌ى له‌ كارى سیراج (گلۆپ) ده‌چێت، كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ كارلێككردنى ناوكیی یه‌كگرتوو، به‌واتایه‌كى تر هایدرۆجین ده‌سوتێنێت  له‌ رێگاى یه‌كگرتنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌یه‌كى قورستر به‌رهه‌مبهێنێت، كه‌ هلیۆمه‌، له‌ بلیۆنان ساڵه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌و بێ وه‌ستان و بێ كه‌موكورِیی  كارده‌كات.

ئه‌مه‌یه‌،كه‌ له‌ سه‌ر گۆى زه‌وى به‌چاو ده‌یبینین،  به‌لاَم زانایان كاتێك چونه‌ ده‌ره‌وه‌ى چینه‌ ته‌نكه‌كه‌ى رِۆژ، خۆریان به‌ شێوه‌یه‌كى جیاواز بینى، ئه‌مه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌، كه‌ به‌ هۆى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانى ناساوه‌ گیراوه‌، با له‌وه‌ وردببینه‌وه‌، كه‌ چۆن تاریكیی ورده‌ ورده‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ ده‌ركه‌وتن و له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌ورى خۆرى داوه‌.

له‌گه‌ڵمندا تێبینى ئه‌وه‌ بكه‌ن، كه‌ رِۆژ ته‌نها چینێكى زۆر ته‌نكه‌ ( به‌رگێكى شین كه‌ ده‌ورى گۆى زه‌وى گرتووه‌)، ئێستا با كه‌مێك له‌ زه‌وى دووربكه‌وینه‌وه‌،  له‌ ئاسمانى ده‌ره‌وه‌دا دوور له‌ خۆر بسورِێینه‌وه‌، چى ده‌بینین؟ با له‌ وێنه‌ى خۆر  رِابمێنین  له‌ دووره‌وه‌  وه‌ك ئه‌وه‌ى  رِوانگه‌ (مرێد)ه‌كانى ناسا تۆماریان كردووه‌:

خۆرلێره‌دا هه‌ر ئه‌و خۆره‌یه‌ كه‌ له‌وێنه‌ى یه‌كه‌م و وێنه‌ى دووهه‌مدایه‌، به‌لاَم لێره‌دا له‌ دووره‌وه‌ ده‌یبینین، تاریكیی دایپۆشیوه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌، ئه‌م وێنه‌یه‌ مرۆڤ له‌ كۆندا نه‌یتوانیوه‌  وێناى بكات و باس له‌وه‌ بكات، كه‌ شه‌و یان تاریكیی ده‌ورى خۆرى داوه‌، به‌لاَم قورئانى پیرۆز پێش 1400 ساڵ، ئه‌م وێنه‌ جوانه‌ى بۆ وه‌ێفكردووین،  خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌ر موێت : (وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَا * وَالْقَمَرِ إِذَا تَلَاهَا * وَالنَّهَارِ إِذَا جَلَّاهَا * وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا) [الشمس: 1-4].

له‌گه‌ڵمندا له‌م ئایه‌ته‌ رِابمێنن، (وَاللَّیْلِ إذا يغْشَاهَا).  شه‌و، كه‌ تاریكییه‌ خۆر داده‌پۆشێت، ئایا تێبینى وردیی و وه‌كیه‌كیی ئه‌م وه‌ێفه‌ قورئانییه‌و ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ له‌ رِێى ته‌له‌سكۆبه‌ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ ده‌یبینین، ده‌كه‌ن؟  !

---------------------

عبد الدائم الكحيل

www.kaheel7.com/ur

 

سةرضاوةى ويَنةكان :NASA

 

 

نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن