نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

هه‌واڵێكی زۆر ترسناك ئه‌نفلۆنزای به‌راز‌ ئه‌مریكای به‌ چۆكدا هێناوه‌

 

هه‌موو راگه‌یاندنه‌كانى جیهان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه‌ به‌م دوایییانه‌ نه‌خۆشییه‌كی ترسناكی نوێ‌ له‌ ووڵاتانی ئه‌مریكادا ده‌ركه‌وت كه‌ ناو ده‌برێت به....

هه‌موو راگه‌یاندنه‌كانى جیهان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه‌ به‌م دوایییانه‌ نه‌خۆشییه‌كی ترسناكی نوێ‌ له‌ ووڵاتانی ئه‌مریكادا ده‌ركه‌وت كه‌ ناو ده‌برێت به‌ (ئه‌نفلۆنزای به‌راز)و هه‌تا ئه‌مڕۆ 30/5/2009 نزیكه‌ی 15510 واته‌ پانزه‌ هه‌زارو پێنجسه‌دو ده‌ حاڵه‌ت!!!! كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاوو خێرا روو له‌ زیاد بوونه‌  هه‌تا ئه‌مڕۆش ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی به‌م په‌تاو نه‌خۆشییه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ گه‌شتۆته‌ زیاتر له‌ 99 كه‌س!! كه‌ زۆربه‌ی ئه‌م ژمارانه‌ش له‌ ئه‌مریكاو به‌ تایبه‌تی له‌ مه‌كسیكدایه‌, سه‌ره‌تاكه‌شی له‌ ووڵاتی مه‌كسیكه‌وه‌ ده‌ركه‌وت, وه‌ له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا بڵاوبۆته‌وه و ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ بۆ زۆرێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاو ئاسیاو چه‌ندان حاڵه‌تیش له‌و وڵاتانه‌دا تۆمار كراوه‌و به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نراوه‌‌ ..
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر زوبانی به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ پێده‌چێت ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ببێته‌ درمێك و هه‌موو جیهان بگرێته‌وه و ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ نیوه‌ی دانیشتوانی زه‌وی تووشی ببن!!!‌..
شایه‌نی باسه‌ ڤایرۆسی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ كه‌ به‌(
H1N1) ناسراوه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر, وه‌ زۆر به‌ خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه‌, هاوكات له‌گه‌ڵ شكستی گه‌وره‌ی ئابووری جیهانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش بووه‌ته‌ دێوه‌زمه‌و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌و رۆژ له‌ دوای رۆژ فراوان ده‌بێت و ده‌ته‌نێته‌وه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێ‌ی خستۆته‌ ناو هه‌موو وڵاتانی جیهانه‌وه‌. وه‌ بۆته‌ هۆی داخستنی ده‌رگای سه‌راپای قوتابخانه‌كانی ئه‌مریكاو ده‌سته‌ڵاتدارانیش هه‌موو جۆره‌ گه‌شتێكی هاوڵاتیانیان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ ڕاگرت..
نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش به‌ پێ‌ی راگه‌یاندنی ناوه‌نده‌كانی خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ ئه‌مریكا بریتییه‌ له‌: (به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و خه‌واڵویه‌تی و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و كۆكه‌و ته‌ڕی لووت و هه‌وكردنی قوڕگ و دڵ تێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سكچون)..
ئه‌وه‌ی جێگای ده‌رس و په‌ند لێوه‌رگرتنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش وه‌ك زۆرێك له‌ نه‌خۆشییه‌كانی تری پێشتری (ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌و سارس و شێتی مانگاو ئایدزو....هتد) پێشتر نه‌بوون و له‌ وه‌چه‌كانی كۆندا نه‌بینراوه‌, وه‌ ئه‌وه‌ی جێگای تێبینییه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م نه‌خۆشییانه‌و هاووێنه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ ده‌وڵه‌ته‌ پڕ له‌ تاوان و نائیسلامییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و بڵاو ده‌بێته‌وه‌.. كه‌ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك راستیمان ده‌خاته‌وه‌ بیر:
1-خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ هه‌ركه‌رسێك پشت له‌ یادی ئه‌و بكات ئه‌وا ژیانێكی ناخۆش و ناسۆری تووش ده‌كات, ئه‌وه‌تا ساڵانه‌ نزیكه‌ی (800000) كه‌س به‌ هۆی كه‌ئابه‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كانه‌وه‌ خۆیان ده‌كوژن..!!
2- پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌ وسلم) پێ‌ی راگه‌یاندوین كه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ ئاشكرا زیناو داوێن پیسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن خوای گه‌وره‌ تووشی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشیان ده‌كات كه‌ له‌ پێش ئه‌واندا نه‌بینراوه‌, ئه‌وه‌ی زانراویشه‌ مه‌كسیك كه‌ سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه‌ ناسراوه‌ به‌ كه‌ناری رووباری پڕ له‌ تاوان و داوێن پیسی و به‌ خواردنی گۆشتی به‌رازو ناردنی بۆ وڵاتانی تر به‌ناوبانگه‌..
3- هه‌رشتێك خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ زیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ ده‌دات, له‌وانه‌ش گۆشتی به‌راز..
ده‌با ئێمه‌ش دڵمان به‌ ئیمان و ئیسلامه‌كه‌مان خۆشتر بێت و ده‌رس له‌مه‌ وه‌ربگرین و به‌ ژیانی مادده‌و شارستانێتی ته‌زه‌ویرو ڕوكه‌ش و پڕ له‌ ڕابواردنی ئاژه‌ڵانه‌ی ئه‌و میلله‌تانه‌ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین و دڵنیا بین له‌وه‌ی سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی مادام ئیمانی له‌گه‌ڵ نه‌بێت به‌ره‌و تیاچونیان ده‌بات وه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی:
َلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُمْ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ بِهَا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَتَزْهَقَ أَنْفُسُهُمْ وَهُمْ كَافِرُونَ) [التوبة: 56].

---------------------

عبد الدائم الكحيل

www.kaheel7.com/ur
 

نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن