|
جوانترین ساته‌كان ئه‌وانه‌ن كه مرۆڤى بڕوادار تیایاندا موعجیزه‌یه‌كى نوێ له كتێبى خواى گه‌وره‌دا ده‌دۆزێته‌وه ،.... |
پێشه‌كى
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ى ئا به‌م نیعمه‌ته گه‌وره‌یه‌ى قورئان ئێمه‌ى به سه‌ر كردۆته‌وه و كردویه‌تى به ڕووناكیه‌ك بۆ تاریكاییه‌كانى ژیانمان ،درود و سڵاویش بۆ گیانى ئه‌و په‌یامبه‌ره نه‌خوێنده‌واره‌ى كه خوڕِهوشتى بریتى بوه له‌و قورئانه و بۆته پێشه‌وا و ڕِووناكى ناو دڵه‌كه‌ى و هه‌روه‌ها له بنه‌ماڵه‌كه‌ى و یار و یاوه‌رانى تا ڕِۆژى دوایى .
جوانترین ساته‌كانى كه بڕوادار تیایدا ده‌ژى ئه‌وه‌یه كه له ڕێگاى زانسته‌وه بگات به بڕوا به خوا و گه‌وره‌یى كتێبه‌كه‌ى كه موعجیزه‌یه‌كى نه‌مره ، هه‌موو ئه‌و ڕاستیه زانستی و گهردوونیانهى كه له قورئانى پیرۆزدا هه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه كه بڕواى بڕواداران زیاد بكات و هۆیه‌كیش بێت بۆ هه‌موو بێبڕوایهك كه له ژێر ڕۆشناییهكهى بگاته ئه‌وه‌ى كه بڕوا بێنێت و ڕاستاندنى ئه‌و قورئانه و ئیسلام بسه‌لمێنێت .
له‌م بابه‌ته زانستیه‌دا چه‌ند كاتێك به‌سه‌ر ده‌به‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ند ئایه‌تێكى و موعجیزه‌ى سه‌رسوڕمێنه‌ر و چه‌ندین ڕاستى زانستى كه 14 سه‌ده له پێش ئێستادا قورئانى پیرۆز ئاماژه‌وى بۆ كردوون و زاناكانى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كیش ئێستا دێن و وه‌ك خۆى ده‌یانڵێنه‌وه هه‌روه‌ك چۆن هاتوون !! به لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێت كه زانایانى سه‌رده‌م هه‌مان گوزارشى قورئانى به‌كار دێننه‌وه ،ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه ته‌نها قسه‌ى ڕووت و پێوهنراوهوه نیه به‌ڵكو ئه‌وه ڕاستیه‌كه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌لمێنێت كه ده‌ڵێن قورئان له ڕووى زانستى و گه‌ردوونیه‌وه موعجیزه نیه ،قورئان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كتێبى ڕێنومایى و یاسادانانه هه‌روه‌ها كتێبى زانستهكانیشه و هه‌ر زانایه‌ك موعجیزه‌ى زانستى واى تێدا ده‌بینێته‌وه كه بگونجێت له‌گه‌ڵ پسپۆڕیه زانستیه‌كه‌ى خۆیدا .
له‌م زنجیره تۆژینه‌وه زانستیه قورئانیه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین گه‌شتێكى ئیمانى بكه‌ین له ژێر سایه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئاندا تا بزانین چۆن زانست ڕۆڵى ڕاستاندنى كتێبى خوا ده‌بینێت و لهگهڵَیدا هاوئاهه‌نگه به‌ڵكو له‌وه زیاتریش ده‌بینین كه هه‌میشه قورئان بالاَدهسته به سه‌ر زانست‌دا چونكه ئه‌و قورئانه كتێبى خوا و موعجیزه‌ى هه‌تاهه‌تاییه .له‌م تۆژینه‌وه‌دا و له میانه‌ى ڕاستیه زانستیه گه‌ردوونیه‌كاندا ده‌چینه نێو قولاَیى هه‌ندێك له ئایه‌ته‌كانى كه باس له بیناى ئاسمان ده‌كه‌ن و هه‌موو گه‌ردوونیش بینایه‌كى توند و تۆڵه‌و هیچ درز و كون وكه‌له‌به‌رێك و شێواویهكى تێدانیه.
زاناكان جه‌خت له تێروپڕى بونیادى گه‌ردوونى ده‌كه‌نه‌وه و جه‌خت له بینینیان بۆ چنراوى گه‌ردوونى ده‌كه‌نه‌وه كه چۆن چنراوێكه به‌و په‌ڕى وردكارى و داهێنانه‌وه و ئه‌ستێره‌كان و مهجهڕهكان هه‌روه‌كو ده‌نكه مروارى شانۆى گه‌ردوونیان ڕازاندۆته‌وه .
سه‌یر ده‌بێت له لامان ئه‌گه‌ر زانیمان قورئانى پیرۆز ئاماژه‌ى به‌و ڕاستیه زانستیانه داوه به‌وپه‌ڕى وردى و ڕوونى و كورتى و ئیعجازه‌وه ، خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى ئاسمان ده‌فه‌رموێت :﴿اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ قَرَارًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَتَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ﴾ [غافر: 64].
له‌و ئایه‌ته‌دا به ئاشكرا دیاره كه ئاسمان سه‌قفه بۆ زه‌وى كه ئه‌وه له بڕگه‌كانى داهاتووى ئه‌م كتێبه‌دا ده‌بینین .به‌ڵام ده‌رباره‌ى چنراوى گه‌ردوونى ئه‌وا قورئانى پیرۆز ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات و سوێند به ئاسمان ده‌خوات : ﴿وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْحُبُكِ﴾ [الذاريات: 7]، كه زاناكان له‌م دوادواییانه‌دا توانییان گه‌ردوون ببینن له سه‌ر پێوه‌رى زۆر گه‌وره‌كراو كه ئاسمان به ته‌واوى وه‌ك ڕستێكى چنراو ده‌رده‌كه‌وت ،جوانترین وه‌سف بۆ ئه‌و دیمه‌نانه ئه‌وه‌یه كه قورئان به‌كارى هێناوه و زانستیش پشتڕاستى ده‌كاته‌وه ،بێگه‌ردى بۆ به‌دیهێنه‌رى گه‌وره !
هه‌ر له‌م دانراوه‌دا ده‌بینین كه قورئان باس له دوكه‌ڵى گه‌ردوونى ده‌كات له قۆناغێك له قۆناغه‌كاندا ،زاناكانیش به به‌ڵگه‌ى دابڕكار و شیكارى تاقیگایى ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه گه‌ردیله‌كانى تۆزى گه‌ردوونى كه له فه‌زاى ده‌ره‌وه وه‌ریانگرتوه باشترین وه‌سف یۆ ئه‌و گه‌ردیلانه ووشه‌ى ( دخان )ه واته دوكه‌ڵ .گه‌وره‌یى قورئان له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆر له پێش زاناكانه‌وه ئه‌و ووشه‌یه‌ى به‌كارهێناوه وه‌ك ده‌فه‌رموێت ﴿ ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ﴾ [فصلت: 11] .
لە ئایەتەکەدا دوو ئیعجاز دەردەکەوێت : یەکەم ووتارى قورئان دەربارەى دوکەڵ لە قۆناغێک لە قۆناغەکانى پەرەسەندن و گۆڕ‌انى گەردوونیدا کە تازە بە تازە زاناکان گەیشتوون بەوە ،دوەم ووتارى قورئان دەربارەى ئاسمان لەو قۆناغەدا کە زاناکان لەم دواییانەدا ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە گەردوون لە سەرەتا سەرەتاکانیەوە پاش تەقینەوە مەزنەکە شەپۆلى دەنگى ناردوە !! .
بوونى ئەو ڕاستیە زانستیانە لە قورئاندا لە پێش 14 سەدە لەمەوبەرەوە کە تازە بە تازە لەم سەردەمانەدا دەدۆزرێنەوە بەڵگەى ماددین لەسەر ئەوەى کە ئەو قورئانە لە لایەن خواى بەدیهێنەرەوە دابەزیوە و کتێبێکە بۆ هەموو کات و شوێنێک دەگونجێت بە پێچەوانەى بۆچوونى ئەوانەى کە گومانیان لەو قورئانە هەیە و دەڵێن بۆ ئەم سەردەمە ناشێت بە بەڵگەى ئەوەى کە ئەو ئایەتانەى باس لە دیاردە گەردوونیەکان دەکەن لە ڕووى زانستیەوە ڕاست نین .
هەر بۆیە ئەم لێکۆڵینەوەى بەردەستت هەنگاوێکە بۆ ڕاستکردنەوەى ئەو تێڕوانینە و ئەو ڕاستیانەى کە دەیانبینین و پشت دەبەستن بە ووتەى زاناکان لە ئاژانسى فەزایى ئەمەریکى (ناسا ) کە ئەوەش باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەو هاوڕازیەى لە نێوان ئەوەى زاناکان تازە پێ ى دەگەن و ئەوەى سەدان ساڵ پێش ئێستا لە قورئانى پیرۆزدا هاتوە .
بەو هیوایەى کە ئەم زنجیرە زانستیە قورئانیانە ببێتە بیرخەرەوەیک بۆ مرۆڤى بڕوادار کە گەورەیى و ئیعجازى کتێبى خواى بۆ دەربکەوێت و لە هەمان کاتیش‌دا ببێتە هۆکارێک بۆ ڕێنومایکردنى بێ‌بڕوا بەوەى کە ئەو قورئانە پیرۆزە لە لایەن خواى گەورەوە هاتوە .
﴿ وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَيُؤْمِنُوا بِهِ فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ وَإِنَّ اللَّهَ لَهَادِ الَّذِينَ آَمَنُوا إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ﴾ [الحج: 54].
---------------------
نوسينى: عبد الدائم الكحيل