|
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ڕاستیه‌كی گه‌ردونی زۆر نوێ له په‌ڕاوی په‌روه‌ردگاردا ده‌دره‌وشێته‌وه‌و,.... |
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ڕاستیه‌كی گه‌ردونی زۆر نوێ له په‌ڕاوی په‌روه‌ردگاردا ده‌دره‌وشێته‌وه‌و, ده‌ری ده‌خات كه هه‌میشه زانست له‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆزدا هه‌ماهه‌نگه, ئه‌مه‌ش سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌یه كه قورئانی پیرۆز په‌رتوكی په‌روه‌ردگاره, زانایان هه‌رچه‌نده بكۆلنهوه و پێش بكه‌ون پێویسته سه‌ره‌نجام به‌ره‌و قورئان بگه‌ڕێنه‌وه.
كورته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه
زانا گه‌ردونیه‌كان له‌م دواییانه‌دا ده‌ستیان كردووه به به‌كارهێنانی چه‌ندین زاراوه‌ی نامۆ, ئه‌و وێنانه‌ی كه سوپه‌ر كۆمپیوته‌ر گرتویه‌تی له سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك دا, گه‌ردونی وا ده‌رخست, وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌له ئه‌ستێره‌كان مرواری بن و ملوانكه‌كانیان ڕازاندبێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مڕۆ باس له ڕازانه‌وه‌یی ئاسمان به‌و گه‌له ئه‌ستێرانه ده‌كه‌ن, ده‌ڵێن چنراوێكی گه‌ردونی هه‌یه كه گه‌له‌ئه‌ستێره‌كان له‌سه‌ر تاڵه‌كانی دانراون!! هه‌روه‌ها ده‌ریان خست كه گه‌ردون بینایه‌كی تۆكمه‌یه و بۆشایی تێدا نیه, له‌به‌ر ئه‌وه زاراوه‌ی (بینا) یان له جیاتی زاراوه‌ی(بۆشایی- فضاء) بۆ به‌كار هێنا, ئه‌وه‌ی كه جێی سه‌رسامیه ئه‌وه‌یه كه قورئانی پیرۆز به وردیه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر, باسی له زۆرێك له‌وانه كردووه! ئه‌و به‌ڵگانه‌ش كه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌یانبینین به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێزن له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه, به‌یارمه‌تی په‌روه‌ردگار گرنگترین وته‌كانی توێژه‌ره‌وانی سه‌ر ئاستی دونیا ده‌قاو ده‌ق ده‌خه‌ینه ڕوو. هه‌ر به‌و زمانه‌ی كه له ماڵپهڕهكانیانهوه توێژینه‌وه‌كانیان پێ نوسیوه, هه‌موو كه‌سێكیش ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ وته‌كانیان ببینێت. له‌به‌رامبه‌ردا له وته‌كانی په‌روه‌ردگار ڕاده‌مێنین و به‌بێ هیچ لێك دانه‌وه‌یه‌كی ناڕاست لێیان ده‌كۆڵینه‌وه و به‌راوردیان ده‌كه‌ین.
بێ گومان لێكچونێكی ته‌واو ده‌بینین له نێوان دۆزینه‌وه زانستیه‌كانی ئه‌مڕۆ و ئه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز پێش چه‌ندین سه‌ده باسی كردووه. ئه‌مه‌ش سه‌لماندنی ڕاستی وته‌ی په‌روه‌ردگاره, كه ده‌فه‌رموێت: (أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآَنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا) النساء:82 . واته: ئه‌وه بۆ بیر ناكه‌نه‌وه له قورئان؟ خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه بوایه جگه له خوا, بێ گومان جیاوازی زۆریان تیا ده‌بینی.
ده‌ستپێك
خۆشترین كات ئه‌و كاتانه‌یه كه باوه‌ڕدار موعجیزه‌یه‌كی نوێ له په‌ڕاوی په‌روه‌ردگاردا ده‌بینێته‌وه, ساتێك بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ تێگه‌شتنێكی نوێی ئایه‌تێكی قورئانیدا ده‌ژی, كاتێك له‌م وته‌یه‌ی په‌روه‌رگار ورد ده‌بێته‌وه : (وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ) النمل: 93 . واته: وه بڵێ هه‌موو سوپاس بۆ خوایه, كه له داهاتودا ئایه‌ت و نیشانه‌كانی خۆی پیشانتان ده‌دات و ئه‌و كاته ده‌یناسن(ده‌زانن ئایه‌تی خوان), وه په‌روه‌ردگارت بێ ئاگا نیه له‌وه‌ی كه ئێوه ده‌یكه‌ن.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌یه‌كی نوێ و موعجیزه‌یه‌كی پرشنگدار و ڕاستیه‌كی سه‌لمێنراودا ده‌ژین, كه قورئانی پیرۆز له پێش چوارده سه‌ده‌وه باسی كردووه و. پاشان زانا خۆرئاواییه‌كانی ئه‌مڕۆ دێن و ده‌قاو ده‌ق دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه!!
به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێت كاتێك زانیمان زانایان بۆ هه‌مان ده‌سته‌واژه‌كانی قورئان گه‌ڕاونه‌ته‌وه! بێ گومان له‌مه‌شدا هیچ هه‌ڵه‌و زیاده‌ڕه‌ویه‌ك (مبالغة) نیه, به‌ڵكو ڕاستیه‌كی سه‌لمێنراوه و ئێمه‌ش به ڕێگایه‌كی ئاسان ده‌یسه‌لمێنین. له‌مه‌شدا وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه, كه ده‌ڵێن قورئان له ڕووی زانستی و گه‌ردونیه‌وه موعجیزه نیه.
زۆر جار هه‌ندێ ئایاتی قورئانیی دهیوهستاندم و نهم ده‌توانی تهفسیرێكی زانستی و ژیربێژیانه‌ی بوّ بكه‌م، بهڵڕم له دوای گه‌شتێكی لێكۆلینه‌وه له ماڵپه‌ڕه زانستیه‌كان و, دۆزینه‌وه‌كان له بواری فه‌له‌ك و گه‌ردوندا. له ناكاودا بینیم, ئه‌وه‌ی زاناكانی ئه‌مڕۆ ده‌ریان خستووه, قورئانی پیرۆز به‌وپه‌ڕی ڕوونی و وردیه‌وه باسی كردووه.
به‌ڵام ئه‌م جاره پێچه‌وانه ڕووی دا, تێبینی شتێكی سه‌یرم كرد له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێك هاتن و گه‌شه‌كردنی گه‌ردون, ئه‌ویش ئه‌وه بوو زایانی فه‌له‌ك تازه ده‌ستیان كردووه به به به‌كارهێنانی وشه‌یه‌كی نوێ, كه وشه‌ی (بنا‌ء)ه, كاتێك سه‌ره‌تا زاناكان ده‌ستیان كرد به دۆزینه‌وه‌كانی گه‌ردوون وشه‌ی بۆشایی (فضاء -space) یان بۆ به‌كار هێنا, چونكه گومانیان ده‌برد گه‌ردون پڕ بێت له بۆشایی، به‌ڵام كاتێك زانیاریه‌كانیان گه‌شه‌ی كرد‌و توانیان به وردیه‌كی سه‌رنج ڕاكێش پێكهاتنه‌كه‌ی ببینن، هه‌روه‌ها كه چنراوی توند‌و تۆڵ و له‌یه‌ك به‌ستراوی گه‌ردونیان بینی(cosmic web), ده‌ستیان كرد به به‌كارهێنانی زاراوه‌یه‌كی نوێ كه بریتی بوو له بینا (بنا‌ء- building)
بێ گومان ئه‌وان بینایه‌كی ئه‌ندازه‌یی تۆكمه‌یان بینی, به جۆرێك گه‌له ئه‌ستێره‌و كۆبونه‌وه‌یان, خشته‌كانی ئه‌م بینایه ده‌نوێنن, هه‌روه‌ها باسی ئه‌ندازیاری گه‌ردون ده‌كه‌ن و زاراوه‌ی نوێی وه‌ك(ڕایه‌ڵی گه‌ردونی-الجسور الكونیة) و( دیواری گه‌ردونی) بۆ به‌كار دێنن، وه بینیان مادده‌یه‌كی نه‌بینراو هه‌یه، كه گه‌ردونی پڕ كرووهو ده‌ستی به‌سه‌ر دابه‌ش بونی گهلهئهستێرهكاندا گرتووه, كه ناویان نا نا مادده‌ی تاریك( المادە المظلمة- dark matter). ده‌ركه‌وت ئه‌م مادده‌یه بووه‌ته ڕایه‌ڵ(جسر) گهلهئهستێرهكانیان پێكه‌وه به‌ستۆته‌وه(1).
رهِخنه لاوازه‌كان
هه‌ندێ وتار له‌م دواییانه‌دا ده‌رچون پرسیار ده‌كه‌ن: باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاستیه زانستی و گه‌ردونیانه له قورئانی پیرۆز و له پێش 1400 ساڵه‌وه هه‌یه, بۆچی كه ده‌دۆزرێنه‌وه ئنجا ده‌ڵێن قورئان باسی له‌وانه كردووه؟
وه‌ڵامی ئه‌مه هه‌ر له‌و ئایه‌تانه‌دایه كه له باره‌ی له‌یه‌كچونی قورئان و زانسته‌وه هاتووه، ئه‌و ئایه‌تانه ڕووی له‌و بێ باوه‌ڕانه‌یه, كه نكولی قورئان ده‌كه‌ن. پێیان ده‌ڵێت كه ئه‌وان ڕاستیه گه‌ردونیه‌كان ده‌بینن و دۆزینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان ده‌بێت, له‌به‌رئه‌وه قورئانی پیرۆز پێیان ده‌فه‌رموێت: (سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ) فصلت: 53 . واته: له داهاتودا به‌ڵگه‌كان له ئاسۆكان و له خۆیاندا نیشانی بێ باوه‌ڕان ده‌ده‌ین, هه‌تا بۆیان ده‌ربكه‌وێت ئه‌م قورئانه هه‌ق و ڕاستیه و له‌لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه هاتووه, ئایا په‌روه‌ردگارت به‌س نیه, كه‌به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ئاگاداره؟
ئه‌م ئایه‌ته ڕاشكاوانه ڕووی له گوماندارانی قورئانه, خوای گه‌وره موعجیزه‌و به‌ڵگه‌كانی خۆی نیشانیان ده‌دا، تا دڵنیا و بێ گومان بن قورئان هه‌قه و وته‌ی خودایه. هه‌روه‌ها بانگیان ده‌كات و ده‌یان دوێنێت به وته‌ی: (أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ اخْتِلاَفاً كَثِيراً) النساء: 82 . واته: بێ باوه‌ڕان بۆ له قورئان ورد نابنه‌وه, خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن جگه له خوداوه بوایه, جیاوازیه‌كی زۆریان تیا ده‌بینی.
كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه هی مرۆڤ بوایه, جیاوازی و ناكۆكیمان تێدا ده‌بینی، به‌ڵام كاتێك له‌یه‌كچون و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ زانستی نوێ‌دا تێدا بینی, به‌ڵگه‌مان ده‌داتێ كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه‌و, هه‌ر خۆیه‌تی به‌دیهێنه‌ری گه‌ردون و دابه‌زێنه‌ری قورئان.
ئامانجی ئیعجازی زانستی ئه‌وه‌یه كه هه‌ماهه‌نگی له هه‌مو شته‌كاندا ببینین, و هیچ كه‌م و كورتی و هه‌ڵه و ناكۆكیه‌ك نه‌دۆزینه‌وه. ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی په‌ڕاوی په‌روه‌ردگاره. كه‌چی په‌رتوكی مرۆڤ هه‌رچه‌نده دانه‌ره‌كانیان چاككاری تێدا بكه‌ن, بێ هه‌ڵه و جیاوازی و ناكۆكی نامێنێته‌وه. گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ڕاست گۆیی ئه‌م هه‌قیقه‌ته قورئانیه ئه‌وه‌یه, كه زاناكان ده‌ستیان كردووه به گۆڕینی زاراوه گه‌ردونیه‌كان: بۆ نمونه بۆشایی(فضاء) بۆ بینا (بنا‌ء). كه‌واته له دوای دۆزینه‌وه‌ی مادده‌ی تاریك, بۆیان ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵه بوون له ناونانهكهیاندا, هه‌تا گۆَڕیان بۆ زاراوه‌ی وردتر‌و ڕاست تر، بهڵڕم قورئانی دابهزیو له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌ی ئاگاداری نهێنیه‌كانی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه, ڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕینی وردی پێ داوین, وه‌ك ئێستا ده‌یبینین.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆزینه‌وانه له‌لایه‌ن باوه‌ڕدارانه‌وه بدۆزرایه‌ته‌وه, دواتر بیان وتایه ئه‌مه له قورئان دا هه‌یه, ئه‌و كاته بێ باوه‌ڕان گومانیان له ڕاستیه‌كه‌ی دهكردو. ده‌یان وت خۆیان ڕێكیان خستوه. به‌ڵام موعجیزه‌كه له‌وه‌دایه كاتێك ده‌بینیت ئه‌و كه‌سه‌ی نكولی قورئان ده‌كات, بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆی بكات وشه‌كانی قورئان دوباره ده‌كاته‌وه!!
كه‌واته دۆزینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن بێ باوه‌ڕانه‌وه, موعجیزه‌كه لاواز ناكات به‌ڵكو گه‌وره‌تری ده‌كات. ئه‌گه‌ر له ئایه‌ته قورئانیه گه‌ردونیه‌كان بڕوانین, ده‌بینین به‌زۆری له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا ده‌دوێن، باوه‌ڕدار باوه‌ڕی به هه‌موو ئه‌وانه هه‌یه كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆی دابه‌زیوه. ئه‌م ڕاستیه زانستیانه‌ش باوه‌ڕو دڵنیاییان به په‌روه‌ردگاریان پته‌و تر ده‌كات. به‌ڵام بێ باوه‌ڕ پێویسته رامێنێت و بیر بكاته‌وه تا به قه‌ناعه‌تی خۆی ده‌گاته باوه‌ڕو, له پشت ئه‌م ڕاستیانه‌وه له ڕاستێتی ئه‌م دینه‌و په‌یامی ئیسلام تێ ده‌گات.
به‌ره‌و پێشچونی ڕاستیه زانستیه‌كان
له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زاینی‌دا "كاتی دابه‌زینی قورئان " خه‌ڵكی باوه‌ڕیان وا بوو زه‌وی ناوه‌ڕاستی گه‌ردونه‌و, ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌كان به ده‌وریاندا ده‌خولێنه‌وه. هیچ كه‌س نه‌بو زانیاری سه‌باره‌ت به بینای گه‌ردون و پێك هاتن و گه‌شه‌كردنی هه‌بێت، كه‌سێك نه‌بوو خه‌یاڵی به‌لای ژماره‌ی زۆری گه‌له‌ئه‌ستێره زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه ببێت, به‌ڵكو هه‌ر هیچیان ده‌رباره‌ی گه‌له ئه‌ستێره‌كان نه‌ده‌زانی, ئه‌م بار‌و دۆخه‌ش هه‌ر وا مایه‌وه, هه‌تا ڕاپه‌ڕینی نوێ ی زانستی ده‌ستی پێ كرد, كاتێك زاناكان له تهلسكۆبه گه‌وره‌كانیانه‌وه ده‌ستیان به ڕوانینی ئاسمان كرد. دواتریش به به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی شیكردنه‌وه‌ی شه‌به‌نگی ڕووناكی گه‌له‌ئه‌ستێره دووره‌كان, گه‌ردون زانی زیاتر به‌ره‌و پێشچوو. پاشان به به‌كارهێنانی ته‌كنیكی چاره‌سه‌ر به كۆمپیوته‌ر, بۆ ده‌ست كه‌وتنی زانیاریه گه‌ردونیه‌كان سه‌رده‌مێكی نوێ هاته‌كایه‌وه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌زاره‌ی سێهه‌م, واته پێنج ساڵ پێش نوسینی به‌رواری ئه‌م وتاره, گه‌ردونزانی به‌به‌كارهێنانی سوپه‌ر كۆمپیوته‌ر چووه سه‌رده‌مێكی نوێوه, كاتێك زاناكان هه‌ستان به وێنه‌ی هێڵكاری سێ دووری(three dimension) گه‌ردوون. ئه‌و ئه‌نجامه‌ش كه زاناكان پێی گه‌یشتن و سه‌لماندیان, ئه‌و ڕاستیه بوو كه هه‌موو شته‌كان له گه‌ردوندا بینایه‌كی تۆكمه دروست ده‌كه‌ن.
خشته‌كانی بینا" لبنات بنا‌ء "
ئه‌مه نمونیهیهكه له‌سه‌ر ئه‌و وشانه‌ی كه زانا خۆرئاواییه‌كان تازه به‌كاری دێنن و له پێش سه‌دان ساڵه‌وه له قورئان دا هه‌یه. له‌یه‌كێ له توێژینه‌وه‌كانی پێگه‌ی فه‌له‌كی باشوری ئه‌وروپی, ده‌سته‌یه‌ك له زانایان ڕاشكاوانه ڕایان گه‌یاند كه به‌كار هێنانی وشه‌ی(خشته‌كانی بینا)یان پێ باشتره له به‌كارهێنانی وشه‌ی(گه‌له ئه‌ستێره‌كان_ المجرات ) وه جه‌ختیان كرده‌وه كه گه‌ردون به‌ته‌واوی به‌و بینایانه ڕازێنراونه‌ته‌وه, وه‌ك موروی ڕیز كرا‌و له‌سه‌ر ملوانكه یان ده‌زو!!
شێوه‌ی(1) كاتێك له ئاسمان ورد ده‌بینه‌وه ده‌بینین به ئه‌ستێره و گه‌له‌ئه‌ستێره و تۆز و گاز و دوكه‌ڵی گه‌ردونی كه‌ڵه‌كه بووه. دوكه‌ڵی گه‌ردونی ده‌بێته ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه, زاناكانی ئه‌مڕۆ به وردیه‌كی سه‌رنج ڕاكێش له پێك هاتنی ئه‌ستێره‌و گه‌له‌ئه‌ستێره‌كان ده‌كۆڵنه‌وه, واته له ئاسمان ورد ده‌بنه‌وه و له چۆنێتی پێكهاتنه‌كه‌ی ده‌كۆڵنه‌وه, پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه جێ به‌جێ كردنی ئه‌م فه‌رمانه‌ی په‌روه‌ردگار نیه كه ده‌فه‌رموێت: (أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاء فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا)؟ واته: بۆ له ئاسمانی ژوور خۆیان وردنابنه‌وه كه چۆن بینامان كردووه؟
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بول میلهرو هاوڕێكانی ده‌ڵێن:
"The first galaxies or rather, the first galaxy building blocks, will form inside the threads of the web. When they start emitting light, they will be seen to mark out the otherwise invisible threads, much like beads on a string ".
واتا: " یه‌كه‌مین گه‌له ئه‌ستێره‌كان, یان باشتر بڵێین یه‌كه‌مین خشته‌كانی بینا, به‌نی چنراو ده‌نوێنن, وه كاتێك ڕووناكی په‌خش ده‌كه‌ن, كهدهبینرێت هه‌موو تاڵه نه‌بینراوه‌كان به دیارده‌كه‌ون. ئه‌وكات به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر له موروی سه‌ر ملوانكه ده‌چن" (2).
كاتێك زیاتر له وتار‌و لێكۆڵینه‌وه زانستیه نوێیه‌كانی تری گه‌ردون كۆڵیمهوه, دڵنیابووم ئه‌مه ته‌نیا زانا نیه هه‌مان بۆچونی هه‌بێت, به‌ڵكو هه‌موو زاناكانی تریش ڕاستێتی بینای گه‌ردونی دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌و, خه‌ریكه وتارێك یان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نه‌مابێت زاراوه‌ی بینای گه‌ردونی(structure of universe) ی به‌كار نه‌هێنابێت.
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه زاناكان هاوده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌م هه‌قیقه‌ته زانستیه. دواتر ڕاسته‌وخۆ گه‌ڕامه‌وه بۆ كتێبی ڕاستیه‌كان(قورئان), به‌دوای وشه‌ی بینادا گه‌ڕام, تابزانم واتاكانی چیه, ئه‌نجام بۆم ده‌ركه‌وت له‌م ئایه‌ته‌دا له وه‌سفی ئاسماندا هاتووه: (اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ قَرَاراً وَالسَّمَاء بِنَاء وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَتَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ) غافر: 64. وه له‌م ئایه‌ته‌دا: (الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً) البقرە: 22 .
پاك و بێگه‌ردی بۆ خودا! وشه‌یه‌ك له سه‌ده‌ی حه‌وته‌مدا قورئان به‌كاری هێناوه, زاناكان له‌دوای سه‌لماندنیان كه‌ئه‌م وشه‌یه ڕاسترین ده‌ربڕینه, ئه‌مڕۆ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا دێن و هه‌مان وشه به‌كارده‌هێننه‌وه, ئایا ئه‌مه رێكه‌وته یان موعجیزه‌یه؟!
شێوه‌ی(2) ئه‌م وێنه تازه گیراوه‌ی گه‌ردون, بوونی مادده‌یه‌كی تاریك كه نابینرێت ده‌رده‌خات و ڕوونی كردۆته‌وه كه له ی بینای گه‌ردونی پێك هێناوه. وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یان بینین له گه‌له ئه‌ستێره‌و تۆز‌و گاز‌و دوكه‌ڵی گه‌ردونی, %5 ی گه‌ردون زیاتر نانوێنن. ئه‌م گه‌له ئه‌ستێرانه به ڕه‌نگی پرشنگدار و هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌رده‌كه‌ون, به‌جۆرێك زانایانی ئه‌مڕۆ ئه‌و گه‌له‌ئه‌ستێرانه به گه‌له مرواریه‌ك ده‌چوێنن, كه ملوانكهیان ڕازاندبێته‌وه. وه مادده و وزه, گه‌ردونیان پڕ كردووه و بۆشایی بوونی نیه, كه‌واته: ئه‌م ڕاستیه گه‌ردونیه سهلمێنراوهی زانایان ده‌یبینن ده‌توانین له‌م ڕسته‌یه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه و بڵێین: "الكون هو بنا‌ء، وهو مزیَّن، ولا یوجد فیه فراغ أو شقوق". "گه‌ردون بینایه‌كه‌و, ڕازێنراوه‌ته‌وه‌و, بۆشاییی و كه‌لێنی تێدانیه ", سه‌یر له‌وه‌دایه قورئان له پێش زاناكانه‌وه, ئه‌م ڕاستیه‌ی له‌ئایه‌تێكدا كورت كردۆته‌وه و ده‌فه‌رموێت: (أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاء فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وزَيَّنَّاهَا وما لها مِنْ فُرُوجٍ)؟
مرواریهكان ملوانكه‌كانیان ڕازاندۆته‌وه!
له وته‌ی زانایانه‌وه كاتێك باس له بینای گه‌ردونی ده‌كه‌ن, ده‌بینین باس له لێكچونێكی نوێ ده‌كه‌ن, كه گه‌له ئه‌ستێره‌كان و كۆبونه‌وه‌یان به ڕه‌نگه جیاوازه‌كانیان "شین, زه‌رد, سه‌وز " دیمه‌نێكی ناوازه ده‌نوێنن, كه به موروی سه‌ر ملوانكه, یان به مرواری ڕیز كراوی سه‌ر ده‌زوو ده‌چن. واتا زاناكان بینا و ڕازاوه‌یی ده‌بینن.
له‌یه‌كێك له وتاره زانستیه‌كاندا دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زاناكانی فه‌له‌ك ئه‌م زینه‌ت و ڕازاوهییهیان بینی, وتیان:
Scientists say that matter in the Universe forms a cosmic web, in which galaxies are formed along filaments of ordinary matter and dark matter like pearls on a string.
واته: "زانایان ده‌ڵێن: مادده له گه‌ردون دا چنراوی گه‌ردونی ده‌نوێنێت, به جۆرێك گه‌له ئه‌ستێره‌كان له‌سه‌ر داوه‌كانی (خیوط) ماده‌ی ئاسایی و مادده‌ی تاریك وه‌ك مرواریه‌كانی سه‌ر ملوانكه درێژ بونه‌ته‌وه" (3).
دووه‌مین شت كه چاوه‌ڕوانم نهدهكردو پێی گه‌یشتم ئه‌وه بوو بینیم قورئان به وردیه‌كی ته‌واو و ڕێككه‌وتنێكی سه‌رنج ڕاكێش له ته‌نیا ئایه‌تێكدا باسی له‌م ڕاستیانه كردووه!! له‌وه‌ش سه‌یر تر ئه‌وه‌یه ئه‌م ئایه‌ته ڕووی له‌و بێ باوه‌ڕانه‌یه كه قورئان به ڕاست نازانن، ده‌یان دوێنێت و داوه‌تیان ده‌كات, بۆ سه‌رنج دان و ورد بوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتی ئه‌م بینایه و ڕازاوهییهكهی. تێ ڕامان له نێوانی ئه‌م زینهتهدا, ڕێك ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و مادده تاریكه‌ی ئه‌وان ده‌یبینن! خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاء فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وزَيَّنَّاهَا وما لها مِنْ فُرُوجٍ) ق: 6 . وشه‌ی(الفروج) له زمانه‌وانیدا (درز‌و كه‌لێنه) وه‌ك له (معجم لسان العرب) دا هاتووه.
پێشتر زاناكان گومانیان ده‌برد نێوانی گه‌له‌ئه‌ستێره‌كان بۆشایی بێت, به‌ڵام دواتر بۆیان ڕوون بۆوه كه بۆشایی بوونی نیه‌و گه‌ردون به مادده‌ی تاریك پڕ بووه, ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت ئاسمان هیچ درز و كه‌لێن و بۆشاییه‌كی تێدانیه.
وشه قورئانیه‌كان له زاراوه خۆرئاواییه‌كاندا!
ئه‌گه‌ر له‌و ئایه‌تانه‌ی په‌ڕاوی خوای گه‌وره بكۆڵینه‌وه كه باسی بینای گه‌ردون ده‌كه‌ن, ده‌بینین ڕوونكردنه‌وه‌ی خودایی هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه ده‌كه‌نه‌وه, كه گه‌ردون بینایه‌كی به‌هێزو تۆكمه‌و توند و تۆڵه. په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (أَأَنْتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاءُ بَنَاهَا) النازعات: 27. واته: ئایا دروستكردنی ئێوه توند‌و تۆڵ تر و قایم تره یان بینا كردنی ئاسمان. زانایان سه‌لماندویانه ئه‌و هێزه‌ی له‌م گهردونهدایه, سه‌روی هه‌موو خه‌یاڵێكه، ده‌توانرێت له‌كۆتایی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لینكه‌كان, بۆ وه‌رگرتنی بیرۆكه‌یه‌ك له‌سه‌ر قه‌به‌یی ئه‌و هێزانه‌ی وه‌كو وزه‌ی تاریك (الطاقة المظلمة), ده‌ستیان به‌سه‌ر گه‌ردوندا گرتووه, به‌ڵكو په‌روه‌ردگار سوێندی به‌م بینایه خواردووه‌و, ده‌فه‌رموێت: (وَالسَّمَاءِ وَمَا بَنَاهَا) الشمس: 5 . گومانیشی تێدا نیه خودای كاربه‌جێ, شتێك مه‌زن نه‌بێت سوێندی پێ ناخوات.
ئه‌مه یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ی كه جه‌خت ده‌كاته‌وه, گه‌ردون هه‌موی پێكه‌وه بریتییه له بینایه‌كی مه‌زن.
"One of the most obvious facts about the Universe is that it shows a wealth of structure on all scales from planets, stars and galaxies up to clusters of galaxies and super-clusters extending over several hundred million light years ".
واته: "له دیارترینی ڕاستیه‌كانی گه‌ردون ئه‌وه‌یه, كه گه‌ردون به هه‌موو پێوه‌ره‌كان, به هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌و گه‌له‌ئه‌ستێره‌و كۆبوونه‌وه‌ی گه‌له ئه‌ستێره‌كان كه ملیۆنان ساڵی ڕووناكی دوورن, وه‌ك بینایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌رده‌كه‌وێت" (4).
شێوه‌ی(3) دیوارێك له ئه‌ستێره‌و دوكه‌ڵی گه‌ردونی كه درێژیه‌كه‌ی ده‌گاته 1500 ساڵی ڕووناكی, ئه‌وه‌ی له دۆزینه‌وه و وته‌ی زاناكان سه‌باره‌ت به بوونی دیوار و ڕایه‌ڵی(جسور) گه‌ردونی به‌سته‌ر, سه‌رنج بدات, بۆی ده‌رده‌كه‌وێت گه‌ردون بینایه‌كی ئه‌ندازیاری مه‌زنه. پاك و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی كه پێش زانا خۆرئاواییه‌كان به چه‌ندین سه‌ده باسی له‌م بینایه كردووه‌و, ده‌فه‌رموێت: (والسماءَ بناءً) البقرە: 22. وشه‌ی بینا (بنا‌ء) كه له‌م ئایه‌ته‌دا هاتووه, هه‌مان وشه‌یه كه زاناكانی ئه‌مڕۆ به‌كاری دێنن "building ".
لێره‌دا با ساتێك بوه‌ستین و ڕامێنین
خوای گه‌وره له باسی بێ باوه‌ڕاندا ده‌فه‌رموێت: (بَلْ كَذَّبُوا بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ فَهُمْ فِي أَمْرٍ مَرِيجٍ) ق: 5 . واته: به‌ڵكو ئه‌وان باوه‌ڕیان به قورئان نه‌كرد, كاتێك بۆیان هات, بۆیه ئه‌وان له كارێكی تێكه‌ڵ وپێكه‌ڵی سه‌رگه‌ردانی دان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له ئایه‌تی دواتردا بانگێشتیان ده‌كات بۆ سه‌رنج دان و ورد بوونه‌وه له چۆنێتی بیناكردن و ڕازاوه‌یی گه‌ردون و، دڵنیایان ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی بینای گه‌له ئه‌ستێره‌كانی دروست كردووه, هه‌رئه‌ویشه كردویه به زینه‌تی ئاسمان (كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا)، به‌ڵكو هۆكاره‌كانی وردبونه‌وه‌و دۆزینهوهكانیشی بۆ ڕام كردون, هه‌تا له‌م بینایه‌وه بتوانن بیناكارهكهی(سبحانه وتعالی) ببینن. وه هه‌تا له‌و سه‌رگه‌ردانی و سه‌رلی َتێكچونهیان بێنه ده‌ره‌وه و له‌م بینا گه‌ردونیه تۆكمه‌و ڕێك و پێكه بیر بكه‌نه‌وه. لیستیقنوا بوجود الخالق العڤیم تبارك وتعالی. تا دڵ ئارام بن له‌سه‌ر مه‌زنی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ی(تبارك وتعالی). ئایا ئه‌مه زمانی زانستی بانگه‌شه‌ی په‌روه‌ردگار نیه, تا باوه‌ڕ به شكۆمه‌ندی ئه‌و بێنن؟
دینێك به‌م به‌رنامه زانستیه و به‌م جۆره له‌گه‌ڵ ناموسڵماناندا مامه‌ڵه بكات, ئایا دینی دواكه‌وتن و تۆقاندنه؟ یان دینی زانست ولێبورده‌یی و قایل بوونه؟!
له پانتایی ته‌فسیره‌وه
ئیمام ته‌به‌ری(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له ئایه‌تی (أفلم ينظروا إلى السما‌ء فوقهم كيف بنيناها) ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وانه‌ی بێباوهڕن به زیندوبونه‌وه‌ی دوای مردن سه‌یری ئاسمانی سه‌ر خۆیان ناكه‌ن, چۆن بینامان كردووه؟ و كردومانه‌ته بانێكی پارێزراو و به ئه‌ستێره‌كان ڕازاندومانه‌ته‌وه؟ (وما لها من فروج) واته: هیچ كه‌لێن و لێك ترازاویی تێدا نیه.
هه‌روه‌ها ئیمام قورتوبی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا (أفلم ينظروا إلى السما‌ء فوقهم) ده‌ڵێت: ئه‌مه تێڕوانینی په‌ند وه‌رگرتن وتێ ڕامانه, ئه‌و زاته‌ی توانیویه‌تی بیان هێنێته بوون, به‌تواناشه به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان, (كیف بنیناها) چۆن بینامان كردووه‌و به‌رزمان كردۆته‌وه به بێ پایه (وزیناها) و ڕازاندومانه‌ته‌وه به ئه‌ستێره‌كان.
له ته‌فسیری ته‌به‌ری (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له باره‌ی (والسماء بناءً) ده‌ڵێت: ئاسمان به (السما‌ء) ناوده‌برێت له‌به‌ر به‌رزیه‌كه‌ی به‌سه‌ر زه‌وی و دانیشتوانه‌كه‌یدا, هه‌موو شتێك له‌سه‌ر شتێكی تر, ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌ی ده‌بێته ئاسمان(سماة), له‌به‌رئه‌وه به سه‌قفی خان‌و وتراوه: (سماوة) چونكه ژووری خانوه‌كه‌یه. وه به ئاسمانیش بۆ زه‌وی ده‌وترێت(السما‌ء), له‌به‌ر به‌رزی و بڵندیهكهی به‌سه‌ریه‌وه. قه‌تاده له ئایه‌تی (والسماء بنا‌ء) ده‌ڵێت: ئاسمانی بۆت كردۆته سه‌قف.
ئێستا پرسیار ده‌كه‌ین: ئایا ئه‌وه‌ی ته‌فسیر زانه‌كان(ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) له‌و ئایه‌تانه‌وه لێی تێ گه‌یشتون, ئه‌وه نیه كه زاناكانی ئه‌مڕۆ ده‌ریان خستووه؟ ئایا مادده گه‌ردونی پڕ نه‌كردووه؟ ئایا ئه‌ستێره‌و گه‌له‌ئه‌ستێره‌كان زینه‌تی ئاسمان نین؟ ئایا ئه‌م ئاسمانه نیه, له كه‌لێن و درز‌و بۆشایی چۆڵه؟ ئه‌مه‌ش ڕوونی ده‌قی قورئانی ده‌سه‌لمێنێت, به جۆرێك هه‌ركه‌س په‌ڕاوی خودا بخوێنێته‌وه, به‌پێی پسپۆڕی خۆی و زانیاری سه‌رده‌مه‌كه‌ی له‌و ڕاستیانه تێ ده‌گات.
ڕووه‌كانی ئیعجازو پێش ده‌ستی زانستی ئایه‌ته‌كان
چه‌ند پرسیارێك هه‌میشه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه: ئه‌گه‌ر قورئان دانراوی موحه‌مه‌د بێت (صلی الله علیه وسلم), له‌كاتێكدا ئه‌و نه‌خوێنده‌وار بوو, چۆن توانی پرسیار بخاته به‌رده‌م بێباوه‌ڕان و بانگیان بكات تا له چۆنێتی بینای گه‌ردون ورد ببنه‌وه؟ چۆن دیاری كرد كه ئه‌ستێره‌كان ئاسمانیان ڕازاندۆته‌وه؟ له كوێوه ئه‌م زاراوه زانستیه وردانه‌ی وه‌كو (بینا- بنا‌ء)ی هێنا؟ چۆن زانی گه‌ردون هیچ بۆشایی و كه‌لێن و كه‌له‌به‌ر و ناته‌واویه‌كی تێدا نیه؟ كێ له‌و سه‌رده‌مه خورافیهدا, ئه‌و زانسته گه‌ردونیانه‌ی فێركرد؟
بێ گومان بوونی ده‌سته‌واژه‌ی زانستی ورد و چوونیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زاناكانی ئه‌مڕۆ ده‌یبینن, به‌ڵگه‌ی ئیعجازی گه‌ردونی قورئان و, به‌ڵگه‌ی پێش ده‌ستی په‌ڕاوی په‌روه‌ردگاره له زانستی نوێی فه‌له‌كیدا. له قورئانی پیرۆزدا هه‌میشه وشه‌ی بینا(بنا‌ء) به وشه‌ی ئاسمان(السما‌ء) ه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به ڕازاوه‌یی گه‌ردون و فراوان بونیه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه, خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَالسَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ) واته: ئاسمانمان به هێزو توانایه‌كی گه‌وره بینا كردووه‌و, ئیمه فراوانی ده‌كه‌ین.
جێگای سه‌رسوڕمانه كه خه‌ریكه توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ نه‌دۆزینه‌وه, باس له بینای گه‌ردونی بكات و, له‌هه‌مان كاتدا باس له فروان بوونه‌كه‌ی نه‌كات!! ئه‌مه‌ش كتومت ئه‌وه‌یه كه قورئان له‌م ئایه‌ته مه‌زنه‌دا ئه‌نجامی داوه, كاتێك باسی له بنیات نان و بینای گه‌ردونی(بنیناها) كردووه, باسی له فراوان بوونه‌كه‌شی كردووه(لموسعون).
واته قورئان یه‌كه‌مین په‌رتوكه كه بینای گه‌ردون و فراوان بونه‌كه‌ی پێكه‌وه به‌ستۆته‌وه.
پرسیاری نوێمان ئه‌مه‌یه ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێت كاتێك زاناكان ده‌قاوده‌ق و وه‌ك خۆی ده‌سته‌واژه قورئانیه‌كان به‌كارده‌هێنن؟ بێ گومان ته‌نیا شتێك ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: كه په‌روه‌ردگار ده‌یه‌وێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه بسه‌لمێنێت كه گومانیان له قورئان هه‌یه, ئه‌وانه هه‌رچه‌نده بكۆڵنه‌وه و پێش بكه‌ون پێویسته سه‌ره‌نجام بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قورئان!
له‌م ئایه‌تانه‌دا ئاماژه‌یه‌كی گرنگ هه‌یه كه دیاری كردووه, كێ ڕاستێتی بینای گه‌ردونی ده‌رده‌خات, له‌به‌رئه‌وه وتاره‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌وان كردووه، هه‌روه‌ك له هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی باسی بینای گه‌ردونی كردووه, ده‌بینین وتاره‌كه ڕووی له گوماندارانی قورئانه, هه‌تا له ڕێی دهرخستنهكانیانهوه بتوانن بگه‌نه په‌روه‌ردگارو باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه به په‌یامه‌كه‌ی.
له‌گه‌ڵ مندا گوێ بۆ ئه‌م ڕوون كردنه‌وه خوداییه بگرن :(يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ * الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَكُمْ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ * وَإِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ * فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا وَلَنْ تَفْعَلُوا فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ) البقرة.
واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن كه ئێوه‌و ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌شی دروست كردووه, به‌ڵكو به‌و په‌رستنه خۆتان بپارێزن, ئه‌و خوایه‌ی زه‌وی بۆ ڕاخستون, وه ئاسمانی بۆكردون به بینا(كۆشك), وه ئاوی بارانی له ئاسمانه‌وه هێناوه‌ته خواره‌وه‌و, به‌و ئاوه جۆره‌ها میوه‌و به‌ری بۆ ڕۆزی ئێوه ده‌رهێناوه, كه‌واته هاوتا بۆ خوا په‌یدا مه‌كه‌ن, كه خۆتان ده‌زانن بێ هاوتایه, وه ئه‌گه‌ر له گوماندان له‌م قورئانه‌ی كه ناردومانه‌ته خواره‌وه بۆ به‌نده‌ی خۆمان, ده سوره‌تێك بێنن به وێنه‌ی ئه‌و, وه بانگی هاوكاره‌كانتان جگه له خوا بكه‌ن(له ڕه‌وان بێ‌ژان و شاعیران), ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌تان نه‌كرد؟ وه هه‌رگیز نایشی كه‌ن, ئیتر بێ بڕوا مه‌بن, ده‌ی خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی كه سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی خه‌ڵكی به‌دكارو به‌رده, بۆ بێ بڕوایان سازكراوه.
ربنا ما خلقت هذا باطلا سبحانك...
---------------------
نووسينى: عبد الدائم الكحيل
په‌راوێزه‌كان
(1) مادده‌ی تاریك ئه‌و مادده‌یه‌یه كه گه‌ردونی پڕ كردووه‌و به‌چاو نابینرێت, به‌ڵام به‌ڵگه‌ی زۆر له‌سه‌ر بونیان هه‌ن.
(2) وتارێك به ناونیشانی "دیمه‌نه‌كانی چنراوی گه‌ردونی" كه هی سێ زانای به‌ناوباگی خۆرئاوایی ئه‌و بواره‌یه, كه ئه‌مانه‌ن: زانای فه‌له‌كی بول میله‌ر له په‌یمانگای قیزیای فه‌له‌كی ئه‌ڵمانیاو, جۆن فینبۆ له هه‌مان په‌یمانگاو, بارن تۆمسۆن له په‌یمانگای فیزیا‌و فه‌له‌كی دانیماركی. خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت درێژه‌ی ئه‌م ده‌رخستنه, له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌وروپی باشوری ئه‌ڵمانیا ئاگادار بێت: www.eso.org
(3) بڕوانه بۆ وتارێكی نوێ ده‌رباره‌ی چۆنێتی پێكهاتنی گه‌ردون و بیناكردنی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی: www.govertschilling.nl
(4) سه‌یری هه‌واڵێك بكه به ناونیشانی: "چۆن بینای گه‌ردونی پێك دێت " كه خه‌ڵاتی كارفۆردی 2005 ی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه‌و, له گۆنگره‌ی زانستی پادشایی سویدی بۆ زانسته‌كان ده‌رچووه, وتاره‌كه هی سێ لێكۆڵه‌ره: جیمس كان و, جیمس بیبلس له زانكۆی برینستۆنی ئه‌مریكی و, مارتین ریز له په‌یمانگای فه‌له‌كی زانكۆی كامبریدجی به‌ریتانی. ئه‌م وتاره له ماڵپه‌ڕی ئه‌كادیمیای سویدی ده‌ست ده‌كه‌وێت: www.kva.se
سه‌رچاوه‌كانی نوسه‌ر:
1- قورئانی به‌ڕێز.
2- ته‌فسیره ناوداره‌كانی: ابن كثیر – الطبری – القرطبی.
3- فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی: لسان العرب– القاموس المحیط.
4- چه‌ند وتارێكی نوێ به ناونیشانی: المادە فی الكون- خلفیة الإشعاع المیكرویفی الكونی- البناء فی الكون- متی تشكلت اڵابنیة الكونیة اڵاولی, ئه‌مه‌ش له ماڵپه‌ڕی وه‌كاله‌تی فه‌زایی ناسای ئهمریكیدایه: www.map.gsfc.nasa.gov
5- وتارێك به ناونیشانی "لێكۆڵینه‌وه له گرد بونه‌وه‌ی گه‌له ئه‌ستێره تازه دروست بوه‌كان" له ماڵپه‌ڕی: www.astronomy.com