|
ئایا ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه؟ چۆن ده‌كرێت ژیانمان به به‌كارهێنانی ڕه‌نگه‌كان.... |
ئایا ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانمان هه‌یه؟ چۆن ده‌كرێت ژیانمان به به‌كارهێنانی ڕه‌نگه‌كان بگۆڕین؟ بۆچی خوای گه‌وره ڕه‌نگی سه‌وزی بۆ به‌هه‌شت هه‌ڵبژاردووه؟ بۆچی ڕه‌نگی ڕه‌شی بۆ دۆزه‌خ هه‌ڵبژاردووه؟ ئایا موعجیزه‌یه‌ك هه‌یه؟ با بخوێنینه‌وه.....
نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆر به‌سه‌ر مرۆڤدا تێپه‌ڕده‌بن و لێی غافڵهو وهه‌ستی پێناكات، یه‌كێك له موعجیزه‌كان ڕه‌نگه‌كانن، كه خوای گه‌وره بۆی ده‌سته‌به‌ركردووین. زانایان چ شتێكی نوێیان له جیهانی ڕه‌نگه‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه‌و قورئانی پیرۆز چۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه؟ خوای گه‌وره دهفهرمورێت: (وَمِنْ آَيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ) [الروم: 22].(یه‌كێكی دیكه له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی به‌دیهێنانی ئاسمانهكانو زه‌وی و جیاوازیی زمان و ڕه‌نگتانه، به‌ڕاستی له‌م دیارده‌یه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی تێدایه بۆ زانایان و شاره‌زایان)، ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه جه‌حت له‌سه‌ر بوونی موعجیزه له ڕه‌نگه‌كاندا ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته بیریان لێبكه‌ینه‌وه و یادو زیكری خوای گه‌وره بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕو خۆبهخشینمان به‌م به‌دیهێنه‌ره گه‌وره‌یه زیادبكان.
ڕه‌نگ چییه؟
هه‌موو ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی ده‌یانبینن، له بنچینه‌دا یه‌كه، بریتییه له ڕووناكییه‌ك كه چاومان پێی كاریگه‌رده‌بێت، هه‌ر ڕه‌نگێك له‌ره‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه، له میهره‌بانی خوای گه‌وره‌یه به ئێمه كه چاوه‌كانی وا بۆ خهلقكردوین هه‌موو لهرهكانی ده‌وروبه‌رمان نابینین! ، ته‌نها به‌شێكی كه‌می لێده‌بینین، ئه‌ویش شهبهنگهخۆر(په‌لكه‌زێڕینه)بینراوهكهیه. ئه‌گه‌ر ڕهنگهكانمان هێماكرد به درێژیی شه‌پۆله‌كانیان، ئه‌وا مرۆڤ ته‌نها ئه‌و ڕه‌نگانه ده‌بینێن، كه شه‌پۆلیان له 400 نانومتر بۆ 700 نانومهتره
( نانومتر به‌شێكه له بلیۆنی مه‌ترێك- واته ئه‌گه‌ر مه‌ترێك دابه‌ش بكه‌ین بۆ یه‌ك بلیۆن به‌ش ئه‌وا نانومهتر به‌شێكه له‌و بلیۆن به‌شه).
كاتێك ئه‌و تیشكه ڕووناكییه ده‌كه‌وێته سه‌ر مادده‌یه‌ك ئه‌وا سپی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو ڕه‌نگه‌كان ده‌داته‌وه‌و هیچی لێ هه‌ڵنامژێت، ئه‌گه‌ر مادده‌یه‌كی ڕه‌شمان بینی واتای ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو ڕه‌نگه‌كان هه‌ڵده‌مژێت و هیچی لێ پهرچناداتهوه، به‌ڵام مادده‌ی سوور هه‌موو ڕه‌نگه‌كان هه‌ڵده‌مژێت ته‌نها سوور نه‌بێت پهرچیدهداتهوه بۆمان و به‌م شێوه‌یه به سووریی ده‌یبینین و به‌هه‌مان شێوه ....
ئه‌و ڕووناكییه‌ی ده‌یبینین بریتییه له شه‌پۆل، كه له‌رینه‌وه‌ی دیاریكراوی هه‌یه، ڕووناكی سوور شه‌پۆلێكه له‌رینه‌وه‌ی هه‌یه، ڕه‌نگی سه‌وز هه‌مان شه‌پۆلی ڕووناكییه، به‌ڵام له‌رینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تری هه‌یه.... به‌و شێوه‌یه بۆ ڕه‌نگه‌كانی دیكه‌ش، كه‌واته ڕه‌نگه‌كان جیاوازن له‌یه‌ك به پێی جیاوازیی درێژی شه‌پۆلی هه‌ریه‌كێكیان یان له‌رینه‌وه‌كه‌ی. ئه‌م ئایه‌ته پێویسته بیری لێبكرێته‌وه، پێویسته له‌م فه‌رموده‌یه خوای گه‌وره وردببینه‌وه، كه ده‌فه‌رموێت: أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ *وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذَلِكَ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ) [فاطر: 27-28]. ((ئایا سه‌رنجت نه‌داوه، كه به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، جا ئێمه به‌و بارانه جۆره‌ها به‌روبومی جیاوازمان هه‌یه، كه (ڕه‌نگیان، تامیان، شێوه‌یان، شوێنیان، وه‌رزیان جیاوازه). هه‌روه‌ها هه‌ندێك له كهژوكێوهكانمان به زنجیره كێشاوه، هه‌یانه چین و نه‌خش و هێڵی سپی و سوره‌و ئه‌وانیش ڕه‌نگیان جیاوازه، هه‌شیانه ڕه‌نگێكی تاریك و تۆخه، هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه له خه‌ڵكیش، له گیانداران و ماڵاتیش جۆره‌ها ڕه‌نگ و شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز هه‌یه، به‌ڕاستی هه‌ر زاناكان په‌ی به‌و ڕاستییانه ده‌به‌ن، له‌ناو به‌نده‌كانی خوادا هه‌ر ئه‌وان له خوا ده‌ترسن، به ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر باڵا ده‌سته زۆریش لێبورده‌یه)).
سه‌رسورهێن ئه‌وه‌یه، كه خوای گه‌وره له‌م ده‌قه‌دا شتێكی نامۆی خستووته‌ڕوو، كه ناكرێت ئه‌مه له مرۆڤه‌وه بێت، كاتێك ده‌فه‌موێت (إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ) (له‌ناو به‌نده‌كانی خودا زانایان له خوا ده‌ترسن) ئه‌مه به‌و واتایه‌ی زانایان له‌هه‌موو كه‌س زیاتر له خوای گه‌وره ده‌ترسن، ئه‌م ئایه‌ته هۆی موسڵمانبوونی یه‌كێك له زانایان بوو، كاتێك ئه‌وه‌ی زانی كه مرۆڤ ناتوانێت ئه‌م جۆره ڕاستییانه بزانێت. ڕابمێنن كه چۆن خوای گه‌وره په‌یوه‌ندیی له نێوان زانست و ترسان له خوای گه‌وره له‌لایه‌ك و له نێوان موعجیزه‌ی ڕه‌نگه‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی گرنگیی ئه‌م جۆراوجۆریهی دنیای ڕه‌نگه‌كان و كارگه‌ریی له‌سه‌ر مرۆڤمان پێشان بدات.
له‌گه‌ڵ مندا سه‌یری ئه‌م ده‌قه پیرۆزه بكه‌ن :( أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ * أَفَمَنْ شَرَحَ اللَّهُ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ فَهُوَ عَلَى نُورٍ مِنْ رَبِّهِ فَوَيْلٌ لِلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ أُولَئِكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ) [الزمر: 21-22].(ئایا تۆ نه‌تبینیوه و سه‌رنجت نه‌داوه، خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، له‌وه‌ودوا له ناخی زه‌ویدا كۆیدهكاتهوه، پاشان له شێوه‌ی كارێز و كانی ده‌رده‌هێنێت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه كشتوكاڵی ههمهجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌ڕوێنێت، ئه‌نجا ده‌بینین وشك ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، پاشان ده‌یخات و ورد‌و خاشی ده‌كات، جا به‌ڕاستی له‌م شته‌دا بیرخستنه‌وه‌یه بۆ بۆ كه‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند، ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی خوای گه‌وره سینه‌ی گوشاد كردووه بۆ ئیسلام له سه‌ر ڕێبازی نورو ڕووناكیی په‌روه‌ردگاریه‌تی(وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه، كه پێچه‌وانه‌یه)، هاوارو وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵیان ڕه‌قه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئه‌وانه له گومڕاییه‌كی ئاشكرادا گیریان خواردووه)ببینن، خوای گه‌وره چۆن په‌یوه‌ندیی له نێوان ڕه‌نگه‌كان و جیاوازییاندا ده‌خاته‌ڕوو و دفهرموێت:(مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ) (ڕه‌نگیان جیاوازه)و هه‌روه‌ها باسی له باوهڕكردووهو ده‌فه‌روێت: (أَفَمَنْ شَرَحَ اللَّهُ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ)(ئه‌وانه‌ی خوای گه‌وره سینه‌ی گوشاد كردوون بۆ ئیسلام). وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بیه‌وێت ئیشارهتێكمان پێ‌بدا بۆ گرنگیی بیركردنه‌وه له دنیای ڕه‌نگه‌كان و جیاوازییان، به تایبه‌ت كه ده‌زانین خۆڵ و خاك یه‌كه‌و ئاویش یه‌كه، به‌ڵام جیهانێكی پڕ له ڕه‌نگ ده‌بینین، كه كۆتاییه‌كه‌ی نازانین.
ڕه‌نگه‌كان و چاو
زانایان جهختدهكهنهوه، كه ناتوانرێت چاو تهقلیدبكرێتهوه هه‌رچه‌ند هه‌وڵ بده‌ن، چونكه به بوونی ملیۆنان خانه جیاده‌كرێته‌وه، كه هه‌موویان زۆر به ڕێكخراوه‌یی و تۆكمه‌یی كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ناتوانرێت له مه‌ودایه‌كی وه‌ك قه‌باره‌ی چاودا به‌دی بهێنرێت. بۆیه ده‌سته‌وسان و سه‌رسوڕماون به‌رامبه‌ر نیعمه‌ت و ئایه‌تی چاو، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان سوپاسی خوای گه‌وره بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه، كه خوای گه‌وره زۆر جار له قورئانی پیرۆزدا بۆی باسكردوین ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَاللَّهُ أَخْرَجَكُمْ مِنْ بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) [النحل: 78]، (خوا ئێوه‌ی له سكی دایكتان ده‌رهێناوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بزانن، ئه‌نجا ده‌زگای بیستن و بینین و تێگه‌شتنی بۆ دابینكردوون، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بكه‌ن) هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
(وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ) [المؤمنون: 78]، (هه‌ر ئه‌و زاته‌یه، كه ده‌زگای بیستن و بینین و تێگهستنی بۆ دابینكردوون كه‌چی زۆر كه‌متان سوپاسگوزارن).
جیاوازیی ڕه‌نگه‌كان چۆن به‌رهه‌مدێت؟
هه‌موو مرۆڤێك ڕه‌نگێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ له‌رینه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌شیدا ده‌گونجێت(له‌ره‌ی سروشتیی جه‌سته). خوای گه‌وره به‌شێوه‌یه‌ك گه‌ردوونی خهلقكردووه، كه له گه‌رد پێكدێت، گه‌ردیش له ته‌نۆچكه‌ی له‌خۆی بچوكتر پێكدێت، هه‌موو ئه‌م به‌دیهێنراوه بچووكانه به‌پێی یاسایه‌كی رێكخراو‌و تۆكمه ده‌له‌رنه‌وه، زانایان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی دیارده‌ی جیاوازیی ڕه‌نگه‌كان كردووه و سه‌ریان سوڕما، كه ئه‌م جۆراوجۆرییه بێ كۆتاییهیان بینی له دنیای ڕووه‌ك و زینده‌وه‌ره‌كان و گیانله‌به‌ردا.
له كاتی كرده‌ی پێكهێنانی ڕۆشناییدا ڕووه‌ك ده‌ستده‌كات به مژینی فوتوناته ڕووناكییه‌كان كه له خۆره‌وه بۆی دێت، دهیگۆرٍێت بۆ وزه‌ی كیمیایی كه‌له گه‌ڵای ڕووه‌كه‌كاندا هه‌ڵده‌گیرێت . خوای گه‌وره به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی له‌م ڕووه‌كانه‌دا داناوه ، كه فه‌رمان ده‌دات به خانه‌كان به مژینی ڕه‌نگی سه‌وز ، بۆیه ده‌بینین كه گه‌ڵای ڕووه‌كه‌كان ڕه‌نگیان سه‌وزه.
به‌ڵام ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی ناو قوڵایی ده‌ریاكان كه ڕه‌نگی سه‌وزیان پێناگات ده‌بینین ڕه‌نگی شین هه‌ڵده‌مژن بۆیه ئه‌م كرده‌یه زۆر ئاڵۆزه و له‌لایه‌ن زانایانی ناساوه لێی كۆڵراوه‌ته‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ڕه‌نگی ڕووه‌كه‌كان به‌پێی جیاوازیی توانایان بۆ هه‌ڵمژینی ڕووناكیی ده‌گۆڕێت. زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌و توانا دیاریكراوه بۆ هه‌ڵمژین نه‌بێت لای ڕووه‌كه‌كان ئه‌وا دنیا هه‌مووی ڕه‌شێكی تاریك ده‌بوو. به‌ڵام به‌ڕاستی كرده‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه و شایه‌نی بیرلێكردنه‌وه‌یه. زانایانی دیكه ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه سروشت ناتوانێت ئه‌م به‌رنامه ئاڵۆزه له دنیای ڕووه‌كه‌كاندا ده‌سته‌به‌ربكات تا ئه‌م جۆراوجۆرییه گه‌وره‌یه و ئه‌م گونجاوییه كه هیچ كه‌موكوڕییه‌كی له دنیای ڕه‌نگه سروشتییه‌كاندا نییه. بۆیه به دڵنیاییه‌وه هێزێكی بهشكۆو گه‌وره له‌م كاره‌دا هه‌یه.
ده‌ڵێین ئه‌مه توانای خوای گه‌وره‌یه كه ده‌فه‌رموێت: ( وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ) [النحل: 13].(هه‌روه‌ها شتی زۆر‌و جۆراوجۆر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگی له زه‌ویدا بۆ بهدیهێناونن، كه به ڕاستی له‌مه‌دا به‌ڵگه بۆ كه‌سانێك هه‌یه، كه بیریان ده‌كه‌وێته‌وه).
زانایان له‌ڕێی چاودێری بهرگهڕووهك بۆیانده‌ركه‌وت كه ڕووه‌ك تیشكی خواروو سوور هه‌ڵنامژێت. به‌ڵكو ده‌یداته‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمیی به‌رگه‌هه‌وا ده‌دات، ئه‌م كاره تائێستا مه‌ته‌ڵێكی سه‌رسوڕهێنه!!
ڕه‌نگ و كاریگه‌ریی ده‌روونیی:
ئه‌وه‌ی گومانی تێدانییه، كه ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌ریی ده‌روونیی ئاشكرایان هه‌یه، هه‌موو ڕه‌نگێك له‌رینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له‌ڕێی لهرینهوهكهیهوه كار له‌چاو ده‌كات، بۆیه كاتێك ڕه‌نگێكی دیاریكراو ده‌بینین له‌رینه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌نگه له‌ڕێی چاوه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ مێشك و كارده‌كاته سه‌ر خانه‌كانی مێشك و هه‌ر ڕه‌نگێك له ڕه‌نگێكی تر جیاوازه.
ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌سێتی مرۆڤ هه‌یه ، ده‌كرێت كه‌سێتی ژن یان پیاو له‌ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ ڕه‌نگێك یان چه‌ند ڕه‌نگێكی دیاریكراو و چه‌ندێتی كارلێكردنی له‌گه‌ڵیدا شیبكرێته‌وه (به‌ڵام ئه‌م باره ڕێژه‌ییه) . ڕاستی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیی باوه‌ڕپێكراو له‌باره‌ی كاریگه‌ریی ده‌روونیی ئاشكرا له‌سه‌ر گشت مرۆڤه‌كان نییه، به‌ڵام چه‌ند تێبینییه‌ك هه‌یه، كه زانایان ده‌ركیان پێ كردووه.
كارلێككردن له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌كاندا كرده‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه و تا ئێستا لێكنهدراوهتهوه. بۆیه ڕه‌نگه‌كان به نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره داده‌نرێن، فه‌رمانی پێكردووین كه بیریان لێبكه‌ینه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین و دركی پێبكه‌ین، كه ئه‌م گه‌ردوونه له رێی ڕێككه‌وته‌وه نه‌هاتووه.( وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ) [النحل: 13].
ڕه‌نگی سوور
تێبینی كاریگه‌ریی فیزیۆلۆژی ڕٍهنگی سووور كراوه، كه به‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن. كاریگه‌ریی له سه‌ر هه‌موو ڕژێنه‌كانی له‌ش هه‌یه، هه‌روه‌ها خانه‌كانی له‌ش چالاك دهكاتو وزه‌ی به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی سوورمان كاڵ كرده‌وه بۆ ڕه‌نگی گوڵیی ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی له سروشت ڕاده‌مێنێت ده‌بینێت خوای گه‌وره ڕه‌نگی دیاریكراوی بۆ ڕووهكی دیاریكراو هه‌ڵبژاردووه كه له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و ڕووه‌كه‌دا ده‌گونجێت.
ڕه‌نگی پرته‌قاڵی
هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌م ڕه‌نگه په‌یوه‌سته به یاسای به‌رگریی له‌شه‌وه، به‌جۆرێك كه به‌ركه‌وتن به ڕه‌نگی پرته‌قاڵی ده‌بێته هۆی زیادبوونی به‌رگریی له‌ش. ڕه‌نگه به‌هۆی ڕێككه‌وتنی نێوان له‌ره‌ی تایبه‌ت به به‌رگریی له‌ش و لهرهكانی ڕه‌نگی پرته‌قاڵییه‌وه بێت.
ڕه‌نگی زه‌رد
هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وان چالاكیی مێشك و ڕه‌نگی زه‌رد به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، ڕه‌نگی زه‌رد خانه‌كانی مێشك چالاك ده‌كات، سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی ده‌روونیی ڕه‌نگی زه‌رد خۆشیی لای مرۆڤ زیادده‌كات . هه‌ندێك توێژه‌ر ڕه‌نگی زه‌رد به ترس و مردنه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی‌یان نییه، جگه له گوزارشتی هه‌ندێك كه‌س نه‌بێت.
ڕه‌نگی سه‌وز
هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌نگی سه‌وز بۆ دڵ به‌سووده. یارمه‌تیی هه‌ناسه‌دانی قوڵ ده‌دات، ڕه‌نگێكه یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی خانه‌كانی له‌ش. ئه‌م ڕه‌نگه مرۆڤ دڵخۆش ده‌كات. بۆیه ده‌بینین پزیشكان له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا ئه‌م ڕه‌نگه له‌به‌ر ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی سووككردنی ئازاری نه‌خۆشه‌كان. تا خۆشیی و ئاسووده‌ییان پێ ببه‌خشن.
ڕه‌نگی شین
یاریمه‌تیده‌ره بۆ دابه‌زاندنی فشاری خوێن، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی له‌ش هه‌یه و ڕه‌نگی ئارامییه. چالاككه‌ری ڕژێنی نوخامییهو یارمه‌تی نووستن به قوڵیی دهداتو ئێسك به‌هێزده‌كات. هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌نگی شین یارمه‌تیی داهێنان ده‌دات.
ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی
یارمه‌تیی هێوربوونه‌وه‌ی توڕه‌یی ده‌دات، په‌یوه‌سته به شڵه‌ژاویی سۆزییهوهو یارمه‌تیی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌دات. ئه‌م ڕه‌نگه به گرنگترین ڕه‌نگ له دامه‌زراویی و ئارامگرتنی سۆزیدا و ڕوودانی گۆڕان له ژیانی مرۆڤدا داده‌نرێت. به‌دڵنیاییه‌وه كه‌سانێك ده‌بینین كه به ڕه‌نگه‌كان كاریگهرنابن، ئه‌مه بارێكی سروشتییه، له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سانێك ده‌بینین كه هه‌ستیاریی به‌رزیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به ڕه‌نگه‌كان، چێژی لێده‌بینن و كارلێكی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، وه‌ك كارلێكیان له‌گه‌ڵ مۆسیقادا.
ڕه‌نگی قاوه‌یی
توێژه‌ران دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌نگی قاوه‌یی ڕه‌نگی ئارامگرتنه، هه‌ندێك ئارامیی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، كه ده‌بینین ڕه‌نگی خۆڵ مهیلهوڕهنگی قاوه‌ییه، كه‌واته ئه‌م ڕه‌نگه ساده‌ییت بیرده‌خاته‌وه و هه‌ستی خۆبه‌زلنه‌زانین و ڕوحسوكیت لا زیاد ده‌كات. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م باره له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕێت و ڕێژه‌ییه به‌پێی باری ده‌روونیی و بیروبۆچوونی ئه‌و كه‌سه.
ڕه‌نگی ڕه‌ش
ڕه‌نگێكی ناپه‌سه‌نده و بێ سووده له چارهسهكردندا و گه‌شه كه‌مده‌كاته‌وه، ڕه‌نگی ڕه‌ش هێمای شكۆیه لای هه‌ندێك كه‌س، به‌ڵام هێمای دڵته‌نگییه لای كه‌سانی دیكه, به‌ڵام ئیسلام ئه‌مه به‌ڕاست نازانێت، چونكه ڕه‌نگه‌كان یه‌كێكن له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره هه‌موویان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و ناتوانین واز له هیچ یه‌كێكیان بهێنین.
ڕه‌نگی سپی
ئه‌و ڕه‌نگه‌یه كه پشوودان و ئاشتی ده‌هێنێت و بێ ئومێدی دورده‌خاته‌وه، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ست به خه‌مۆكیی و بێئومێدی ده‌كات باشتره هه‌وڵبدات ڕه‌نگی سپی له‌به‌ربكات یان ڕه‌نگی سپی لهجلهكانیدا هه‌بێت، پێویست نییه كه جله‌كانی هه‌مووی سپی بێت .
ڕه‌نگه‌كان له قورئاندا به ژماره‌ی ڕه‌نگه‌كانی په‌لكه‌زێرینه دوبارهبوونهتهوه. ده‌زانین كه شهبهنگهخۆر (په‌لكه‌زێرینه) حه‌وت ڕه‌نگه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ڕه‌نگه‌كان حه‌وت جار له قورئاندا باسكراون واته به ژماره‌ی ڕه‌نگه‌كانی په‌لكه‌زێڕینه، ئه‌مه‌ش له‌م ئایه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:
1- (وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ) [النحل: 13].
2- (يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) [النحل: 69].
3- (وَمِنْ آَيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ) [الروم: 22].
4- (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا) [فاطر: 27].
5- (وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ) [فاطر: 27].
6- (وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذَلِكَ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ) [فاطر: 28].
7- (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ) [الزمر: 21].
پرسیارم بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومانیان وایه، كه قورئان دانراوی ده‌ستی مرۆڤه: ئایا باسكردنی ئه‌م ڕه‌نگانه به حه‌وت جار ته‌نها به ڕێككه‌وته؟!!!!
ڕه‌نگ هۆكارێكه بۆ بیركهوتنهوهو بیركردنه‌وه
خوێنه‌ری به‌ڕێز، ئایا هیچ ڕۆژێك بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له‌و گوڵانه ڕابمێنیت، كه خوای گه‌وره خهڵقیكردوون؟ ئایا ته‌ماشات كردووه‌و له ڕه‌نگی دڵفڕێنی گوڵێك وردبوویتهتهوه؟ ئایا پرسیارت كردووه كه چی ئه‌م ڕه‌نگه‌ی دوا به‌و گوڵانه؟ له‌گه‌ڵ مندا له‌م ئایه‌تانه‌ی خواره‌وه ڕابمێنه، كه خوای گه‌وره جیاوازیی ڕه‌نگه‌كانی به بیركهوتنهوهوه به‌ستووه‌ته‌وه: (إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ) . هه‌روه‌ها به بیركردنه‌وه‌وه به‌ستوویه‌تیه‌وه ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) هه‌روه‌ها به به‌ستویه‌تیه‌وه به زانسته‌وه، چونكه جیاوازیی ڕه‌نگه‌كان پێویستی به زانایان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دیارده‌یه بكۆڵنه‌وه‌و د‌رك به گه‌وره‌یی خوا بكه‌ن، بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ)، ئایه‌ته‌كان به‌م موعجیزه‌یه كۆتاییان دێت( موعجیزه‌ی جیاوازیی ڕه‌نگه‌كان) ئه‌مه‌ش بیرخستهوهیهكه بۆ كه‌سانی ژیروهۆشمه‌ند، ده‌فه‌رموێت (إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ).
لێكۆڵه‌ران دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه دیارده‌ی جیاوازیی ڕه‌نگه‌كان دیارده‌یه‌كی سهرسوڕهێنهرو سه‌رسامكه‌ره، چۆن گوڵ ده‌توانێت ئه‌م زنجیره جوان و ڕێككه‌وتووه له ڕه‌نگ ڕێكبخات؟ كێ كاره‌كانی بۆ ڕێكده‌خات؟ له‌كوێوه ئه‌و ڕێنماییانه‌ی بۆ دێت بۆ ڕێكخستنی ڕه‌نگه‌كان به‌و شێوه سه‌رنج ڕاكێشه؟ وه‌ڵامه‌كه به‌ئاسانیی ئه‌وه‌یه، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ الْبَارِئُ الْمُصَوِّرُ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ) [الحشر: 24]
چاره‌سه‌ر به ڕه‌نگه‌كان
له‌كاتێكدا ڕه‌نگ له‌ره‌ی شه‌پۆلی كاروموگناتیسیه ، كه‌واته ده‌توانین به به‌كارهێنانی ڕه‌نگێكی دیاریكراو بۆ هاوسهنگكرنهوهی لهرهكانی له‌ش به‌كاربهێنین، ئه‌مه‌یه بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌ر به ڕه‌نگه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه بوارێكی كاروموگناتیسی هه‌یه له ده‌وری جه‌سته‌ی خۆی بڵاویده‌كاته‌وه، ئه‌م بواره كاریگه‌ر ده‌بێت به ڕه‌نگی جل و ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی له ده‌وروبه‌رماندان، بۆیه ده‌بینین كه‌سێك كاتێك له سه‌یران و گه‌شت ده‌بێت له نێوان دارودره‌ختدا هه‌ست به ئارامیی ده‌روونی ده‌كات، به‌هۆی دانه‌وه‌ی له‌ره سه‌وزه‌كان له‌سه‌ر له‌شی.
لێره‌دا ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌مان بیرده‌كه‌وێته‌وه، كه باس له گرنگیی خۆشی و شادیی ده‌كات له ژیانی مرۆڤدا له رێگه‌ی ته‌ماشاكردنی سروشتی سه‌وزه‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنْبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ مَا كَانَ لَكُمْ أَنْ تُنْبِتُوا شَجَرَهَا أَءلَهٌ مَعَ اللَّهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ) [النمل: 60]. واته باخچه‌كان سه‌رچاوه‌ی خۆشی و شادین، ڕه‌نگه سه‌رسام بین ئه‌گه‌ر زانیمان توێژه‌ران له وڵاتانی ڕۆژئاوا نه‌خۆشه‌كانیان( به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی خه‌مۆكی) به سه‌یركردنی ڕووه‌ك و سروشتی سه‌وز چاره‌سه‌رده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگه‌كان نه‌مان چی ڕووده‌دات؟
ڕه‌نگه‌كان نیعهتێكی خوای گه‌وره‌ن و پێویسته سوپاسگوزاری خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ربكه‌ین، ئه‌گه‌ر دنیا به‌دوو ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپی ده‌ربكه‌وتایه، ئه‌وا ده‌بووه هۆی دڵه‌ڕاوكێ و ترس و بۆ خه‌ڵك، چونكه ڕه‌نگه‌كان سه‌رچاوه‌ی خۆشی‌و گه‌شبینین. یه‌كێك له ڕێگا به‌كارهێنراوه‌كان له به‌ندیخانه‌كاندا بۆ مه‌به‌ستی كاركردنه سه‌ر به‌ندییه‌كان بۆ داننان بهتاواندا، ئه‌وه‌یه كه ده‌یانخه‌نه ژوورێكی یه‌ك ڕه‌نگی تۆخ وه‌ك سوور، تووشی جۆرێكی ترسناك له خه‌مۆكیی ده‌بێت ئه‌مه‌ش ناچاریدهكات بۆ وتنی ڕاستی له پێناوی ڕزگاربوون له‌و حاڵه‌ته. به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر دنیا یه‌ك ڕه‌نگ یان دوو ڕه‌نگ بوایه، ئه‌وا له بهندینخانهیهكی گه‌وره ده‌چوو! كه‌واته سه‌یری ئه‌م نیعمه‌ته گه‌وره‌یه بكه‌ن، كه هه‌ستی پێناكه‌ین تا له‌ده‌ستمان نه‌چێت.
ڕه‌نگی زه‌رد له نێوان خۆشی و مردن‌دا
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا) [الزمر: 21].
( ئه‌نجا ده‌بینین وشك ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، پاشان ده‌یخات و ورد‌و خاشی ده‌كات). ڕه‌نگی زه‌رد پێنج جار له قورئاندا به‌هه‌ردوو بارهكهوه به‌ستراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م به خۆشیه‌وه، دووه‌م به مردنه‌وه، با وردتر بیڵێین به قۆناغی پێش مردنه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه .
ڕه‌نگی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاو هێمای مردن و كۆتایی ژیانه، به‌ڵام ڕه‌نگی زه‌ردی گه‌شاوه‌و كراوه نیشانه‌ی خۆشی و شادییه، ئه‌مه‌ش له فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره له سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا ده‌یبینین (إِنَّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاءُ فَاقِعٌ لَوْنُهَا تَسُرُّ النَّاظِرِينَ) [البقره: 69].(مانگایه‌كی ڕه‌نگ زه‌ردی تۆخی كراوه‌یه، ته‌ماشاكه‌رانی دڵخۆش ده‌كات) له‌وه ڕابمێنن چۆن ڕه‌نگی زه‌رد هۆكاری خۆشییه.
(تَسُرُّ النَّاظِرِينَ)(ته‌ماشاكه‌ران دڵخۆشده‌كات). خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا) [الأنعام: 99].(ئه‌و خوایه زاتێكه، كه له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت، جا به‌هۆیه‌وه چرۆو چه‌كه‌ره‌ی هه‌موو شتێكی پێ دهردههێنینو سه‌وزی ده‌كه‌ین )، هه‌ندێك لێكۆڵه‌ر دووپاتیده‌كه‌نه‌وه كه ڕه‌نگی سه‌وز هێمای ژیانه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَسَبْعَ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ) [یوسف: 43].(حه‌وت گوڵه‌گه‌نمی سه‌وز جوان و حه‌وتی وشك)، ڕه‌نگی زه‌رد نیشانه‌ی مردنه، به‌ڵام ڕه‌نگی سه‌وز نیشانه‌ی ژیانه( ڕه‌نگه ئه‌م نیشانانه له دنیای خه‌وندا ببینین!
ڕه‌نگی سه‌وز جلوبه‌رگ و جێگه‌خه‌وی بهههشتییهكانه
خوای گه‌وره سه‌رباره‌ت به جلوبه‌رگی به‌هه‌شتییه‌كان ده‌فه‌رموێت (وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِنْ سُنْدُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ) [الكهف: 31] (پۆشاكی سه‌وزی جوان ده‌پۆشن، چینی سه‌ره‌وه ئاوریشمی ئه‌ستووره، چینی سه‌ره‌وه ئاوریشمی ته‌نكه). ده‌رباره‌ی جێگه‌خه‌وی به‌هه‌شتییه‌كان ده‌فه‌رموێت: (مُتَّكِئِينَ عَلَى رَفْرَفٍ خُضْرٍ وَعَبْقَرِيٍّ حِسَان) [الرحمن: 76].(شانیان دایاوه له‌سه‌ر پشتی سه‌وزباوی جوان و دۆشه‌كی نایاب و ڕازاوه) ئه‌و كه‌سه‌ی له قورئان ڕابمێنێت ده‌بینێت ڕه‌نگی سه‌وز ڕه‌نگی به‌هه‌شته، كه به‌باوه‌ڕداران به‌ڵێندراوه. لێره‌دا بیرمان دێته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری گه‌وره (صلی الله علیه وسلم) ده‌رگاكانی به‌هه‌شتی بۆ دیاریكردوین، كه هه‌شت ده‌رگان، ئایا لێره‌دا په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ڕه‌نگی سه‌وز و ژماره‌ی ده‌رگاكانی به‌هه‌شتدا هه‌یه؟ با بخوێنینه‌وه له گه‌وره‌یی ئه‌م قورئانه ڕابمێنین.
ڕه‌نگی سه‌وز هه‌شت جار به ژماره‌ی ده‌رگاكانی به‌هه‌شت دووباره‌بووه‌ته‌وه!!
یه‌كێك له گه‌وره‌ییه‌كانی قورئانی پیرۆز له‌وه‌دایه، كه خوای گه‌وره ڕه‌نگی سه‌وزی كردووه به ڕه‌نگی تایبه‌تی به‌هه‌شت، ئه‌م ڕه‌نگه‌و وشهلێوهرگیراوهكانی هه‌شت جار به ژماره‌ی ده‌رگاكانی به‌هه‌شت دووباره بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئایهتهكانن:
1- (وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا نُخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُتَرَاكِبًا) [الأنعام: 99].
2- (وَسَبْعَ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ) [يوسف: 43].
3- (وَسَبْعِ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ) [يوسف: 46].
4- (وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِنْ سُنْدُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ) [الكهف: 31].
5- (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَتُصْبِحُ الْأَرْضُ مُخْضَرَّةً إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ) [الحج: 63].
6- (الَّذِي جَعَلَ لَكُمْ مِنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَارًا فَإِذَا أَنْتُمْ مِنْهُ تُوقِدُونَ) [يس: 80].
7- (مُتَّكِئِينَ عَلَى رَفْرَفٍ خُضْرٍ وَعَبْقَرِيٍّ حِسَانٍ) [الرحمن: 76].
8- (عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُنْدُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ) [الإنسان: 21].
ڕه‌نگی ڕه‌ش حه‌وت جار به ژماره‌ی ده‌رگاكانی دۆزه‌خ دووباره‌بووه‌ته‌وه!!!
پێغه‌مبه‌ری گه‌وره ئه‌وه‌ی بۆباسكردووین، كه دوزه‌خ تاریك و ڕه‌شه، سه‌رسوڕهێن ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره ڕه‌نگی ڕه‌ش و وشهلێوهرگیراوهكانی حه‌وت جار به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی ده‌رگاكانی دوزه‌خ بۆ باسكردووین، سه‌باره‌ت به ده‌رگاكانی دۆزه‌خ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :
(وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ * لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ لِكُلِّ بَابٍ مِنْهُمْ جُزْءٌ مَقْسُومٌ) [الحجر: 43-44]
ئه‌مه‌ش له‌م ئایه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:
1- (وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ) [البقرة: 187].
2- (يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ) [آل عمران: 106].
3- (فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُوا الْعَذَابَ) [آل عمران: 106].
4- (وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ) [النحل: 58].
5- (وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ) [فاطر: 27].
6- (وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ) [الزمر: 60].
7- (وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحْمَنِ مَثَلًا ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ) [الزخرف: 17].
ڕه‌نگی سپی له‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی دیكه زیاتر له قورئاندا باسكراوه
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) حه‌زی له ڕه‌نگی سپی بووه، سپی ئه‌و ڕه‌نگه‌یه كه هێمایه بۆ پاكیی، ده‌پاڕایه‌وه و ده‌یفه‌رموو (اللهم نقِّني من الخطايا كما يُنقَّى الثوب الأبيض من الدنس)، ڕه‌نگی سپی هێمای سه‌ركه‌وتنی ڕۆژی دواییه، كاتێك هه‌ندێك ڕووكان سپی ده‌بنه‌وه و هه‌ندێكیان ڕه‌ش ده‌بن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ * وَأَمَّا الَّذِينَ ابْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ فَفِي رَحْمَةِ اللَّهِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ) [آل عمران: 106-107].(ڕۆژێك ده‌بێت ڕووخسارانێك سپی ده‌بن و ڕووخسارانێك ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن، جا ئه‌وانه‌ی كه ڕووخساریان ڕهشههڵگهڕاوه(پێیان ده‌وترێت): ئێوه پاش ئیمانداریی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و ڕێبازی كفرتان گرتووه‌ته‌به‌ر؟! بچێژن سزا‌و ئازار به‌هۆی كافربوونتانهوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕووخساریان سپی‌و گه‌ش و جوانه له‌ناو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خودا بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر)، ئه‌م ڕه‌نگه داهاتووی مرۆڤ دیاریده‌كات به‌پێی كار‌و كرده‌وه‌كانی خۆی یان بۆ به‌هه‌شت یان بۆ دۆزه‌خ، بێباوه‌ڕ له ڕۆژی دواییدا ڕووی ڕه‌ش ده‌بێت، باوه‌ڕدار ڕووی سپی ده‌بێت، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕه‌نگه‌ی له هه‌موو ڕه‌نگه‌كان زیاتر له قورئاندا باسكراوه ڕه‌نگی سپییه، ئایا ئه‌مه ته‌نها ڕێككه‌وته؟!!! ڕه‌نگه ئه‌مه نیشانه بێت بۆ گرنگیی ئه‌م ڕه‌نگه، خوای گه‌وره له دنیا‌و قیامه‌ت ڕوومان سپی بكه.
تێبینی :
ئه‌م تێبینیه له پزیشكێكی ده‌روونیی له فه‌ره‌نساوه سه‌باره‌ت به جلوبه‌رگی پزیشكان له هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریدا، كه ڕه‌نگی سه‌وزه، چونكه ڕه‌نگی سه‌وز ئارامبه‌خشه بۆ پزیشكه‌كان و چاوی تیمی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه هیلاك ناكات، ڕه‌نگه هه‌ندێك جار پزیشك ڕه‌نگی شین له‌به‌ربكات چونكه ڕه‌نگی ئارامییه، له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مێشكێكی ئارام بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌باشی. هه‌روه‌ها زانایان ڕه‌نگی سپی و ڕه‌ش له‌ناو ڕه‌نگه‌كاندا پۆلین ناكه‌ن (چونكه ڕه‌نگی پێكهێنراو - مركب)ن)
---------------------
نووسينى: عبد الدائم الكحيل
1. Agoston, G. (1987), Color Theory and Application in Art and Design, Berlin: Springer.
2. Byrne, A. and Hilbert D. (2003), ‘Color Realism and Color Science', Behavioural and Brain Sciences, 26: 3-21.
3. Campbell, J. (1994), ‘A Simple View of Color’, in Haldane, John, and Wright, Crispin (eds.) (1994), Reality, Representation and Projection, Oxford: Clarendon Press, pp. 257-69.
4. Hilbert, D. R. (1987), Color and Color Perception, Stanford, Calif.: C.S.L.I.
5. Kaiser P.K. and Boynton R.M. (1996), Human Color Vision, (2nd edition) Washington: Optical Society of America.
6. Thompson, Evan (1995), Color Vision, London: Routledge.
7. Color, http://en.wikipedia.org/wiki/Color