|
زانستی نوێ ده‌ریخستووه، كه دڵی پیاو له دڵی ئافره‌ت جیاوازه، له رووی قه‌باره‌و شێوازی كاركردنی فیزیایی‌و ده‌ردانی هۆرمۆنات‌و چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌وه.... |
زانست به‌رده‌وام له دۆزینه‌وه‌و ده‌رخستنی جیاوازییه جه‌وهه‌رییه‌كانی نێوان پیاو‌و ئافره‌تدایه..
له كاتێكدا ده‌ركه‌وتووه قه‌باره‌ی مێشكی ئافره‌ت به رێژه‌ی له 10 – 15%، كه‌متره له مێشكی پیاو، هه‌روه‌ها شێوازی كاركردنی مێشكی ئافره‌ت له شێوازی كاركردنی مێشكی پیاو جیاوازه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دروستبوونی جیاوازی نێوانیان هه‌ر له شێوازی بیركردنه‌وه‌و شیكارو لێكدانه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، هه‌روه‌ها جیاوازیی له كاردانه‌وه ده‌ره‌كییه‌كاندا...
ئه‌م جیاوازییانه سه‌لماندویانه، كه نێرینه له مێینه جیاوازه، هه‌رگیز ناكرێت وه‌كو یه‌ك بن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ی بانگه‌شه بۆ یه‌كسانیی نێوان پیاو ئافره‌ت ده‌كه‌ن له هه‌موو كاروبارێكدا!
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه زانستییانه سه‌لماندن‌و به ڕاست زانینی ئه‌م ئایه‌ته‌ی په‌روه‌دگاره‌ن كه ده‌فه‌رمووێت:(وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَى) [آل عمران: 36].. واته: (بێگومان كوڕ‌و كچ وه‌ك یه‌كنین).
نوێترین دۆزینه‌وه‌ی زانستی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه زانایان جیاوازیی جه‌وهه‌رییان دۆزیوه‌ته‌وه، له نێوان دڵی پیاو‌و دڵی ئافره‌تدا، له هه‌واڵێكی زانستیدا توێژه‌ره ئه‌مریكاییه‌كان دانیاننا به‌و ڕاستییه‌دا‌و بڵاویان كرده‌وه، كه هه‌موو ئه‌و پیاو‌و ئافره‌تانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ئه‌ندامه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدراوه، ئه‌گه‌ری مردنیان زیاتره ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆبه‌خشه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی پێبه‌خشیوه له ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بێت، (بۆ نموونه پیاوێك نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی دڵی بۆ كراوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی دڵه‌كه‌ی پێ به‌خشیوه ئافره‌ت بووه).
توێژه‌ره‌كانی زانكۆی هوبكنز له بالتیمور ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه هۆكاری ئه‌گه‌ری مردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ئه‌ندامیان بۆ كراوه ده‌ڵێن: هۆكاره‌كه‌ی ڕووننییه، به‌ڵام ده‌گونجێت هۆكاری سه‌ره‌كیی بوونی جیاوازی قه‌باره‌ی دڵ بێت، چونكه ئه‌وانیش له‌و بڕوایه‌دان، كه دڵی پیاو گه‌وره‌تره له دڵی ئافره‌ت له رووی قه‌باره‌و كاریگه‌ری هۆرمونات‌و دژه‌ته‌ن‌و...
هه‌روه‌ها زاناكان ڕوونیانكردووته‌وه، كه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ئه‌ندامیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت، به‌خشه‌ره‌كه‌ی له ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره، ئه‌وا ئه‌گه‌ری مردن له‌و كه‌سانه‌دا به رێژه‌ی له 15% زیاتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌مان نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام به‌خشه‌ره‌كه‌ی له هه‌مان ره‌گه‌زی خۆیه‌تی، له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و پزیشكانه‌ی كاری نه‌شته‌رگه‌ری دڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ نه‌خۆشه‌كانیان، ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵه بكه‌ن، واته پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت هه‌مان ره‌گه‌زی نه‌خۆشه‌كه بێت. كۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مریكی جه‌ختده‌كاته‌وه، كه ساڵانه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا زیاتر له (2000) كه‌س نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی دڵیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت، له‌و رێژه‌یه سێ له‌سه‌ر چواریان له ره‌گه‌زی پیاون.
خۆشه‌ویستانم! نه‌شته‌رگه‌ريی چاندنی دڵ یه‌كێكه له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ئامانجدارانه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ ئه‌نجامده‌درێت، په‌روه‌ردگاریش ده‌فه‌رمووێت( وَلَنْ يُؤَخِّرَ اللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ) [المنافقون: 11] واته: (رۆژی هه‌ر كه‌سێك ته‌واو بوو، كاتی مردنی هه‌ر كه‌س هات بێگومان خودا دوای ناخات‌و مۆڵه‌تی بۆ تازه ناكاته‌وه، خوای گه‌وره ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ن).
له كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌رپشككرا له نێوان مانه‌وه‌ی له دونیا‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای په‌روه‌دگار، پێشه‌وامان گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای په‌روه‌دگار هه‌ڵبژراد.
نه‌شته‌رگه‌ری دڵ شتێك پێشكه‌ش به مرۆڤ ناكات، جگه له درێژكردنه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌می ته‌مه‌ن به هاوده‌می له‌گه‌ڵ ئازار‌و ناڕه‌حه‌تی‌و خواردنی داوده‌رمان‌و تێچوونێكی زۆر‌و گران!
دڵنیابه ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار بیه‌وێت ته‌مه‌نی ئه‌و مرۆڤه درێژده‌كاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییانه ببات!
هه‌روه‌ها زانست سه‌لماندوویه‌تی، كه دڵ لێپرسراوی سه‌ره‌كییه له بیركردنه‌وه‌و زانین‌و ته‌نانه‌ت باوه‌ڕهێنان‌و بێباوه‌ڕیشدا، له‌به‌رئه‌وه پێویسته بڕوادار دووربكه‌وێته‌وه له‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییانه‌و رازی بێت به گه‌ڕانه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت:( مَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ اللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ اللَّهِ لَآَتٍ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) [العنكبوت: 5]. واته: (ئه‌وه‌ی ئاواته خوازه به دیداری خوای گه‌وره شاد بێت، كاتی دیاریكراوی خودا‌و كاتی سه‌ره‌مه‌رگ هه‌ر دێت، ئه‌و خودایه بیسه‌رو دانایه به كردار‌و گوفتاری به‌نده‌كانی).
هه‌روه‌ها پێویسته بڕوامان هه‌بێت، كه په‌روه‌ردگار كاتێكی دیاریكراوی بۆ هه‌موو خاوه‌ن رۆحێك داناوه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و ته‌مه‌نه دیاریكراوه تێناپه‌ڕێت، هه‌روه‌كو په‌روه‌دگار ده‌فه‌رموێت: (كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَمَنْ زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ)
[آل عمران: 185]. واته: (هه‌موو كه‌سێك بێ جیاوازی تامی مردن ده‌چێژێت، رۆژی قیامه‌ت گشت كرێ‌و پاداشتی كرده‌وه‌كانی خۆتان ده‌درێته‌وه، ئنجا هه‌ر كه‌سێك له ئاگر دوورخرایه‌وه‌و برایه به هه‌شته‌وه، بێگومان سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ژیانی ئه‌م دنیایه‌ش ته‌نها خۆشی‌و له‌زه‌تێكی كه‌م‌و چه‌واشه‌كارو فریوده‌ره).
هه‌روه‌ها زانست ئه‌وه‌شی سه‌لماندووه، كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی مرۆڤ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی شكستی گه‌وره‌ی خواردووه. هۆكاری مردن له ناوخانه‌كانی له‌شدا دروستده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورده‌كارو ئه‌ندازه‌سازی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، په‌روه‌ردگاریش ده‌فه‌رموێت: (نَحْنُ قَدَّرْنَا بَيْنَكُمُ الْمَوْتَ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ) [الواقعة: 60]. واته: واته: (هه‌ر ئێمه‌ش له نێوان ئێوه‌دا بێ جیاوازی له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار، گه‌وره‌و بچوكدا مردنمان داناوه).
------------
نووسينى : عبد الدائم الكحيل