نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

مامۆستا فاروق ڕه‌سوول یه‌حیا


ناوی سیانی: فارووق ڕەسووڵ یەحیـا.

شوێن و ساڵی لەدایكبوونی: شارۆچكەی پێنجوێن – پارێزگای سلێمانی 1955ز.

 - لێهاتوویی زانستیی

-ساڵی 1980ز  كۆلێجی شەریعەی زانكۆی بەغدای تەواو كردووە.

-لە ساڵی 1981ەوە  تا ئێستا مامۆستای ئەدەب و زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامییە لە چەندین خوێندنگای قۆناغی دواناوەندی و ئامادەییی سەر بە پارێزگای سلێمانیدا.

-بۆ ماوەی چوار ساڵا وانەبێژ بووە  لە (پەیمانگای كوردستان بۆ پێگەیاندنی پێشنوێژ و وتاربێژ).

یەكێكە لە دەستەی دامەزرێنەر و دەستەی باڵای (ناوەندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا) و لە دەستەی ڕاوێژكاری گۆڤاری (هەیڤ)ە.

-چالاكیی

- لە سەرەتای هەشتاكانی  سەدەی بیستەمەوە دەستی داوەتە وەرگێڕانی "پەیامەكانی نوور" بۆ زمانی كوردی، كە زانای گەورە و پایەبەرزی هاوچەرخی كورد (بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی) بە عەرەبی و توركی دایناون و نزیكەی سەد و سی و سێ‌ كتێب و نامیلكە دەبن. لە ساڵی (1984)زیەوە تا ئێستا بیست و حەوت كتێب و نامیلكەی لـێ‌ بە چاپ گەیاندوون. وا چەند ساڵێكە خەریكی بڵاوكردنەوەی "سەرجەمی پەیامەكانی نوور"ە لە بەرگی گەورە و چاپی جواندا. ئەو بەرگانەی كە تا ئێستا بڵاو كراونەتەوە ئەمانەن:

1- وتەكان

2-  مەكتووبات

3- بریسكەكان

4- تیشكەكان

5- پاشبەندەكان

بە پشتیوانیی خوای گەورە بەرگەكانی تریش یەك لە دوای یەك بڵاو دەبنەوە.

ژماره‌ی مۆبایل: 009647701485752

---------------

ئیمه‌یل:

هذا البريد الإلكتروني محمي من المتطفلين و برامج التطفل، تحتاج إلى تفعيل جافا سكريبت لتتمكن من مشاهدته

 




نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن