ناوی سیانی : جەمال موحەمەد ئەمین
لەدایك بووی ساڵی 1959 لە گەڕەكی قەزازەكان لە شاری سلێمانی .
لێهاتوویی زانستی:
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە .
دەرچووی كۆلێژی زانست بەشی فیزیایه لە زانكۆی سلێمانی ساڵی 1980 – 1981 .
چالاكیی:
لە هەشتاكان و نەوەدەكانی سەدەی ڕابوردوودا چەندین بابەتی زانستی لە ڕۆژنامەكانی هاوكاری و عێراقی كوردی و ئاسۆی ئەوكاتە بڵاو كردووه‌تەوە .
ئێستاش بەردەوام بابەتی زانستی لە گۆڤاری زانستی سەردەم و چەند گۆڤار و ڕۆژنامەیەكی تردا بڵاو دەكاتەوە .
خاوەنی دانراو و وەرگێڕراوی وەك : نهێنیەكانی گەردوون لە نێوان زانست و قورئان ، كەشكۆڵی گەردوون ، ئاینشتاین و تیۆری ڕێژەیی ، مەی و زیانەكانی ، ئاو موعجیزەیە ، حەزرەتی عیسا‌و ...... ئەوانە و چەند بەرهەمی تری چاوەڕوانی چاپكردنن .
وەرگێڕ یەكێكە لە دامەزرێنەرانی ناوەندی كوردوستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سونەتدا و ئێستاش ئەندامی دامەزرێنەری ئەو ناوەندەیە و یەكێكە لە دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ( هەیڤ ) كە لە هەمان ناوەندەوە دەردەچێت.
ئه‌م به‌رنامه زانستییانه‌ی له ته‌له‌فزۆن و ڕادیۆی یه‌كگرتووه‌و پێشكه‌شكردووه:
1- به‌رنامه‌ی (دونیای زانست)، له ساڵی 1997 تا 2003 و زیاتر له 100 زنجیره‌ی لێ پێشكه‌شكراوه.
2- به‌رنامه‌ی (مرۆڤ و ژیان)، كه به‌رنامه‌یه‌كی زانستی دۆبلاژكراوبوو.
3- به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی (زانست و ژیان) ، كه پێشتر به‌ناوی (زانست و ته‌كنه‌لۆژیا)وه پیشكهشدهكرا، شایه‌نی باسه ئه‌م به‌رنامه‌یه ئێستاش به‌رده‌وامه.
-----------------
ئیمهیل:
هذا البريد الإلكتروني محمي من المتطفلين و برامج التطفل، تحتاج إلى تفعيل جافا سكريبت لتتمكن من مشاهدته