|
نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه فشاری گه‌وره‌و قورسی.... |
نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه فشاری گه‌وره‌و قورسی ده‌رونیی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووی سه‌ر هه‌یه و ده‌بێته هۆی سپیبوونی, كه ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره له باسی ناره‌حه‌تییه‌كانی رۆژی دواییدا ئاماژه‌ی پێداوه.
ئه‌وه ئه‌و ڕۆژه پڕ له ناسۆر و ژان و میحنه‌ته‌یه، كه ئێمه لێی بێئاگاین, ئه‌و ڕۆژه‌ی، كه قورئانی پیرۆز بۆی باسكردووین، رۆژی قیامه‌ت، كه ئه‌و ڕۆژه گرنگترین ڕۆژه له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا, به جۆرێك مرۆڤ ئه‌وه‌نده ناڕه‌حه‌تی و میحنه‌ت ده‌بینێت، كه شاخه‌كان توانای خۆڕاگرتنیان نییه له ئاستیدا, چونكه له‌و ڕۆژه‌دا خوای به‌دیهێنه‌ری بوونه‌وه‌ر تووڕه‌بونێك تووڕه‌یه، كه هه‌رگیز وا تووڕه نه‌بووه, ڕۆژی تۆڵه كردنه‌وه‌یه له تاوانبار‌و خۆبه‌زلزانه‌كان. خوای گه‌وره‌ش به چه‌ند جۆرێك وه‌سفی ئه‌و ڕۆژه‌ی كردووه, له‌وانه فه‌رموویه‌تی ڕۆژێكه منداڵی ساوا له‌تاو ناڕه‌حه‌تی سه‌ری سپیده‌بێت,ده‌فه‌رمووێت (فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِنْ كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا) [المزمل: 17].له‌م ئایه‌ته‌دا ئاماژه بۆ ناڕه‌حه‌تیی ڕۆژی دوایی ده‌كات، له زۆریی فشار و ناره‌حه‌تیی، منداڵ سه‌ری سپیده‌بێت.
ڕه‌نگه بوترێت: ئه‌م ئایه‌ته وه‌ك لێكچواندنێك هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ترسناكی‌و قورسیی ئه‌و ڕۆژه‌مان بۆ وێنابكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه زانست سه‌لماندوویه‌تی ئه‌وه‌یه، كه فشاری ده‌روونیی به‌هێز ده‌بێته هۆی سپیبوونی موو! . به‌پێی لێكۆڵینه‌وه نوێكان سه‌رسپیبوونیش ئاماژه‌یه‌كه بۆ فشاری ده‌روونیی.
زانا ژاپۆنییه‌كان ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، كه له‌كاتی تێپه‌ڕینی مرۆڤ به‌و ساته قورسه ده‌رونییانه‌دا ئه‌و خانانه‌ی موو ،كه به‌رپرسن له ڕه‌نگكردنی مووه‌كان به ره‌نگی سروشتی تیاده‌چن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پیری.
جا ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ینه ڕاده‌ی ئه‌و فشاره ده‌روونییه‌ی، كه مرۆڤ له ڕۆژی دواییدا تووشی ده‌بێت, ده‌بینین به ڕه‌هایی به‌هێزترین فشار‌و ناره‌حه‌تییه, به‌جۆرێك به ته‌واوی خانه به‌رپرسه‌كانی ڕه‌نگكردنی مووی قژ تێكده‌شكێن و زۆر به خێرایی مووه‌كان سپیده‌بن, كه بێگومان ئه‌مه‌ش ئاماژه‌بۆكردنێكی زۆر وردی قورئانییه بۆ ئه‌ندازه‌ی كاریگه‌ریی ڕۆژی دوایی له‌سه‌ر مرۆڤ.
ئه‌م دیارده‌یه‌ش ڕاستییه‌كی زانستییه, چونكه رۆژنامه‌ی (دیلی تلغراف) له (ئیمی نیشیمورا)ی لێكۆڵه‌ره‌وه، كه له زانكۆی (كانازاوا)یه له یابان رایگه‌یاند كه: خانه‌كانی موو تووشی فشاری جینیی ده‌بن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ترشی ناوكیی(ریبی)له له‌شدا. خانه‌كانی ترشی ناوكیی (ریبی) تووشی هێرشی به‌رده‌وام ده‌بن له لایه‌ن كارلێكه‌ره زیانبه‌خشه‌كانی وه‌ك تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی و تیشكه‌كانی تر, به جۆرێك یه‌ك خانه‌ی زینده‌وه‌ره شیرده‌ره‌كان له‌وانه تووشی نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار حاڵه‌تی تێكده‌ر ببێته‌وه، كه رۆژانه تووشی ترشی ناوكی ریبی ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها (نیشیمورا) پێی وایه، كه له‌ده‌ستدانی ره‌نگی سروشتی قژ ده‌بێته هۆی مردنێكی هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی خانه‌كانی به‌رپرس له ره‌نگكردنی سروشتی و گه‌نجێتی, له لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوودا كه له‌سه‌ر مشك كراوه ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌و تیاچوونه‌ی تووشی ترشی ناوكی ریبی ده‌بێته‌وه به هیچ جۆرێك ناتوانرێت چاكبكرێته‌وه‌و زیندوو بكرێته‌وه.
جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بپرسێت و بڵێت: له‌ناو ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه‌دا بۆچی خوای گه‌وره باسی له گۆڕانی ره‌نگی قژ كردووه له كاتی بینینی ناره‌حه‌تییه‌كانی رۆژی دواییدا؟ له‌كاتێكدا كاریگه‌ریی رۆژی دوایی كار له هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته ده‌كات؟ ده‌ڵێین: هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك به هۆی فشاری ده‌رونییه‌وه به‌سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی جه‌سته‌دا بێت، ده‌توانرێت نه‌هێڵرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت یان ورده ورده به هۆی كات و زه‌مه‌نه‌وه نه‌مێنێت, به‌ڵام تیاچوونی خانه جینییه‌كان به هۆی فشاری ده‌رونيی و سپیبوونی مووه‌كان ئه‌مه قابیلی گۆڕان و چاره‌سه‌ر نییه.
ئه‌وه‌نده ماوه بڵێین: خوایه په‌نات پێده‌گرین له ناڕه‌حه‌تی و ناسۆرییه‌كانی ئه‌و رۆژه‌ی چركه چركه لێی نزیك ده‌بینه‌وه.
---------------------
نووسينى: عبد الدائم الكحيل
www.aljazeera.net